|
نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی كاتێك سێ ساڵ لەمەوبەر، هەر دوو كەسایەتی و قوتابی رێبازی بارزانی ، ئەرك وبەرپرسیاریەتی سەرۆكایەتی هەرێم و حكوومەتی هەرێمی كوردستان گڕتە دەست ، ڕووبەرووی كۆمەڵێك كێشە و قەیرانی گەورە و گۆرانكاری بوونەوە كە ئەگەر لێزانی و خۆڕاگری و سیاسی و دیپلۆماسی وردبینانە و پلانی گونجاو بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ گرفتەكان و ئینجا لەگەڵ هاوكێشەكان ، ئەوا دیار نەبوو ، كە هەرێمی كوردستان لە نێو دەریاییەكی پر تۆفان و گەردەلوول بە چ ئاقارێكی برۆیشتانە ، هەر چەندە ئەو كۆسپ و گرفت و هەڕەشە و مەترسییانە تا بە ئێستاش بەردەوامییان هەیە و هەر دوو بەرێزان نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی بە پاڵشتی گەلی كوردستان وەك چیایەكی پۆڵایین كار بۆ پارێزگاریكردن لە دەستكەوتەكان و داكۆكیكردن لە مافەرەواكانیان دەكەن .
بۆیە، نەیارانی كورد گشت تواناكانیان خستۆتەگەڕ لەلایەن بۆ دروستكردنی گوشاری دەرەكی و ئینجا لە سەر ئاستی نێوخۆیی دروستكردنی درز وناكۆیی لە پێناو لێكترازانی نێوماڵی كوردستان و لاوازكردنی ، بەڵام هەر ئەو خوێندنەوە ژیرانە و وردبینانەیە كە خەونی نەیارانی پووچەڵكردۆتەوە و ودەستپێشخەرییە نوێیەکەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ تواندنەوەی بەستەڵەکی سیاسی هەرێمی کوردستان، بووەتە مایەی هیواو ئومێدی هەموو خەڵك و چین و توێژەکانی کوردستان و ئەم دەستپێشخەرییە بە کلیلی چارەسەری هەموو کێشەکانی نێوان حیزبە سیاسییەکان و هێزو لایەنەکان دادەنرێت، بەتایبەتیش پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، ئەوانیش وەك دووهێزی گەورەی خاوەن جەماوەری کاریگەر لەگۆڕەپانی سیاسیدا،.بۆیەـ گشت هەوڵەكانی رێزدار نێچیرڤان بارزانی بوونەتە چەتری کۆکردنەوەی بیروڕا جیاوازو ناکۆکەکان و لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانەوە وەك دامەزراوەیەکی نیشتیمانی و جێی متمانەی کوردستانیان بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی بە زمانی گفتوگۆو تێگەیشتن، بە دیبلۆماسییەت و دانوستاندن، بە هێزی بیرکردنەوەو زانین، مەترسییەکانی خەڵكی کوردستان لەبارەی داهاتووی سیاسی و سەربازی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و ئاسایش و سەقامگیرییەوە دەڕەوێنرێنەوەو دەستپێشخەرییەکەی نێچیرڤان بارزانی دەمانخاتە سەر ئەو رێرەوە دروستەی كە واقیعی سیاسی و پێویستی قۆناغەکەو لە هەڵەو ترازان، ناکۆکی و دابڕان، گرژی وهەڕەشەکان دوورمان دەخاتەوە، کە خۆی لە خۆیدا هاتنەدی ئەم ئامانجانەو پەیڕەوکردنی ئەم جۆرە سیاسەتە، بەهێزکردنی کوردستان و سەربەرزی تاکی کوردی و سەرکەوتوویی پرۆسەی سیاسی و دیموکراسی لە هەرێمدا لێدەکەوێتەوە.
كاتێك سێ ساڵ بەسەر كاركردنی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی ڕێزدار مەسرور بارزانی تێپەڕی، دوو ساڵی سەخت و پڕ لە قەیرانی دارایی و قایرۆسی كۆرۆنا و سیاسی و گرفتی دیكەی نەخوازراو بەرۆكی حكومەتی هەرێمیان گرت، بەڵام بەهۆی ئیرادەی بەهێزی جەنابی كاك مەسرووربارزانی، حكوومەتی هەرێمی كوردستان توانی بەسەر قەیرانەكاندا سەربكەوێت و كۆمەڵێك دەستكەوتی گەورەش بەدەست بهێنێت، لەگەڵ ئەوەشدا چاكسازی وپاكسازی بكات و ئاستی خزمەتگوزارییەكانیش بەرزكرانەوە و بەردەوامیش بە پرۆژە و خزمەتگوزارییە هەمەجۆرەكان درا، وێڕای سەختییەكان بەڵام پێشكەوتن لە هەموو سێكتەرەكاندا رووی داوە، چونكە ئیرادەیەكی بەهێز سەرۆكایەتیی كابینەی نۆیەمی حكوومەت دەكات. بەهەمان شێوە ، دوژمنان ونەیرانی كوردستان ، بەهۆی ئەو سیاسە ت ودیپلۆماسییەتە سەركەوتووانەی سەرۆكی حكوومەتی كوردستان لە سەر ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی و بەتایبەت بۆ زیاتر راكێشانی سەرنجی كۆمپانیاكانی بارزگانی بواری وزە لە پێناو زیاتر پێشخستنی سیمای جوانی هەرێمی كوردستان ، وایانكردووە كە دوستانمان دڵخۆش و دوژمنان و ناحەزانیشتیمان بە مووشەكی بالستیك و فرۆكەی دڕۆنی خۆكوژی پێشوازیمان لێبكەن ، سەڕەرای هەموو ئەو گوشارانە ، بەڵام هەردوو كەسایەتی نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی بە شێوەیەكی زۆر ژیرانە و بەرپرسیارانە ئەركەكانیان بۆ پارێزگاریكردن و بەرگریكردن و خزمەتكردن بە دۆزی رەوایی گەل و نیشتیمانەكەیان بە ئامانجە گەیاندن و بەدەسهێنانی گشت مافەرەواكان و گەیاندنی كورد وكوردستان بە كەناڕی ئاڕامی و دڵنییایی.
ئەم هەواڵە 5386جار خوێندراوەتەوە |