English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەرێمی کوردستان و بەغدا وقەیرانی متمانە
2022-05-29 [11:51 AM]

نوسینی : سەگڤان هالو


لەم ماوەیەدا کۆمەڵێک ڕاپورت و لێدوانم بینی کە زوربەیان جەختیان لەسەر ئەوە دەکردەوە کە هەرێمی کوردستان بچێتە ژێرباری ئەو بڕیارە سیاسیەی کە دادگای ئیتیحادی فیدڕالی لە دژی هەرێم دەری کردووە سەبارەت بە ڕادەستکردنی تەواوی دوسیەی نەوت و غازی سرۆشتی بە ناوەند

هەموومان دەزانین کە لە عیڕاقدا ئیڕادەیێکی سیاسی سەربەخۆ  بوونی نیە ودەوڵەتی هەرێمی هەیە فەرمانیان پێدەکات و بڕیارەکان دژی هەرێمی کوردستان دەردەکەن ئەمە لە لایەک 

لە لایێکی تریشەوە زور ڕۆن ئاشکرایە کە هندێ قەوارە و کوتلەی سیاسی لە عیڕاقدا ناسراون بە بەرەی ئێران
 ئەمانە هەر لە ساڵی 2014 وە تاکۆ ئەمڕۆ بەردەوامن لە دژایەتی کردنی دەستەڵاتی سیاسی هەرێمی کوردستان کە پاڕتی وبارزانی پێشەنگن تێیدا

کەواتە ئەزمۆنێکی باش هەیە لە لایەن سەرکردایەتی سیاسی هەرێمەوە لەگەڵ هەموو ئەو قەوارە سیاسیانەی کە ئاماژامان پێدواون بە تایبەت پارتی و بارزانی لە مەرام و ئەجندای سیاسی ئەوان زور حاڵیە

هەروەها غیابی ئەقڵیەتێکی سیاسی دیموکراسی کە بتوانێت بەرامبەرەکەی قەبۆڵ بکات بە هەموو تایبەتمەندیەکانەوە  
ئەمەش وادەکات کە قەیرانی متمانە بێتە ئاراوە

هەرێمی کوردستان بە پێی دەستوری هەمیشەیی عیڕاق مامەڵەی لە گەڵ حکومەتی ناوەندی بەغدادا کردووە وە ئەوە بەغدا بووە و بەعدایە تا ئێستاش بە جورەها شێواز سیاسی،ئابوری و دارایی، سەربازی،هتد پەلاماری هەرێمی کوردستانی داوەوەو 

 تاکە ئامانجیشیان لاواز کردن و دواتر لە نێو بردنی ئەم ئەزمونە فیدڕالیەیە کە هەیە

بەغدا دەیان مادەی دەستوری هەمیشەیی پێشێل کردووە و لەسەرۆی هەموشیانەوە مادەی 140ی دەستوری هەمیشەیی کە دەبا پێش ساڵی 2007  زایینی یەکلایی کرابایەوە
 بەڵام تا بە ئەمڕۆ وەک مەرکەبی سەر کاغەز ماوەتەوە و بەس

کەواتە ئەوە هەرێمە مافی هەیە سکاڵا لەسەر بەغدا تومار بکات نەک پێچەوانەکەی
ماڵت کە شوشە بێت نابێت بەرد بگریتە پەنجەرەی خەڵکی دیکە 

لێرەوە دەگەینە ئەم ڕاستیە ئەویش ئەوەیە کە ئەوەی  دادگای فیدڕالی دەیکات ئەمڕۆ شتێکی سیاسیە و بڕیارەکانیشی تەواو سیاسین و دەستێکی دەرەکی لە  پشتەوەیە بۆ چۆک داهێنان بە ئیڕادەی سیاسی دەستەڵاتی سیاسی هەرێم 

 بۆیە هەرێم دەبێ بە شێوەیێکی دیبلوماسیانەو سیاسیانە مامەڵە لەگەڵ ئەم بڕیارەدا بکات و بە هیچ شێوەیێکیش نەچێتە ژێر باری بڕیاری دادگایێکی لەم چەشنە کە ئیڕادە یێکی سیاسی سەربەخۆی نیە و ئەجندای سێاسی دەرەکی بە ویست ئارەزۆی خویان بەکاریدەهێنن بەو پێییەی کە لە بەرژەوەندی ئەواندا بێت.





ئەم هەواڵە 1993جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad