|
نوسینی:رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی ده‌یان ساڵ سته‌مكاری و پێشێلكردنی مافەكانی گەلی كورد به هه‌موو جۆره چه‌كێكی كۆمه‌ڵكوژ و تیرور و پیلانگێری وگهمارۆدان لە لایەن ڕژێمی عێڕاق و خوێندنەوەی سەركردایەتی سیاسی كورد بوو بۆ پێشبینیەكان و ئەو گۆڕانكاریانەی كەوا لە ناوچەكەدا سەرهەڵدەدەن هاتە كایەوە، بەمەش بینیمان كه ئەنجامدانی ئەو ڕیفڕاندۆمە كاردانەوەی دژە كوردەكانی لێكەوتەوە كەوا خۆی لە سزادانی بە كۆمەڵی گەلی كوردبینیەوە لەلایەن ووڵاتانی عێڕاق - ئێران - توركیا وە بە پلەی یەكەم رژێمی عیڕاقی نوێی بەناو دیموكراتیخواز كەوا بە پێچەوانەوە هیچ سیمایەكی دیموكراسی لەم ڕژێمەدا بەدیناكرێجگە لە ڕژێمێكی شۆڤینی و تائیفی و مەزهەبگەرایی زیاتر .ئەگەر ئیستا شیكردنەوەیەكی وورد و زانستیانە بۆ ئەم بابەتە بكەین واتە ئەنجامدانی ڕیفڕاندۆمەوە تێدەگەین كەوا كورد ناحەق نەبووە لە سەر ئەنجامدانی ئەم پڕۆسە دیموكراسی و یاسایی و دەستووریە وە لەم بڕیارەشی سەركەووتوو بووەو ئامانجەكەی پێكاوەو توانیویەتی كەوا سەنەدێكی یاسایی بۆ مافەڕواكانی دابین بكات كەوا دەتوانێ لە داهاتوودا وەك بەڵگەیەكی دەستووری و یاسایی پاڵپشت بە یاسا نێودەوڵەتیەكان پشتی پێببەستێ .پێش ریفڕاندۆم كورد زۆر هاواری كرد كەوا ئێمە ناتوانین لە گەڵ ئەم شۆڤینیستانە بژین و ئەوانە بە هیچ شێوەیەك لە بنەماكانی مافی مرۆڤ و مافەكانی گەلان و پێكەوەژیان تێناگەن و جگە لە قۆڵبادانی كورد و گاڵتەپێكردن زیاتر هیچیتر بە كورد ڕەوا نابینن،بۆیە ئێستا دەبێ تاكی كورد بگاتە ئەو قەناعەتە كەوا تۆبەی گورگ مەرگە و لە زەلیل كردن زیاتر هیچیتر لەم ڕژێمە شۆڤینیە چاوەڕوان ناكرێ. ئیتر پێویستە كورد لەو بەرنامە گۆڕانكاریەی ناوچەكە تێبگات وخۆی كۆبكاتەوەو خۆی بۆ ئەگەرەكان و پێشهاتەكان ئامادە بكات و بەرنامەی تایبەتی خۆی بۆ دابڕێژێ بۆ ئەوەی بتوانێ كورتترین هەل بقۆزێتەوە و ئامانجەكانی بپێكێ كەوا زۆر لەوە باشترە لەوەی چاوەڕوانی بەغدا بكات ئاخۆ كەی به‌زه‌ییمان پێ دەكات و مافی خۆمان بە خۆمان دەفرۆشێتەوە . بۆیه، ئەگەر ئیستا شیكردنەوەیەكی وردبنیانه و زانستیانە بۆ ئەم بابەتە بكەین واتە ئەنجامدانی ڕیفڕاندۆمی سه‌ربه‌خۆیی بكەین كه مافێكی ڕه‌وا و ئاسایی و یاساییه وه‌ك هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كان ناوچه‌كه و جیهان كه خاوه‌ن مێژوو،شوناس، ڕه‌سه‌نایه‌تی خۆیانن ، ئه‌وا راستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گر تێده‌گه‌ین گه‌لی كورد دوای ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌ی كه به سه‌ریان هێنا و ئینجا هه‌وڵی دا به لۆژیك و گفتۆگۆ له‌گه‌ڵ ڕژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان به رژێمی ئێستاشه‌وه ئه‌وا ناحەق نەبووە لە سەر ئەنجامدانی ئەم پڕۆسە دیموكراسی و شەڕعی و دەستووریە وە لەم بڕیارەشی سەركەووتوو بووەو ئامانجەكەی پێكاوەو توانیویەتی كەوا سەنەدێكی یاسایی بۆ مافەڕواكانی دابین بكات كەوا دەتوانێ لە داهاتوودا وەك بەڵگەیەكی دەستووری و یاسایی پاڵپشت بە یاسا نێودەوڵەتیەكان پشتی پێببەستێ، ئه‌وه‌ش راستییه‌كه كه كورد باش ده‌زانێ كه عێراقی سته‌مكار و بێ به‌ڵێن هه‌رگیز جێگه‌ی متمانه نه‌بووه و نابێت .
ئەم هەواڵە 4597جار خوێندراوەتەوە |