نوسینی:سەگڤان هالۆ لەدوای هەڵبژاردنی پارلەمانی عیڕاق کە بەر لە ماوەیێک بەڕێوە چوو ئەنجامەکەی بووە هوی گۆڕینی هاوکێشەی سیاسی ئەم وڵاتە و ڕای گشتی لە دژی ئەجندای سیاسی هەرێمایەتی دەنگیان دا بەو لایەنانەی کە لەگەڵ شەقامی عیڕاقیدان و دژبەرایەتی دەستوەردانی هەرێمی دەکەن
ڕاستە لە و وڵاتانەی پڕۆسەی دیموکراسی وەک خۆی بەڕێوە دەچێت بە شێوەیێکی تەندروست بەڵام لە عیڕاقدا شتێک نیە بە ناوی دیموکراسیەت
بەڵکۆ ئەوەی هەیە بریتیە لە ئەقڵی سیاسی خو سەپێن و دەستەڵاتخوازی و یەکتر قەبوڵ نەکردن و ڕەتکردنەوەی یەکتر
ئەمەش وایکردووە کە ئەم وڵاتە ڕوژ دوای ڕوژ بەرەو بارودۆحێکی ناڵەبارتر و ناهەموارتر پەل بهاوژێت وەک ئەوەی کە ئەمڕۆ بە چاوی خومان دەبینین لە ئەرزی واقیعدا
شایانی باسە بە بوچۆنی من ئاسان نیە عیڕاق لە توانای دا بێت ئەم ڕەوشە سیاسیە ائاڵوزە دەرباز بکات و وڵات بکەوێتە سەر سکە
چۆنکە ئەجندای سیاسی دەرەکی لەم وڵاتەدا پێکەیێکی بە هێزی هەیە و دەیان ساڵە لە خێر بێرو سەروەت وسامانی زەبەلاحی ژێر زەوی و سەر زەوی ئەو پەڕی سودمەندە و نوخبەی سیاسی دەستەڵاتداریش تاکۆ ئئێستا باشترین یارمەتیدەرە بۆ بە تاڵان بردن و وێران کردنی ژێر خانی ئابوری عیڕاق
ئەوەی کە لە لایەن شەقامی عیڕاقیەوە لە هەڵبژاردنی پێشوتردا ڕەنگی دایەوە ئەوە بوو دەنگی خویان بە لایەنگرانی ئەو وڵاتە هەرێمییەیان نەداو و بەرەی زورینەی نیشتیمانیان هەڵبژارد
گۆڕینی هاوکێشەی سیاسی بووە مەترسیەکی گەورە بۆ سەر خودی وڵاتە هەرێمیەکە و دارو دەستەکانی
بویە بە هەموو هێزو توانایەک دەیانەوێت ڕێگری لەم ڕەوتە نوێییە بکەن و دوخەکە وەک خوی بهێڵنەوە
لێرەویە کە بارودوخی عیڕاق چەقی بەستووە و تا ێییان بکرێت ناهێڵن ئەم وڵاتە خلرو خۆشی لە خوی ببینێت وئەوەی کە باجە قوڕسەکەش دەدات گەلانی عیڕاقە بە گشتی
پرسیارێک لێرە دێتە پێشەوە ئەویش ئەوەیە کە ئایا هەڵبژاردنی پێشوەختە یان خوپێشاندانی بەردەوام وەک دروشمی ئێستای سەدریەکان چارەسەرە؟
بە بڕوای من شەقامی عیڕاق بڕیاری خوی داوە و جارێکی تر دارو دەستەکانی ئەو وڵاتە هەرێمیە ئەو دەنگە ناهێننەوە بتوانن حکومەت پێک بهێنن بەڵکۆ هیچ لە هاوکێشەکە ناگوڕێت و دوخی ناهەمواری ئێستاش کوتاێی پێنایەت
سەبارەت بە هەرێمی کوردستانیش واباشە سەرکردایەتی سیاسی بێ لایەنی هەڵبژێرێت و نەکەویتە داوی هیچ ئاراستەیێک لە دژی ئاراستەکەی تر و مسەلەی هاوسەنگی بە هەند وەربگرێت
چۆنکە هەرێمی کوردستان کێشەی لە گەڵ ئەقڵی سیاسی دا هەیە بە کشتی نەک قەوارە سیاسیەکان هەوڵبدات بەرەی نەتەوەیی و نیشتیمانی هەرێم بە هێز بکات
نەک هەوڵدان بۆ بەغدایێکی بەهێز.
ئەم هەواڵە 1507جار خوێندراوەتەوە |