English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مێژوویی پڕ نه‌هامه‌تی عێراق سەڵماندی تەنها بەرژوەندیی وخۆشەویستی كوردستان ..
2022-08-06 [10:43 AM]

نوسینی:رێبوار حەمەلاو شوانی


هۆكارەكانی شكستخواردوویی عێراق وەك دەوڵەت روون و ئاشكران ، عێراقێك كە مێژوویی پڕ لە كارەسات و جەنگی تایفە و مەزهەبی تێیدا بوو بێت و ئینجا دواتر بە فەرمانی زڵهێزان و بێ‌ پرسی گەل و نەتەوەكانی بە زۆر پێكەوە لككێنرا بێت ، ئەو ئینجا بە درێژایی مێژوو لە دەوری یەك بازنەی خۆپەرستی و تاكڕەویی  خوڵابێتەوە و دەكرێت چ هەست و سۆزی بۆ دانیشتیوانی هەبێت ، چ بگات بە ئێمە كورد وەك نەتەوەیەكی ڕەسەن و خاوەن كەلتووری رەسەن و شوناسی خۆی .
گەلی كورد وەك نەتەوەیەكی ڕەسەن و تێكۆشەرو  شۆڕشگێر و ئازادیخواز  هیچ بابەتێكی لە گەل و نەتەوەكانی ناوچەكە و جیهان خاوەن سەربەخۆیی و دەوڵەت كەمتر نییە، بەڵكو زۆر خاوەن شیان و بەهێزترە لە گشت روویەكەوە  ، لە رووی كەلتووری ، زمان و  ئابووری و زۆر بواری تر كە ڕەنگە لە نێو نەتەوەكانی تر بوونی نەبێت ، ئەوانەی لە ئێستادا خاوەنی دەوڵەتی خۆیانن لە هەموو ڕوویەكەوە زۆر لە كوردستان لە پاشترن، بەڵام ئەوان توانیویانە بە یەك دەنگی خۆیان مافەكانیان بەدەست بێنن. 
ئێستا زانیتان كە هۆكارەكانی نەگەیشتن بە مافەرەواكانی و ئینجگا  دروست نەبوونی دەوڵەتی كوردی، یان قەوارەیەكی‌ سیاسی كە وەك  گەلانی تر دنیا، مۆركی ئەم نەتەوە دێرینەی ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی پێوە بێت،ئەوە روونە كە ئەم نەتەوەیە، بە درێژایی مێژووی خۆی لەژێر دەسەڵات و ستەمی داگیركەراندا بووە، ئەم هەژموون و داگیركارییە، بۆیە، كورد لە نێو ئەو عێراقە ساختە و شكستخواردووە دا تووشی نەهامەتی و گەورەترین كارەسات مێژوویی بۆوەتەوە ، ئەوانەی كە پێیان وابوو  بە زۆرە مڵێ‌ و ئاگر و ئاسن عێراقی لێكترازاو پێكەوە بلكێنن و بەیەكگرتوویی پیشان بدەن ، تووشی گەورەترین هەڵە و خیانەتی گەورە بوونەتەوە بەرامبەر بە گەڵ و خاكەكەیان ، بۆ ئێمەی كورد  لە قۆناغی ئێستادا و دوای سەدەیەك شۆڕش و بەرخودان كاتی ەئوە هاتووە  كە نێوماڵی خۆی رێكخاتەوە ، خۆی بۆ هەموو ئەگەر و پێشهاتەكان  و شەڕی و ملمڵانێیەكان عێراق و ناوچەكە لە پێناو گەیشتن بە ئامانجەرەواكانی ئامادە بكات لە پێناو بەرژوەندییە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكانی .
مێژوو سەلمێنەری ئەو راستییەیە كە ، هیچ پۆست وپایە و بەرژوەندییەك لە عێراقی ساختە و پڕ قەیران ناتوانێت فڕیادرەسمان بێت ، رزگارمان بكات ، تەنها تەبایی و یەكهەڵوێستی نێوماڵی كوردستانی نەبێت ، كە چەندین ساڵە سەرۆك بارزانی بانگی كوردانەی بۆ دەكات ، نەك وەك هەندێك كەس و لایەنێك كە بە شێوەیەك وەفاداری  عێراقبوون  كە ئامادە بوون نیشتیمان خۆیانی بۆ بكەن بە قوربانیی ئەو دەوڵەتە شكستخواردووە .
بۆیە، كاتی ئەوەیە كە گشت هێزولایەنە سیاسییەكان چاویان تەنها لەو راستییە بێت كە مافەكانی گەلی كورد لە عێراق بەدی بێنن ، چونكە مێژوو ئەو راستییەی كە حكوومەتەكانی بەغدا لە رابردوو و ئێستادا بە چاویی پلە دوویی مامەڵەیان لەگەڵ گەلی كورد كردووە و دەبێ‌ خۆمان بۆ هەموو ئەگەر و سیناریۆكان ئامادە و ساز بكەین لە عێراقی پڕ ئاڵۆزی و نەهامەتییدا .
چەند بارەبوونەوەی گڕژی و ئاڵۆزیی و بێ‌ متمانییەكان ، ئاماژەیەكی روون و ئاشكرایی لێكهەڵوەشانەوەی عێراقی بە زۆر دروستكراوە، بۆیە، ئەو رۆژە نزیكە كە لە عێراق جیا ببینەوە ، ئەوە لە هەموو بابەتێكی تر گرنگە ئەو راستییەیە بۆ گەلی كورد گرنگ و پربایەخە ، نێوماڵی كوردستان رێك بخەین بۆ هەموو ئەگەر  و هەڕەشەكان و ئامادەبوون بۆ پێشهات و رووداوە نوێیەكان عێراقی و هەرێمایەتی سەركەوتن بەدەست بهێنین ..
چونكە ، هیچ گەل و نەتەوەیەك بە بێ‌ بوونی یەكهەولوێستی و یەكدەنگی نەیتوانیووە و ناتوانێت دەستكەوت و سەركەوتنی گەورەی بەدەست بێنێت چ خاسمە  لە نێوخۆیی نیشتیمانەكەیدا ، چونكە سەرقاڵ بوون بە حیزبایەتیی بەرتەسك و ئینجا بەرژوەندیی تایبەتی نەك هەر هیچ سەركەوتنی بەدەست نەهێناوە بەڵكو بە پێچەوانەوە بووەتە هەڕەشە و مەترسی لە سەر تەبایی و دەستكەوتەكان و شوناس و مێژوومان . ئێمەی كورد خاوەن دۆزێكی ڕەوایی لە تێكۆشان و بەرخودان و فیداكاری و نیشتیمانپەوەری ، بەڵام  زۆرجاران بە هۆی پیلانگێری و خۆپەرستی بەكرێگیراوان و خۆفرۆشان و خزمەتكاری دوژمنان و داگیركەران گەلی كورد لە گەیشتن بە مافەرەواكانی دوا كەوتووە، بۆیە، ئیتر كاتی ئەوە هاتووە  ئەو راستییە بزانین كە هیچ بابەتێك لە خۆشەویستی گەل و نیشتیمان گرنگتر وپڕبایەختر نییە بۆ گەیشتن بە ئامانجە گەورەكەمان .





ئەم هەواڵە 4894جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad