English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارتیبوون جوانترین چارەنووس
2022-08-13 [12:21 PM]

نوسینی:رێبوار حەمەلاو شوانی


پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ر له‌ 16ی ئابی 1946 كه‌ له‌ هه‌مانكاتیشد رۆژی له‌ دایكبوونی پێشمه‌رگه‌،رابه‌ری نه‌ته‌وه‌یی كورد هێژا سه‌رۆك مسعود بارزانییه‌ كه‌ له‌ شاری مه‌هابادی پایته‌ختی كۆماری كوردستانه‌  چاوی به‌دوونیا چیا و ده‌شت و دۆڵی كوردستان هه‌ڵنێناوه‌ ، بۆیه‌، هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ رابه‌رایه‌تی باوكی رۆحی نه‌ته‌وه‌یی كورد له‌ فۆرمێكی هه‌مه‌ڕه‌نگدا توانی جیاوازییه‌ جۆراوجۆره‌كانی باشوری كوردستان له‌خۆبگرێت و كار له‌سه‌ر گه‌ڵاڵه‌كردنی مانفێستی كوردستان بكات. پارتی كه‌ له‌مڕۆدا یادی 76 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ده‌كاته‌وه‌ له‌ مێژووی دامه‌زراندنیدا13 كۆنگره‌ی به‌ ئامانجی نوێبونه‌وه‌ و نوێسازی له‌ كاری حیزبی و ئۆرگانی و ئه‌جیندا ئه‌نجامداوه‌.

