English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەرێمی كوردستان لە لووتكەی دیپلۆماسی وڵاتاندا..
2022-02-23 [08:30 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


هەڵكەوتەی جوگرافیای هەرێمی كوردستان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەقامگیریی سیاسی و ئاسایش وئارامی لە هەرێم بە بەراورد لەگەڵ عێراق كە وای كردووە كە زۆرێك لە نێردە دیپلۆماسییەكان بە شێوەیەكی كاتی بێنە هەولێر، كە نوێنەرایەتی چەندین وڵات و ئاژانسەكانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكانی تیادایە، جیا لەوانەیش رۆڵی سەركرایەتی كورد، بەتایبەتی سەرۆك مسعود بارزانی و ئینجا سەرۆكی هەرێم و حكومەتی كوردستان ، لە هاوكێشە سیاسییەكانی ناوچەكە و عێراق و سەقامگیریی سیاسی و ئاسایش لە عێراق، هەروەها رۆڵی هەرێم لە پرۆسەی سیاسی لە عێراق، هۆكارێكی تر هێزی پێشمەرگەی كوردستان، بەتایبەتی ئەو رۆڵی بەرانبەر بە داعش هەیبوو، جیا لە بەیەكەوەژیانی لە هەرێم هەیە، هەموو ئەوانە وایان كردووە هەرێم جێگەی بایەخی وڵاتانی دنیا بێت. 
بەتایبەت ھەرێمی كوردستان وەك قەوارەیەكی یاسایی و دەستوور و ئینجا گڕتنەبەری سیاسەتێكی ژیرانە  لە رێگەی مامەڵەكردنی دوورمەودا و درێژخایەنی ستراتیژی و سیاسییەوە، كە  رۆڵ و پێگەی لە زۆرێك لە وڵاتانی ناوچەكە و جیهانیش زیاترە ، بۆیە، كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بەتایبەت زڵهێزان و خاوەن بریار باش لەم سەنگ و بایەخەی ئەو خاك و جوگرافیا و سەركردایەتییەكەی گەیشتوون  و دەخوازیاران ھەرێمی كوردستان ببەستنەوە بە بەرژەوەندییەكانی خۆیانەوە.
گشت بانگهێشت و سەردانە فەرمییەكان لە سەر ئاستێكی بەرز و بە پێچەوانەوە بۆ هەرێمی كوردستان بۆ لایی سەركردەی وڵاتان و ئینجا كۆنفرانس و كۆڕبەندەكانی جیهان لە رووی ئاسایش،ئابووری و سەربازی و دیپلۆماسی ، ئاماژەیەكی روونن بۆ سەركەوتنی دیپلۆماسییەتی هەرێمی كوردستان و سەركردایەتییەكەی كە چۆن لۆژیكانە و ژیرانە بە مامەڵەكردنیان لەگەڵ رووداو  پێشهاتەكانی ناوچەكە و نێودەوڵەتی و دەوربەری توانیویانە متمانە و سەرنجی وڵاتان هەرێمی  وجیهانی بەڵای كوردستان رابكشێن .
بۆیە، ئەگەر ئاماژە بە بەشداریكردنی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم و ڕێزدار مەسروور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەین ، بۆ كۆنفرانسی ئاسایش، سیاسی ، دیپلۆماسی  میونشن لە وڵاتی ئەڵمانیا كە ساڵانە دەیان سەركردە و شاندی بەرز وڵاتان بە مەبەستی هەڵسەنگاندن گۆرانكارییەكانی ناوەچەكە لە گشت روویەكەوە دیدار وگفتۆگۆ دەكەن ، لە نێویشیاندا بانگهێشتی فەرمی هەرێمی كوردستان ، ئەوا نیشانەیەكی دیارە بۆ سەنگ و پێگە و كاریگەری هەرێمی كوردستان و سەركردایەتی سیاسی كورد بەتایبەت سەرۆكی هەرێم و حكومەتی هەرێمی كوردستان .
بەشداریكردنی ھەردوو بەڕێزان نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، لە یەكێك لە گەورەترین و كاریگەرترین دیدارە سیاسی و دیبلۆماسییەكانی جیھاندا لە میونشن بۆ پرسی ئاسایش، ھێمایەكی نێودەوڵەتییە بۆ كاریگەری ئەم دوو سەركردە نێودەوڵەتییەی كوردستان. ئەو كۆنفرانسە كە ، مینبەرێكە بۆ شوێنی كۆبوونەوە و لەیەكتر تێگەیشتن سەركردەكانی جیهان و هەرێمی كوردستان بەتایبەت لە بواری ئاسایش، ئابووری ، ژینگە و سیاسەت دا ، بەتایبەت كە  هەرێمی كوردستان لە ناوچەیەكی پر كێشە وئاڵۆزدا  ئامادەیی و كاریگەری بەهێزی لە هاوكێشەكانی ناوچەكە و رۆژهەڵاتی ناوین هەیە بەتایبەت لەرووی ئەمنی و ئابووریی و وەزە دا ، بەتایبەت كە لەماوەی چەند ساڵی رابردوو، فاكتەرێكی بەهێزبووە بۆ تێكشكاندنی دڕندەترین رێكخراوی تیرۆریستی بەناوی داعش لە سەر دەستی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە سەرپەرشتی و رابەرایەتیی سەرۆك مسعود بارزانیی ، ئەوەش هۆكاری بە گرنگی و بایەخەوە بروانە هەرێمی كوردستان و سەركردایەتییەكەی وەك هاوپەیمانێكی متمانەپێكراوە و بەتایبەت خاوەن بەرژوەندی هاوبەش.
بەتایبەت ئەگەر سەرنج وهەڵوەستە لە سەر كەرتی نەوت وغازی كوردستان بكەین لە رووی جوگرافیاوە و هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ خاوەن یەكدەكێكی زۆری غازی سرووشتییە كە دەتوانێت ڕكابەرییەكی باش لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە و بەتایبەت ڕووسیایش بكات بۆ دابینكردن و هەروەها وەك جێگرەوە بۆ وڵاتانی ناوچەكە و ئەوروپا . ئەوەش وایكردووە كە هەرێمی كوردستان بكاتە شوێنكی پربایەخ و گرنگ و بەتایبەت مامەڵەكردنی ژیرانە هەر دوو سەرۆكی هەرێم و حكومەتی كوردستان لە رووی سیاسی و دیپلۆماسییەوە لەگەڵ سەركردە و شاندی بەرزی وڵاتانانی بریار بەدەست و زڵهێز لەلایەك پشتیوانییەكی بەهێز بۆ قەوارەی كوردستان فەراهەم دەكات و لەلایەكی دیكەشەوە كوردستان لە رووی ئابووری و گەشەسەندن و سەرمایەگوزاری زیاتر بەرەو پێشەوە دەبات .
بۆیە، هەموو ئەو بانگهێشت وبەشداریكردنەی سەركردایەتیی سیاسی كوردستان لە رووی دیپلۆماسی و سیاسی لە كۆڕبەند و كۆنفرانسە جیهانییەكان ، كە سەرنجی دۆست و دوژمنانی ئەم گەل ونیشتیمانەی لە سەرە، ئەوا هەوڵ و سیاسەت و دیپلۆماسییەتێكی لووتكە و سەركەوتووە بە ئاڕاستەی زیاتر پێشكەوتن و ئاسۆیەكی روونترە بۆ كورد وكوردستان و ئەزموونەكەی.





ئەم هەواڵە 7534جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad