نوسینی:سەلاح بەیتولا ئاکرەیی پارتی بە پێی زەڕوەرەتی قوناغەکان چ لە سەردەمی شاخدا و چ لە شار کونگرەی بەستووە و بەردەوام لەگەڵ هەلو مەرجی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی و نێوخویی دا خوی گۆنجاندووە
ئامانجی سەرەکی پارتی بریتی بووە لە بردنە پێشەوەی دوزی نەتەوایەتی کورد هەنگاو بە هەنگاو تا ئەمڕۆ
پارتی دەتوانم بڵێم بەرەیێکی نەتەوەییە بۆ بەهێز کردنی نیشتیمانپەروەری
چۆنکە پارتی تەنها مورکی کورد نیە بەڵکۆ حزبێکی کوردستانیە و گشت پێکهاتەکانی لە خوی گرنووە بێ جیاوازی نەتەوەیی، ئایینی،زمان
پارتی هەموو کات جێگەی متمانەی گەلی کوردستان بووە هەربویەش لە هەفتاو شەش ساڵی تەمەنیشیدا هێشتا گەنجە و هەروا گەنجتر دەبێت.. سەرەڕای هەموو ئەو ڕێگری ، بەربەستانەی کە لە سەر ڕێگای کاروانی خەبات و تێکۆشانی پارتی دا دانرابوون
ئەمساڵیش کە بڕیار وایە لەمانگی یازدە کونگرە ی 14 بەڕێوە بچێت
لە گەرمەی بارودۆخێکی سیاسی وتاد... زور هەستیاردا
بەستنی کونگرە لێرەوەیە کە دەبێتە خواستێک و دۆخەکە لە پارتی دەخوازێت کونگرە ببەستێت
بویە لێرەدا زەڕورە ئەوە بڵێم پارتیمان دەبێت دیڕاسەتێکی باش و پلانێکی توکمە دابنێت بۆ ڕوبەڕۆ بونەوەی هەموو ئەو ئالنگاریانەی کە لەسەر ئاستی دەوروبەر و نێوخوی هەرێمی کوردستان و هەروەها ئەوانەی کە لەنێو خودی حزبدا بۆنەتە هۆکاری زیان گەیاندن بە ڕێبازی پیروزی بارزانی باوک.
ئەم هەواڵە 1738جار خوێندراوەتەوە |