 پارتی كه‌ له‌لایه‌ن كاریزمای نه‌ته‌وه‌یی سه‌رۆك بارزانی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێ،  له‌ ڕووی مێژووه‌وه‌ پرشنگدارترین و جوگرافیای كار و چالاكی فراوانترین و له‌ ڕووی له‌خۆگرتنی جیاوازیه‌كانیش له‌ پێشه‌نگی سه‌رجه‌م پارته‌كانی دیكه‌ی كوردستانه‌، ئه‌مه‌ش هۆكاره‌ بۆ سروشتیبونی ئه‌و ڕاستییه‌ی، كه‌ ئه‌گه‌ر هه‌مووی نه‌بێت، ئه‌وا زۆرینه‌ی سه‌روه‌ریه‌كانی ئه‌م خاكه‌ به‌رهه‌می تێكۆشانی پارتییه‌. له‌ زۆربه‌ی ئه‌زمونه‌كانیش پارتی له‌ ڕێگه‌ی ڕاست لاینه‌داوه‌ و سه‌ره‌كیترین شانازیش بۆ پارتی ئه‌وه‌یه‌، كه‌ هه‌رگیز و له‌ ژێر هیچ فشار و بارودۆخێكی سه‌ختدا سازشی له‌ مافه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌لی كورد نه‌كردووه‌. ئه‌م سه‌روه‌رییه‌ش جیاكه‌ره‌وه‌ی سه‌ره‌كی نێوان پارتی و پارته‌ كوردستانیه‌كانی دیكه‌یه‌. دواین سه‌روه‌رییه‌كانی ئه‌م پارته‌ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بوو بۆ گه‌یاندنی په‌یامی كوردستانیان به‌ هه‌موو جیهان، به‌رهه‌می هه‌موو ئه‌و سه‌روه‌ریانه‌ی پارتی له‌ دواین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا پارتی جێی متمانه‌ی زۆرینه‌ی كوردستانیان بوو.
ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه‌یه‌ك بكه‌ین بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان و فكر و ئایدیۆلۆژیا و سیاسه‌تی ئه‌م پارته‌ ده‌بینین كه‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه‌ له‌پێناو مافه‌ ڕه‌واكانی گه‌لی كورد كار و خه‌بات بكات و، نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌ ئامانج و خه‌ونه‌ گه‌وره‌كانی بگه‌یه‌نێت، بێ وچانیش له‌ پێناو ماف و خۆشگوزه‌رانیی هاووڵاتیاندا هه‌نگاوی گه‌وره‌ هه‌ڵگرتووه‌، له‌ سۆنگه‌یه‌كی دیكه‌ه‌وه‌ ئه‌گه‌ر بڕوانین و وپژدان پێوه‌ر بێت، دیسان ده‌بینین ئه‌ندامانی پارتی دیموكراتی كوردستان جیاوازتر له‌ ئه‌ندامانی حزبه‌كانی دیكه‌ كار ده‌كه‌ن، هه‌ر ئه‌م ئه‌دای كاركردنه‌شه‌ ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه‌ و، قه‌ڵایه‌كی پته‌وی حزبیی تۆكمه‌ی دروست كردووه‌ و، بووه‌ته‌ هۆی فراوانبوونی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریی پارتی، پارتیبوون ئه‌م شانازییه‌یه‌ كه‌ هه‌میشه‌ پێشه‌نگ بووه‌ له‌ قوربانیدان و پاراستنی به‌ها نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، پارتیبوون واتا كوردبوون و خزمه‌تكردن به‌ گه‌ل و نیشتمان و قوربانیدان و به‌رگریكردن له‌ ده‌ستكه‌وته‌كان و ڕێگریكردن له‌ ناخۆشی و پیلانگێڕییه‌كانی نه‌یارانی گه‌ل و خۆ به‌ به‌رپرسیار زانین بۆ ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌كان ببێته‌وه‌.
پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ قۆناغه‌ سه‌خته‌كاندا هاتۆته‌ گۆڕه‌پانی سیاسی و چه‌كداری و جڤاكی كوردستانی بۆ ته‌واوی ناوچه‌ و به‌شه‌كانی كوردستان و هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كردووه‌ ئه‌م پارته‌ له‌ كاتی دامه‌زراندنیه‌وه‌ ببێته‌ خاوه‌ن گه‌وره‌ترین قه‌واره‌ی سیاسیی كوردستانی كه‌ هه‌میشه‌ جێی متمانه‌ی گه‌له‌كه‌ی بووه‌.
مێژوو هه‌میشه‌ ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه‌ بۆ كورد، ئه‌گه‌ر پارتی بوونی هه‌بێت، ئه‌وا كورد بوونی خۆی ده‌سه‌لمێنێت، ئه‌مه‌ش واقێكه‌ كه‌ كوردبوون واتا ماڵا بارزان كه‌ به‌رده‌وام خزمه‌تكاری كوردستان و هاووڵاتیان بوون و بۆ قوربانیدانیش له‌ سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ بوون، بۆ ئه‌م به‌ها پیرۆزه‌ و گه‌یاندنی كوردستان بۆ كه‌ناری ئارامی و سه‌ربه‌خۆیی، كوردیش به‌ درێژای مێژوو تا به‌ ئه‌مڕۆ ده‌گات، ته‌ینا بووه‌ته‌ خاوه‌نی ماڵا بارزان و خزمه‌تی كوردایه‌تییش به‌ واقیعی له‌ بازنه‌ی بنەماڵەی بارزانیدایه‌ و ئه‌مه‌ش شتێكی وه‌ك دڵخوازی و ئاوات و هیواخواستن نییه‌، به‌ڵكو حه‌قیقه‌ته‌ و نكۆڵی لێ ناكرێت
ئه‌ندام و كادیرانی پارتی هه‌میشه‌ هه‌ڵقوڵاوی ناو هاووڵاتیان و جه‌ماوه‌ر بوون و ڕۆژێك پارتی و كادیرانی خۆیان له‌ خه‌ڵكی به‌دوور نه‌زانیوه‌ و له‌ خۆشی و ناخۆشی له‌ هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان خۆیان به‌ هاوبه‌ش زانیوه‌، بۆ كوردو كوردستانیانیش مایه‌ی شانازی بووه‌، كه‌ پارتی ڕابه‌ڕایه‌تیی گه‌ل بكات، لای هه‌مووانیش ڕوون و ئاشكرایه‌ كه‌ پارتی به‌رده‌وام هه‌وڵی یه‌كڕیزیی نێوماڵی كورد و كوردستانیانی داوه‌ و، هه‌رگیز بۆ مافه‌ڕه‌واكانی گه‌لی كورد سازشی نه‌كردووه‌، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش به‌ درێژای مێژوو دژایه‌تیی ئه‌م پارته‌ كراوه‌، چونكه‌ هه‌ڵقوڵاوی نێوماڵی كورده‌ و هه‌میشه‌ كوردبوون له‌ پارتیدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه‌ و مێژووش شاهێدی ئبۆ ئه‌وه‌ ده‌دات كه‌ پارتی و كادیرانی چه‌نده‌ ماندوویی نه‌ناسانه‌ خزمه‌تی گه‌لی كوردستانیان كردووه‌ و ده‌یكه‌ن و، هه‌میشه‌ش به‌شێك بوون له‌ خزمه‌تگه‌یاندن به‌ كوردستانیان و به‌رده‌وام كار و خه‌باتیان بۆ ئامانجه‌ نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كان بووه‌ و كۆششیان كردووه‌ بۆ پاراستن و په‌ره‌پێدانی هه‌موو ئه‌و ده‌ستكه‌وت و مافه‌ ڕه‌وا نه‌ته‌وه‌یی و سیاسی و كولتوورییانه‌ی كه‌ به‌ خه‌باتێكی مێژوویی و به‌ به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدان هاتوونه‌ته‌دی، هه‌روه‌ها پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تییش به‌رده‌وام له‌ تێكۆشاندا بووه‌ بۆ ناساندنی دۆزی ڕه‌وای گه‌لی كوردستان و خه‌بات و قوربانیدانی بۆ گه‌لانی جیهان و ئاشناكردنیان به‌ مێژووی پڕ له‌ سه‌روه‌ری و خه‌باتی گه‌لی كوردستان، هه‌ر بۆیه‌ پارتیبوون و كوردستانیبوون هه‌رگیز له‌ یه‌كدی جیا ناكرێنه‌وه‌. هەر ئەو هەموو داستان و سەروەرییانە و پڕشانازی و فیداکارییاکەیە کە پێمان دەڵێن کە پارتیبوون جوانترین چارەنووسە..





ئەم هەواڵە 1627جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad