English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆكی حكوومەت دیپلۆماتكاری كارای كوردستانی بەهێز
2022-03-31 [07:18 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


لە ماوەی دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەم ، بەتایبەتیش ڕێزدار مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی كوردستان ، هەوڵە سیاسی و دیپلۆماسییەكانی لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی لە خزمەت پێگەی سیاسیی هەرێمی كوردستان بەكار هێناوە، هەرچەندە لەدوای دەستبەكاربوونی ئەم كابینەیە، قەیرانی دارایی و ڤایرۆسی كۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت و ئینجا چەند گوشارێكی سیاسی لە سەر ئاستی دەرەكی ونێوخۆیی هاتنە ئاراوە و لێكەوتەكانی بوو لەسەر كایە جیاوازەكان، كە قەیرانێكی جیهانیی دروست كرد ، بەڵام حكومەتی كوردستان دەستی لە سەر دەست دانەننا وگشت تواناكانی خستەگەڕ.

ئیدارەدانی سلكی دیپلۆماسی بەتایبەت لەدوای دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە باشترین دۆخدایە، لە كاتێكدا ئەم سلكە بۆ كورد و قەوارەكەی گرنگە، هاوكاتیش كلیلێكە بۆ كردنەوەی دەرگای دەرەوە بۆ گەیاندنی خواست و رەوایەتی مافەكانی و دروستكردنی پردی پەیوەندی و پشتیوانی پتەو بۆ قەوارەی هەرێم لە بوارەی پەیوەندی ئابوورییەكان، دیپلۆماسییەكان و پارێزگاریكردن لە شوناس و دەستكەوتەكانی.
كابینەی نۆیەم بە سەرۆكایەتی ڕێزدار مەسروور بارزانی لە سەرەتای دامەزراندنییەوە بە بەرنامەیەكی گشتگیر لە گشت بوارەكاندا پێی نایە گۆڕەپانی خەبات و خزمەتكردن هەڵبەت بە كۆمەڵێك رووداو و قەیران و پێشهاتی قورس ، كە توانی بە شێوەیەكی زۆر خۆڕاگرانە و وردبینانە رووبەڕوویان ببێتەوە ، بەتایبە ئەگەر ئاماژە بە پەیوەندییە سیاسی و دیپلۆماسی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە و نێودەوڵەتی بكەین ئەوا توانیوێتی كار لە سەر راكێشانی سەرنجی وڵاتان بەمەبەستی سەرمایەگوزاری وئاوەدانی لە سەر بنەمای بەرژوەندی هاوبەش بكات .
هەموو ئەو پەیوەندی دیپلۆماسی و سیاسیانە ، لە سەر ئاستی پەیوەندی فەرمییەكان و فەرمانگەی پەیوەندییە كانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رێكخراون بەو مانایەی كە بە شێوەیەكی گشتی لە خزمەتی حیزب و دەزگایەك و كەسێكدا نییە بەڵكو لە خزمەت بەرژوەندییە باڵاكانی هەرێمی كوردستانن .
هەروەها پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان لە سەر بنەمایەكی رێزلێنان و بەرژوەندی هاوبەش لەگەڵ وڵاتانی دراوسێیە، لە گشت بوارەكاندا پەرە بە ئاستی پەیوەندییەكان بدرێت.
حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەمیشە و بەكردەوە هیچكات نەبووەتە هۆكاری جەمسەربەندی و كێشە و قەیرانەكانی ناوچەكە لە نێوان زڵهێزان و وڵاتانی هەرێمایەتی بەڵكو وەك دوورگەیەكی ئارام و سەقامگیر و هۆكار بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێكی گونجاو و هاوبەش هەر ئەوەشە سەنگ وپێگەی هەرێمی كوردستانی بەرەو پێشەوە بردووە .
