English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوو ئاڕاستەی جیاواز بەرەی گەل و بەرەی دژی گەل
2022-04-13 [06:41 AM]

نوسینی:سەگڤان هالۆ


سەرەتا دەمەوێت باسی ئەوە بکەم کە چەند لایەنی سیاسی هەن لە هەرێمی کوردستان هەرچیەک بزانن لە بەرژەوندی خەڵکی کوردستاندایە ئەوان دژی دەوەستنەوە و دەبنە کوسپ لە بەردەمی هەنگاوە ئیجابیەکاندا

شایانی گوتنە پارتی و بارزانی هەروەک ڕابردووی ئەم حزبە و ئەم سەرۆکە پێمان دەڵێت مێژوویێکی پڕ لە شانازی و سەروەریان تومار کردووە لە هەردوو قوناغی خەباتدا چەکداری و شارستانی

لە زوربەی قوناغەکانیش دا گەر پارتی و بارزانی  وەک دیوارێکی پوڵایین لە بەرامبەر نەخشە و پیلانەکان و هەڕەشە و پەلامارەکانی نەیارە سەرسەختەکان نەوەستابانەوە ئەمڕۆش شێتێک نەدەبوو بە ناوی کوردو کوردستان 

بە داخەوە ئەو چەند حزبەی کە بەناو ئوپویسیونن و تیایانداش حزب هەیە کە پێییەکی لە دەستەڵاتە و پێییەکەی دیش گوایە ئوپوزیسێونە و  وەها خویان نمایش دەکەن کە لە بەرەی خەڵکن 

بەڵام ڕاستیەکە ئەوەیە ئەمانە دژی خەڵکی کوردسانن و لە بەرەی دوژمنانی ئەزمونی وڵاتەکەمانن و خەون بە ڕۆخانی ئەزمونی هەرێمی کوردستانەوە دەبینن

چەندین ساڵە هیچ هەوڵێک نەما نەیدەن بۆ ڕوخاندنی ئەزمونی هەرێمی کوردستان و هەتاکۆ ئێستاش لە پیلانگێڕییەکاندا بەردەوامن 

ئەمانە هۆکاری هەموو ئەم قەیرانانەن کە لە هەرێمی کوردستاندا هاتونەتە ئاراوە 

هەر بە پێشنیازی ئەوان بوو لەساڵی 2014 قوتی خەڵکیان بڕی لە بەغدا و هەر ئەوانیش بوون 60% خاکی پیروزی کوردستانیان ڕادەستی دوژمن کرد هەرئەوانیشن ئەمڕۆ ڕێگرن لەبەردەم پێشکەوتنی هەرێمی کوردستان و ئاسودەیی گەل 

ئەوەی کە ئەمڕۆس لە ئاردایە سەبارەت بە هەموار کردنەوەی یاسای هەڵبژاردن بۆ ئەوەیە کە پڕوسەی هەڵبژاردن لەکاتی دیاریکراوی خویدا بەڕێوە نەچێت و ترسیان هەیە لە ئەنجامدانی پڕوسەکە لە کاتی خویدا

چونکە پێگەی جەماوەریان زور دابەزیوەو خەڵک دەنگیان پێنادات و ئیتر لەوەش درچووە چیدیکە بتوانن خەڵک چەواشە بکەن 

خەڵکی کوردستان کرداری دەوێ نەک دروشمی بریقەداری بەتاڵ
پارتی و بارزانی بە کردار ئەوەیان سەلماندووە کە بەرگریکاری سەرسەختی گەلی کوردستانن  ولە هەڵبژاردنی پێشوشدا گەلی کوردستان پارتیان پاداشت کرد
 ئەوانیشیان سزادا 

بەس ئەمانە دەزانن سزای ئەمجارەی گەل زور قوڕستر دەبێت بویان بویە هەموو هەوڵێک دەدەن پڕوسەکە دوا بخەن و تەگەرە بخەنە بەردەم بەڕێوەچونی پڕۆسەی هەڵبژارنی داهاتوو بو پارلەمانی کوردستان

پارتی دیموکراتی کوردستان حزبێکە متمانەی تەواوی بە جەماوەری خوی هەیە
 بویە پێداگیری لە سەر ئەنجامدانی پڕوسەکە دەکات لە کاتی دیاریکراوی خویدا 
 دژی ئەوەیە پڕۆسەی هەڵبژاردن وەک بنەمایێکی سەرەکی دیموکراسیەت بکرێتە ئامانج و ئەجندای دەرەکی بسەپێنن بەسەر پڕوسەکەدا
 وەک چون لەسەر ئاستی عیڕاقدا هەڵبژاردنی سەرۆک کوماریان کرەە ئامانج بو بەرژەوەندی دەوڵەتێکی هەرێمی و دەست و پەنجەکانی

لە کوتایی دا  پێویستەبەرژەوەندیەکی بوترێت لێدان لە بەرژەوەندی گەلی کوردستان به هەر مەبەستێک بێت خزمەتکردنی ئەجندای سیاسی دوژمنانی کوردستانە لە پنناو وەدیهینانی  تەسک دا

بویە بە هەر شێوەیێک بێت زەرورە پارتی وەک حزبی زورینە پێداگیری تەواو لە سەر بەڕێوەچۆنی پڕوسەی هەڵبژاردن بکات
 تاکۆ لە کاتی خویدا ئەنجام بدرێت و ڕێگری لە سەپاندنی ئیڕادەی دژبەرانی گەل بکات لە سەر ئاستی نێوخویی و هەرێمی.





ئەم هەواڵە 2410جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad