|
نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی لە مێژووی دوور و نزیكی گەلاندا سەرۆك و سەركردە ھەڵكەوتوون، كە لە دوای خۆیاندا رێباز و رێچكەیەكی سیاسیان بۆ گەلەكەیان جێھێشتووە و بۆ ھەمیشە بە نەمری ماونەتەوە. هەر بۆیە، خۆ بەستنەوەی پارتی قوتابخانەی كوردایەتیی و بە بنەماکانی ڕێبازی کوردایەتی و هزری سەربەخۆخوازانەی مستەبارزانی باوكی رۆحی نەتەوەیی كورد و ئاوێتەبوون لەگەڵ جەماوەر و کۆمەڵگەی کوردستان لەسەردەمی ئاشتی و شەڕ و سەرکەوتن دا و مسۆگەر کردنی پشتگیری جەماوەری و ڕێبەرایەتییکردن گەڵ و بەرگەگرتن لەبەرامبەر گۆڕانکارییەکان و هەڕەشە و مەترسییەکان و ئەو گەلەکۆمە ناوخۆیی، ناوچەیی و نێودەوڵەتییانەی دژ بە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی نیشتیمانی کوردستان و دۆزە ڕەواکەی و بە تایبەتیش ڕاستەوخۆ دژ بە پارتی و ڕێبازی بارزانی و سەرکردەکانی لە ڕابردوو دا کراوە، پارتی سەربەخۆیی خۆی پاراستووە و پشت لە داگیرکەران و ڕووی لە گەڵەکەی بووە. پارتی سەڵماندوویەتی کە بە خۆڕاگری و سیاسەت و ستراتیژی ژیرانەی لە بەرگریکردن لە کوردستان و گەشەپێدانی ئەزموونی سیاسی و دیمۆکراسی و مانەوەی کوردستان بە یەکگرتوویی بەسەر هەموو کۆسپ و تەگەرەکان دا سەرکەوتوو بووە. بە هەموو پێوەرەکان پارتی خاوەنی تۆڕێکی جەماوەری گەورەیە لەسەر ئاستی ناوخۆیی و لە دیاسپۆرا، هەڵگری سیاسەتێکی نیشتیمانی و کوردستانی بەهێزە، هەڵگری ئامانجی ستراتیژی و نەتەوەییە بۆ کوردستان، لەسەر ئاستی ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتی سیاسەت و دیپلۆماسییەکی سەرکەوتوو پەیڕەو دەکات، خاوەنی هێزێکی سیاسی و توانای مرۆیی گەورەیە، خاوەنی گوتارێکی سیاسی بەهێزە لە بەرامبەر گوتاری لایەنەکانی تری دژ بە کورد و ئەزموونی سیاسی و دیمۆکراسی هەرێمی کوردستان، پارتی هەڵگری لێبووردەیی سیاسی و ڕێزگرتن لە بیرۆڕای جیاوازە، پارتی پێشەنگی چەسپاندنی گیانی لێبووردەیی و کەلتووری بەرزی پێکەوەژیانی نێوان هەموو ئایین و نەتەوەکانی کوردستان و بەرگریکارێکی سەرسەختی ماف و ئازادییەکانی نەتەوەیی و ئایینیە ، پارتی بە رابەرایەتیی بارزانی هەمیشە پێشەنگی بیروهزری ئازادیخوازی و سەربەخۆخوازییە و دیموکراسی و ئاشتی و دادپەروریش لە بنەما سەرەکییەکانی سیاسەت و ستراتیژی پارتین. هەر بۆیە، بارزانی ، لە دیارترین ڕابەر و شۆرشگێر و سەركردە نەمرەكانی گەلی كوردە كە تا ئێستا ھەیبەت و شكۆی خۆی لەنێو نەتەوەكەی ماوە، لەبەرئەوەی دوور لە ھەموو مەبەستێك تەنھا و تەنھا بۆ سەربەخۆیی گەلەكەی ژیانی كرد، مێژوو شایەتحاڵە كە ئەم رابەر و كەسایەتییە مەزنە لەھەموو ئەو بارودۆخە پڕ كێشە و سەختانەی كە كوردستان پێیدا تێپەریووە ھەرگیز سازشی لە شەرعیەتدان بەداوا ڕەواكانی گەلەكەی نەكردووە و بۆ ساتێك دەستبەرداری دۆز و خەونی لەمێژینەی كورد نەبووە. بارزانی باوك سەبارەت بە بزاڤی رزگاریخوازی بۆ گەلەكەی دەبێژێ" ئەو ئەركەی كە لەسەر شانی ئێمەیە هەتا بڵێین گرنگییەكی مێژوویی هەیە و زەحمەت و موشەقەتێكی زۆری لە پێشە، لەبەر ئەوە ئەركی ئێمە لەو عیبارەتە دایە كە بە ئیمانێكی پاك و دڵێكی ساف و پڕ لە عەزم و ئیرادە ئەم بزاڤە زەحمەت و نەبڕاوەیەمان ببەینە سەر. بارزانی نەمر-1948ھەر بۆیەش، خەباتی بارزانی بۆ بیری نەتەوایەتی و كوردایەتی بە درێژایی تەمەن، وایكردووە كە ژیانی بارزانی لە ئەفسانەیێك بچێ و ببێتە شانازیەكی گەورە بۆ ناسنامەی نەتەوەیی كورد بەدرێژایی مێژوو.
ئەم هەواڵە 4996جار خوێندراوەتەوە |