ZNA- ھەولێر سەلام عەبدوڵڵا
لەو ڕۆژەوە هێرش کراوەتە سەر بارەگای لقی 5ی پارتی دیموکراتی کوردستان، کە کۆمەڵێک ئاژاوەگێڕ و چەکداری بێ دیسیپلین و خەڵکی هەڕەمەکی، لە لایەن تابوری پێنجەمیشەوە کۆمەڵێک زمان شڕ و سایتی بەڕەڵا لە حەیا و داب و نەریت و یاسا، ئەوانیش لە ئاژاوەگێڕان و ناحەزانی هەرێم، گەلەکەمان و دەستکەوتەکانی بە هەموو شێوەیەک کەوتوونەتە وێزەی پارتیمان و هێرشێکی بەرنامە بۆ داڕیژراو دەکەنە سەر پارتی، وەکوو ئێمە دەستدرێژیمان کردبێتەسەر هێما پیرۆزەکانی پێکهاتەکانی تری عێراق کە ئەمە سەراپای وەهم و خەیاڵ و حەزی ناحەزانە، چونکو پارتی یەکێک لەو حزبانەیە بڕوای لەبن نەهاتووی بە پاراستن و پارێزگاری لەو بەهایانەیە و چەندین جار لە پەرلەمانی کوردستانیش هەوڵی دا کە یاسایەک دابڕێژرێ کە رێگری لەو زێدەڕەوییانەی بەناوی بیروڕای ئازادەوە دەکرا و دەکرێ، بەڵام هەر خودی ئەمانەی ئێستا کە رەخنە لەو جۆرە رەفتارانە دەگرن هەر خۆیان بەتوندی دژی ئەو یاسایە بوون و نەیانهێشت رووناکی ببینێت.
لەڕاستیدا زمانی زبر و بێ ڕێزی بە هەموو بەها پیرۆزییەکان لەلایەن خودی ئەوانەوە رەواجی پێدرا کە دیاردەیەکی زۆر نامۆ و قێزەون بوو لەسەراپای مێژووی راگەیاندن و رۆژنامەگەری کوردیدا، بەڵام ئەوانە ئەو هەرزەگۆیی و بێ ڕێزی و بێ حورمەتییەکان خستە قاڵبی دیموکراسی و بیروڕای پێشکەوتوو و بەو زمانە ناشرین و زبر و قێزەونە کەوتنە وێزەی هێزە شۆڕشگێڕە دێرینەکانی کورد و سەراپای کەسایەتییە مێژووییەکانی گەلەکەمان.
نموونە زۆرن و خۆیان زۆر چاک دەزانن، تەنانەت لە هێما ئایینییەکان و سەرکردە قوربانیدەرەکانیشیان گرتووە کە دیاردەیەکی نامۆ بوو لە نێو کۆمەڵگای کوردیدا، کە هەمیشە بەڕێزەوە لەو سەرکردە و رەمزە ئایینییانە دەیڕوانی.
فەرموو سەیری ئەندامێکی سەرکردایەتی (ی. ن.ک) بکەن چۆن بە چ زمانێک باسی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات کە سەراپای چەواشە و چەواشەکاری و پێچەوانەی راستییە.
کورد دەمێکە فەرموویەتی: ئەوەی ماڵی لە شووشە بێت بەرد ناگڕێتە ماڵی کەس.
کاک ستران عەبدوڵڵا گەر دەتەوێ ئەو زمانە پۆخڵە قێزەونە رابگریت لای خۆتانەوە دەست پێبکە و ئەو هەموو سایت و پەیج و ( TV) و چی و چی رابگرە، ئینجا رەخنە لە دەرودراوسێ بگرە.
ئەم هەواڵە 1633جار خوێندراوەتەوە |