English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەسروور بارزانی ، كەسایەتی و دیپلۆماسی كوردستانی بەهێزتر ..
2022-04-20 [05:16 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


لە ماوەی سێ‌ ساڵی دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەم بە سەرۆكایەتیی ڕێزدار مەسروور بارزانی بە كارنامەیەكی دەوڵەمەند لە رووی پرۆژەی خزمەتگوزاری ، چاكسازی وپاكسازی لە گشت بوارەكاندا ، ئینجا هەوڵە بەردەوامەكانی بۆ پتەوكردن و گەشەپێكردنی ژێرخانی ئابووری و كشتوكاڵ و ئینجا سەرچاوە كانزاییەكانی وەك نەوت و غاز ، بابەتێكی سەڕەكی دیكە ، پرسی پێشخستنی پەیوەندییە سیاسی و دیپلۆماسییەكانی هەرێمی كوردستانە ، ئەگەر بەوێژدانەوە تێروانین بكەین ئەو هەوڵ وتێكۆشانانە وایانكردووە كە شێوازی مامەڵەكردنی هەرێم و حكوومەتی كوردستان لە نێو هاوكێشە سیاسی و مڵمڵانێی و ئاڵۆزییەكانی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگەی گرنگی و بایەخ و سەرنج  وڵاتانی ناوچەكە و دوونیا بێت .
بۆیە، ئەگەر ئاماژە بە بانگهێشت و سەردانە فەرمییەكانی سەرۆكی حكوومەتی كوردستان بۆ وڵاتانی ناوچەكە و جیهان بكەین لە ماوەی رابردوو ، چەندین سەردانی فەرمی بۆ وڵاتانی كەندا بەتایبەت ئیمارات ، قەتەر ، بەحرین ،ئۆردن و ئینجا توركیا ، یۆنان و فەرەنسا و ئیتالیا و ئێستاش شانشینی بریتانیا و بە پێچەوانەوە سەردانی چەندین سەرۆك و وەزیر وشاندی سیاسی و دیپلۆماسی و بازرگانی بۆ هەرێمی كوردستان و خواست لە سەر پێشخستنی پەیوەندی لەگەڵ هەرێمی كوردستان لە رووی دیپلۆماسی و ئابووری و سیاسی بە سەركەوتن و دەستكەوتی گەورە بۆ هەرێمی كوردستان  لە پێناو بەهێزتر بوونی قەوارەی هەرێم و گەشەسەندنی كوردستان هەژمار دەكرێت .
بۆیە، هەموو ئەو بانگهێشت  و سەردانە فەرمییانەی رێزدار مەسروور بارزانی ، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لووتكەی دەسەڵاتدانی ئەو وڵاتە ، بە پێشهاتێكی ئەرێنی لە رووی دیپلۆماسی  پەیوەندییەكانی هەولێری پایتەخت لەگەڵ باقی وڵاتانی ناوچەكە و جیهان هەژمار دەكرێت  لە لە فرەڕەھەندكردن و ڕەنگڕێژكردنی ئەم پەیوەندییانە.بەتایبەت لە دوای ئەو پێشهاتە نوێیانەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە هەرسێ ڕەهەندی سیاسی و ئابووری و تەندروستییەوە ڕووبەڕوویان بووەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان توانیویەتی لە ڕووی سیاسییەوە ڕووی شارستانی و دیپلۆماسیی خۆی نیشان بدات؛
بۆیە، هەموو ئەو سەردانانە بۆ وڵاتانی ناوچەكە و وڵاتانی جیهان بەتایبەت شانشینی بریتانیا و وڵاتانی ناوچەكە ، لە رووی دیپلۆماسی و ئابوورییەوە بۆ هەرێمی كوردستان بەرهەمی  زیاتر دەبێ‌ ، بەتایبەت كە ئەمڕۆ پێگەی ھەرێمی کوردستان زۆر گرینگە و وڵاتانیش زۆر بە بایەخەوە سەیری ھەرێمی کوردستان دەکەن، ئێستا کە شاندی وڵاتانی دنیا دێنە هەرێمی کوردستان و شێوازی مامەڵەکردنیان گرینگی هەرێم زیاتر دەردەخەن، چونکە لەوە گەیشتوون کە هەرێم ئیدی بووەتە دیفاکتۆ و پێویستە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێ و ئەوەیش ددانپێدانانە بە هەرێمی کوردستان ، ئەوەش هۆكار بۆ بەرەوپێشچوونێكی تازەی سیاسی و ئابووری لە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان  بۆ زیاتر برەودان بەو پەیوەندییانە دروست ببێت.
دیدار و كۆبوونەوەكانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی  كوردستان لەگەڵ گەورەبەرپرسان و بڕیاربەدەستانی وڵاتانی ناوچەكە و جیهان  چووەتە قۆناغێكی باشترەو ستراتیژییەوە ، بە رەفتار و پێشوازیی بەرزی پرۆتۆكۆلییان لە رێزدار مەسروور بارزانی  سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دەرخەر و سەلمێنەری ئەو راستیەن، لە زمانی ئاماژەكان لە كایەی دیبلۆماسییەتدا، ئاماژەن بە سەنگ وپێگەی قەوارەی هەرێم و كەسایەتی بەهێز ودیپلۆماسی پەسەندكراو ئەو وڵاتانە بەرامبەر هاوكێشەكان و پێشهات و گۆرانكارییەكانی ناوچەكە و جیهان ، بەدڵنیاییەوە ئەزموونی دیبلۆماسیی بەڕێز مەسرور بارزانی، رۆڵی كارا دەگێڕێت لەم رووەوە، ئەوەش بە دەستكەوت و سەركەوتنێكی گەورەی دیپلۆماسی سەرۆكی حكوومەتی كوردستان  بۆ زیاتر بەهێزكردنی پێگەی كوردستان لە رووی سیاسی وئابووری هەژمار دەكرێت كە لە ئایندەیەكی نزیكدا بەرهەمەكەی لە گشت بوارەكاندا دەبینرێت .





ئەم هەواڵە 7009جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad