English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆچی گەڕانەوەی پلە بەرز کردنەوەی فەرمانبەران گرنگە؟
2022-07-23 [06:10 AM]

ZNA- هه‌ولێر


 

 بەدرێژایی چەند ساڵی رابردوو هەرێمی کوردستان قۆناغێکی سەختی ئابوری تێپەڕاند ، بەتایبەت دوای ئابڵوقەی حوکمەتە یەک لەدوایەکەکانی عێراق و بڕینی بودجە و موچەی فەرمانبەران و هاوڵاتیان، تاکە ئامانجی حکومەتی عێراق تەنیا لاواز کردنی پێگەی هەرێمی کوردستان بوو لەناوەخۆ و دەرەوەی ووڵات و ڕێگا گرتن بو لە بەهێز بوونی پێگەی ئابوری هەرێم ، بەڵام بەهۆی بەهێزی ئیرادەی بەرپرسانی حکومەتی هەرێم و خۆڕاگری خەڵکانی دلسۆز بۆ خاک و نیشتیمان وای کرد قۆناغه سەختەکان تێپەڕێندرێت ، بەتایبەت کارەکانی کابینەی نۆیەم بەسەرۆکایەتی رێزدار مەسرور بارزانی ، هەنگاوە یەک لەدوایەکانی لە جێبەجێکردنی پرۆژەی چاکسازی ، وە بڕیاری گەڕانەوەی پلە بەرز کردنەوەی فەرمانبەران دڵنیام یەکێک دەبێت لە بڕیارە گرنگەکای حکومەتی هەرێم.

  لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردووی کابینەی نۆیەم توانراوە کۆمەڵێک پڕۆژەی گرنگ جێبەجێ بکرێت و بڕیاری گرنگ بدرێت ، دابەش کردنی موچە لەکاتی خۆی و هەموو مانگێک بەبێ ئەوەی چاوەڕوانی ناردنی پارەی بەغدا بکرێت ، وە بڕیاری دروست کردنی 20هەزار یەکەی نیشتەجێ بوون بۆ کەسانی هەژار و کرێ نشین ، وە بڕینی موچەی دەیان هەزار کەس کەخاوەنی زیاتر لەموچەیەک بوون کەزۆرێک لەحزبەکان نان و پیازیان پێ دەخوارد و خەرچکردنی نزیکەی چوار سەد ملیار دینار بۆ پڕۆژەی خزمەتگوزاری ڕێگاو بان و ئاوەدان کردنەوە ، وە خەرجکردنی سی و شەش ملیار دینار بۆ کەرتی پەروەردە ، وە دروستکرنی بەندا و چەندان پڕۆژەی تر جێگای ئومێدی گەلی کوردستانە ، بۆیە پێویستە هەموو تاکێک شانازی بەکارەکانی حکومەتی هەرێم بکات لەپاڵ درووست کردنی چەندان کێشەی ئابوری و سیاسی توانراوە گرنگی بەخزمەت کردنی کوردستان و بەرو پێش چوونی بدرێت.

لە پاڵ ئەم هەموو بڕیارە گرنگە بۆچی گەڕانەوەی موچەی فەرمانبەران گرنگەلەم کاتەدا ؟ ئەگەر بەوردی سەرنج لە بارو دۆخی ئابوری چینی موچە خۆر و بازار بدەین ، بێگومان جیاوازیەکی زۆر بەدی دەکرێت بەتایبەت دوای هەڵگیرسانی شەڕی روسیا و ئۆکرانیا وای کرد نرخی شتومەک لە بازارەکانی جیهان بەرز بێتەوە هەرێمی کوردستانیش بەدەر نەبو لە بەرز بونەوەی نرخی کاڵاو شتومەک بۆیە ناهاوسەنگیەک درووست بوو لە نێوان گرانی بازاڕ و چینی موچە خۆر ، ئەمەش وای کرد موچە خۆر نەتوانێت وەک پێویست بژێوی ژیانی خۆی ڕاهی بکات و زۆر جار وای کرد قەرزار بێتەوە، ئەگەر بەراوردێک بکەیت لەنێوان فەرمانبەرێک و بازار ، لەسەرەتایی دروستبونی قەیران تائەمڕۆ گۆڕانکاریەکی ئەوتۆ بەسەر موچەی فەرمانبەر نەهاتووە ، بەڵام بەڕێژەیەکی یەکجار زۆر گۆڕانکاری بەسەر بازاڕ و ژیانی موچە خۆر دا هاتووە ، بۆیە لە ئێستادا پێویستە ئاوڕێک لە ژیانی فەرمانبەر بدرێتەوە ، بۆیە بڕیاری گەڕانەوەی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەر دڵخۆشی و هێمنی بۆ ئەم توێژە گرنگەی کۆمەڵگا دەگەڕێتەوە

 

  وە گەڕانەوەی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەسکەوتێکی گەورە دەبێت بۆ کابینەی نۆیەم لەهەمان کاتدا دەبێتە هۆی بێدەنگ بونی حزبە بەنێو ئۆپزسیۆنەکان ، چونکە ئەم حزبانە نەیان توانیوە جوانیەکانی حکومەتی هەرێم و کارە ناوازەکانی کابینەی نۆیەم وەک خۆی بگەینە هاوڵاتیان و نیشانی خەڵکی بدەن و تاکە شت کە بەردەوام لە ڕاگەیاندنەکان باسی لێوە دەکەن قوتی فەرمانبەرە ، بۆیە گەڕانەوەی پلە بەرز کردنەوەی فەرمانبەران دەبێتە هۆی بێدەنگ بونیان چونکە شتێک نابێت بۆ ئەوەی بیکەنە بەرنامەی کاریان لەهەڵبژاردنی داهاتوو.

 

نازم شێخانی

 





ئەم هەواڵە 6202جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad