نوسینی:سەگڤان هالۆ لەپێش دا دەمەوێ ئاماژە بۆ ئەوە بکەم کە وا ئاسان نیە عیڕاق بتوانێت لەم ڕەوشە سیاسیە ئاڵوزەی ئێستا ڕزگار ببێت
چۆنکە ناکوکیە سیاسیەکان لەم وڵاتەدا ئەوەندە گەورەن دەرباز بوون لەم تەنگژەیە ئەستەم بووە
شایانی باسە لە عیڕاقدا بە گشتی ناکوکی نێوان پێکهاتە جیا جیاکان بوونی هەیە
شیعە لە گەڵ شیعە و شیعە لە گەڵ کورد و هەروەها سوننە و شیعە و سوننە وکورد
نوخبە سیاسیەکانی عیڕاق ڕوحی لێبوردەیی و بە یێکەوە هەلکردنیان تێدا نیە ئەمەش پێشینەیێکی مێژوویی هەیە
هەروەها بوونی ئیڕادەیێکی سیاسی سەربەخوو لە عیڕاق دا ئامادەیی نیە
واتە ئاراستە سیاسیەکان زور لە یەکدی جیاوازن و یەکتر قەبوڵ ناکەن
ئەمەش وایکردووە کە ڕەوشی سیاسی ئەم وڵاتە بە چەقبەستوویی بمێنێتەوە و دەرچەیێک نەمێنێت بۆ ڕزگار کردنی پڕوسیسی سیاسی ئێستای عیڕاق
سەربەخوو نەبوونی ئیڕادەی سیاسی لە هەر وڵاتێکدا هۆکاری زەمینە خۆش کردنە بۆ زاڵبوونی ئەجندای سیاسی دەرەکی
ئەجندای دەرەکیش لە پێناو وەدی هێنانی بەرژەوەندی خوی هەموو هەوڵێک دەخاتە گەڕ بەڵام لە سەر حیسابی گەلانی عیڕاق و باجی ڤوڕسی نەبوونی ئیڕادەیێکی بەهێز گەلی ستەمدیدەی ئەم وڵاتە دەیدات
هەر لە دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعسی گۆڕبەگۆڕ تاکۆ ئێستا زاڵبوونی ئەجندای سیاسی دەرەوەبە ڕونی دیارە بە سەر قەوارە سیاسیەکاندا
تاکۆ عیڕاق بەم شێوەیە بێت بارودۆخی عیڕاقیش هەر بەم شێوازە دەمێنێتەوە و گەلانی ئەم وڵاتەش بەردەوام لە نەهامەتی و مەینەتی دا پڕۆسەی ژیان بەڕێ دەکەن
نوخبەی سیاسی هەرێمی کوردستانیش پێویستە دۆخی سیاسی ناهەمواری ئێستای عیڕاق بە هەند وەربگرن و بیر لە دروستکردنی یەکگوتاری سیاسی بکەنەوە و گشت لایەنە سیاسیەکان بە یێکەوە ڕوبەڕوی هەر پێشهاتێکی نەخوازراو ببنەوە
دەبێ پرەنسیپی لوژیک و عەقڵانیەت زاڵ بێت بە سەر نوخبەی سیاسی کوردستاندا کە ئەویش بریتیە لە هەست کردن بە بەرپرسیاریەتی نیشتمانی و نەتەوەیی و دور کەوتنەوە لە بەرژەوەندی تەسکی حزبی و تاکەکەسی
چۆنکە هەمومان بێ جیاوازی نەتەوەیی و سیاسی و ئایین و زمان خاوەن یەک چاڕەنوسین.
ئەم هەواڵە 1459جار خوێندراوەتەوە |