بەتایبەت یەكێك لە ئاماژەكانی دیپلۆماسیەت و سەركەوتنی هەرێمی كورستان ئامادەبوونی40 دەوڵەت و ئاژانسی نێودەوڵەتی لە جیهان، كونسوڵخانە و نوێنەرایەتیان لە هەوڵیری پایتەخت هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا  14 نوێنەرایەتی لە دەرەوە هەیە و لە رێی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە سەرپەرشتی دەكرێن كە رۆلێكی گرنگ و كاریگەرییان هەیە بۆ زیاتر بەهێزبوونی هەرێمی كوردستان. لە هەمانكاتیشدا هەوڵەكانی خستۆتەگەڕ لە پێناو كردنەوەی نوێنەرایەتی زیاتر لە وڵاتان بۆ بۆ ئەوەی ژمارەیەكی زیاتری وڵاتان كۆنسولگەرییەكانیان لە هەرێم بكەنەوە.
سەڕەرای هەموو ئەو كۆسپ و تەگەڕانەی كە لەماوەی رابردوو ، لە بەردەمی دروستكران ، بەڵام ڕێزدار مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی كوردستان ، توانیی پەیوەندییە سیاسی، دیپلۆماسییەكانی هەرێمی كوردستان بە ئاستێكی باش بەرەو پێشەوە ببات .
سەرەڕای قەیرانەكان، بەڵام سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، توانیی ئاستی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان بەرەو پێشەوە ببات.بۆیە، گشت بانگهێشت و سەردانە فەرمییەكانی سەرۆكی حكوومەت ، بۆ وڵاتانی ناوچەكە و لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی ئاماژەیەكی روونن لەوەی قەوارەی هەرێمی كوردستان خاوەن متمانە و سەنگێكی بەهێزە بە بۆچوون ودیدی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ناوچەیی بەتایبەت لە بواری بەرژوەندییە ئابوورییەكان وئینجا  بواری وزە بەتایبەت نەوت و غازی كوردستان؛ڕێزدار مەسروور بارزانی  زۆر بە ڕژدی جەختی لەسەر كراوەتەوە، بە جۆرێك، وەك ئەجێندای سەرەكی بەشێكی زۆر لە سەردانەكان لێكدانەوەی بۆ كراوە، بەم پێیە، كەسایەتیی سەرۆكی حكوومەت بە شێوازێكی زۆر ئەرێنییانە توانیویەتی ئەم پەیامە بە ڕوونی بگەیەنێتە دونیای دەرەوە.
لەلایەكی دیكەوە، ئەوەی لە راستیدا دەبینرێت ئەوەیە ، كە لەگەڵ ئەوەی هەرێمی كوردستان دەوڵەتێكی سەربەخۆ نییە ، بەڵام  لە زۆرێك لە پر و هاوكێشە سیاسی و دیپلۆماسی و سەربازییەكان ئەستەمە رۆڵ و پێگەی فەرامۆش  و پەراوێز بخرێت ، بەتایبەت كە هەرێمی كوردستان و سەركردایەتییەكی لە نێو كۆمەڵێك قەیران و كێشەی زۆر توانیوویانە گەل و قەوارەكەیان بپارێزێن و كێشەكان دەرباز بكەن ، لە هەمان كاتیشدا گەل و هەرێمی كوردستان هۆكاری و هاوكارە بۆ فەراهەمكردنی ئاسایش وسەقامگیری و ڕووبەرووبوونەوەی كێشە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان .
بۆیە، ستراتیژی سەرۆكی حكوومەتی كوردستان زیاتر پەرەپێدانی پەوەندییە ناوچەیی و جیهانیەكان وەك پێشینیەكی سەڕەكی لە پێناو زیاتر ناساندنی هەرێمی كوردستان وەك كاراكتەرێكی سیاسی، كە ڕۆڵ و كاریگەریی خۆی لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەكان، بەتایبەت ئەوانەی ڕەهەندی هەرێمی و نێودەوڵەتییان هەیە.،كەئەمەش خۆی لەخۆیدا دەستكەوتێكی گرنگی دیپلۆماسی و ئایندەیەكی گەشن بۆ كوردستانی بەهێزتر ..





ئەم هەواڵە 1696جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad