English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھەلەبجە: ناسنامەو سیمبولی خەبات وقوربانی دانی گەلی كوردستانە
2022-03-16 [07:45 AM]

نوسینی : وەیسی سەعید وەیسی


١٦-٣-١٩٨٨ یەكێكی ترە لە رەشترین رۆژەکانی  گەلی كوردستان ، لەلایەن رژێمی بەعسەوە شاری ھەلەبجە كیمیا باران كرا،
تاوانی كیمیا بارانكردنی ھەلەبجە گەورەترین وسامناكترین تاوانە بەرامبەر بە گەلی كوردستان كرا بۆ سرینەوەی مۆركی نەتەوەیمان ،بۆیەش ھەمیشە شەھیدانی ھەلەبجە لە یادوویژدانی  گەلەكەمان زیندوون ،
كارەساتی ھەلەبجە لوتكەی درەندەیی رژێمی بەعس بەدەردەخات دەرھەق بە گەلێك كە ھەردەم بەرمال ویٔایینی لەسەرووپیرۆزەكانی ژیانیدابوو،كە  مەبەست لە یٔەنجام دانی یٔەم تاوانە تەنھا سرینەوە و قركردنی گەلی كوردستان بوو ،بەلام سوپاس بۆ خوای گەورە نەیانتوانی یٔیرادەی گەلی كوردستان لە ناوبەرن ھەلەبجەش وەك ناسنامەو سیمبولی خەبات وقوربانی دانی گەلی كوردستان مایەوە.
لەم بیرەوەرییەدا ھەلوەستە لە ھەمبەر چەند خالێکدا دەکەم...
یەکەم : کارەساتی ھەلەبجەو کیمیاباران وھەموو تاوانەکانی تر شاھیدی مەزلوومیەت وقوربانیدانی گەلی کوردستانە
دووەم : فێرمان دەکەن کە دوژمنان جیاوازی لە نێوان ھیچ رەنگ ودەنگ وپێکھاتەو نەتەوەو ئایینەکان ناکەن وپەلاماری ھەمووان دەدەن ...
سێیەم : بەداخەوە ماییەی تێروانینە دوای ئەو ھەموو تاوان وجینوسایدەی دەرحەق بە خەلکی کوردستان کراوە ھێشتا ئەوانە لە عیراقدا بالادەستن کە بەعس ئاسا بیردەکەنەوەو نکۆلی لە مافەکانی گەلەکەمان دەکەن ،دوایین کاریشیان  بریارەکەی دادگای فیدرالی بوو سەبارەت بە نەوت وگازی ھەرێم کە خودی بڕیارەکە پێچه‌وانه‌ى  بنه‌ما ڕاسته‌قینه‌كانى سیستەمى فیدرالییه‌ و پێشێلكردنێكى ئاشكراى ماف و ده‌سه‌ڵاته‌ ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌.بۆیه‌ روحی شەھیدانی ھەلەبجەلێمان دەخوازن ھەمووان مکوربین له‌سه‌ر پاراستنى قه‌واره‌ى ده‌ستووریی هه‌رێمى كوردستان،
سلاو ودرود بۆ گیانی پاكی پێنج ھەزار مرۆڤی بێ تاوانی هەڵەبجە وسەرجەم شەھیدانی رێگایی رزگاری كوردستان .
ھیوای تەندرۆستێكی باش بۆ برینداربووانی چەكی كیمیاوی دەخوازین.





ئەم هەواڵە 6976جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad