ZNA:هەولێر دامەزراوەیەكی نێودەوڵەتی لە توێژینەوەیەكدا ئاشكرای كردووە كە 45%ی دانیشتوانی جیهان پێیان وایە لە ژێر دەسەڵاتێكی دیموكراتیدا ناژین، تەنها 6.4%ی دانیشتوانی جیهان پێیانوایە دیموكراتییەكی تەواویان هەیە.
دامەزراوەی نێودەوڵەتیی Economist Intelligence كە دامەزراوەیەكی گرنگیدەر بە ئەنجامدانی توێژینەوە و لێكۆلینەوەی ستراتیژی، لە راپرسییەكی تازەدا كە لە ناو 167 وڵاتی جیهاندا ئەنجامی داوە، بۆیان دەركەوتووە تەنها 45%ی دانیشتوانی جیهان پێیانوایە لەژێر دەسەڵاتێكی دیموكراتیدا ناژین و تەنها 6.4% دانیشتوانی جیهان پێیان وایە كە دیموكراتیەكی تەواویان هەیە.
بەپێی ڕاپۆرتەكەی دامەزراوە بەڕیتانیەكە سنوورداركردن بۆ ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا بووە هۆكارێك بۆ دابەزینی بەرچاوی دیموكراسیەت لە جیهاندا.
لە ڕاپۆرتەكەدا، وڵاتانی نەرویج لە ڕیزبەندی یەكەم و نیوزلاند لە پلەی دووەم و فینلاند لە پلەی سێیەم لەسەر ئاستی جیهاندا هاتوون لە ڕووی هەبوونی دیموكراسی و رەزامەندی دانیشتوان لە دەسەڵاتە دیموكراسییەكانیان.
ئەم هەواڵە 3007جار خوێندراوەتەوە |