English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
17 ساڵ هەوڵی شكستخواردوویی عێراقی بە ناو فیدراڵی و دیموكراسی و هاوبەشی ..
2022-03-02 [08:30 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی



رۆژ بە رۆژ ئاستی بێزاری نەك لە عێراق بەڵكو  لە مانەوەی ناچاریش لەگەڵ ئەو دەوڵەتە ساختەیە  زیاتر و  زیاتر دەبێت ، بە شێوەیەك كە دوژمنكاری و  شەڕفرۆشی  دەسەڵاتدارانی بەغدا بە رامبەر مافەرەواكانی كورد دەچێتە قۆناغێكی مەترسیدارەوە ، تا دوێنی كە كوردستان خاوەن قەوارەی خۆی نەبوو ، ئەوا  بە پاساویی كوردبوونمان و خەبات دژی ستەمكاری و ژێر دەستی  هیچ كارەسات و تاوانانكاری و چەكی كۆمەڵكوژ نەما و بێ‌ بەڵێنی نەما بەرامبەر سەرٍەتایی ترین مافەكانمان لە سەرخاك و نیشتیمانمان ئەنجامی نەدەن ..

دوای 30 ساڵ لە حكومڕانی هەرێمی كوردستان كە هیچ  وڵات  و رژێمێك خێری پێمان نەكردووە و  بۆمانی دروستنەكردووە ، ئەوانەی ئێستا لە بەغدا دژی  ئەم قەوارەیە كار دەكەن و نیازیان خراپە و بە هەموو تواناوە جەنگی ئیرادە شكاندن و  لاوازكردنی  دەدەن ، چەندین ساڵ بوو لە نێو ئەو ئازادی و دیموكراسییەتەی كوردستان پەروەردە بوون و خۆیان پێگەیاند ، بەڵام هەر كە رژێمی بەعس رووخا و  دەستیان گەیشتە كورسی دەسەڵات و لە ماوەی 17 ساڵی رابردوو، چی نەما بە سەر گەلی كوردی نەهێن..

یەكەم ،، عێراقی بەناو فیدراڵ و دیموكراس و هاوبەشی و سازان ، هەنگاو بە هەنگاو  كاری لە سەر پەراوێزخستن و دەركردنی كوردی لە ریزەكانی سوپا و هەواڵگری و جومگەكانی دیكە دا 

دووەم،، وەرٍگرتنەوەی پۆستە هەستیارەكان و گرنگەكان لە نێو  دامودەزگەكانی حكومەتی بەغدا  ، بۆ  ئەوەی كورد بچووكترین كاریگەری نەمێنێت ..

سێیەم ،، خۆ دزینەوەی بەردەوام لە جێبەجێكردنی دەستوور بە تایبەت ماددەی 140ی دەستووری و هەوڵی داگیركردنی هەنگاو بەهەنگاو تا قۆناغی 16ی ئۆكتۆبەر بە پاساویی ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی لەكاتێكدا ساڵانێكی زۆرە نیازی هەبوو .

چوارەم ،، بڕینی هەنگاو بە هەنگاو بەشە مووچەو وبودجە و چەك و تەقەمەنی بۆ پێشمەرگە بە مەبەستی  كاریگەری دانان لە هێز و ئیرادەی پێشمەرگە  ..

پێنجەم ،، بڕینی بەشە مووچە و بودجە كوردستان و  گشت شایستە داراییەكان قۆناغ بە قۆناغ تا  ئێستای 200 میلیاردەكە بە پاساویی یاسایی نەوت و غاز  كە ئەگەر خەمڵاندنێك بۆ  كۆی ئەم مافانە بكەین دەگاتە دەیان میلیارد دۆلار مافی خەڵكی كوردستان ..

شەشەم،، هەوڵدانی لایەنە شۆڤێنییەكان شیعی و سووننە لە ماوەی 17 ساڵی رابردوو، بۆ  كۆتایی هێنان بە دەستووری هەمیشەیی یانیش گۆرانكاری بە ویستی خۆیان ئینجا هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی یاسایی و دەستووری و  هەڵبەت بە پاڵپشتی جاش و بەكرێگیراوەكانیان لە نێوخۆیی هەرێمی كوردستان بە هێرشی میدیایی و سیناریۆی جۆراجۆر و  تا پەڵاماردانی چری سەربازی بۆ سەر  قەوارەی هەرێمی كوردستان ..

هەموو ئەو هەوڵانە و دەیان هەوڵی دیكە ، بە هۆی خوێندنەوەی وردبینانەی سەركردایەتیی سیاسی كوردستان بەتایبەت سەرۆك بارزانیی ،  پووچەڵكرانەوە و  ئەوەی ئێستاماوە پێوستە لە سەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی و نەتەوەیەكگرتووەكان  هەوڵەكان چرٍ بكرێنەوە كە  یان دەبێ‌  گەلی كورد هاوبەشی راستەقینە بێ یانیش بە پێی هەموو ماف و یاساكان كوردستان لە ماڵی خۆی و عێراقیش لەماڵی خۆیی  وەك دوو دراوسێ‌ ..





ئەم هەواڵە 1873جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad