|
نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی پێش دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان ، سەركردە تێكۆشەرەكانی كورد لە دەڤەری بارزان خەبات و تێكۆشانیان بۆ ئامانجێكی ڕەوا بوو ئەویش سەربڵندی و ڕەتكردنەوەی ژێردەستی و گەڕاندنەوەی خاك و مافی دەوڵەتبوون و سەربەخۆیی بووە ، تا وەك گەل و نەتەوەكانی دیكەی ناوچەكە و جیهان سەربەستانە بژین ، پارتی دیموكراتی كوردستانیش بەهەمان شێوە لەماوەی 76 ساڵی رابردوو ، تێكۆشانی وبەرخۆدانی كردووە تا گەلی كورد ودۆز و پرسە ڕەواكەی بگەێنێتە بە ئامانج و مێژووی پرسەرەوەی و دەستكەوتی پر شانازی بۆ كورد وكوردستان تۆماڕ بكات . هەروەها مێژوویش گەواهیدەری ئەو ڕاستییە كە خانەوادەی بارزان پشت بە پشت وەك ئەمانەتێكی مێژوو و بەرپرسیاریەتییەكی گرانبەها لە پشت و پەنای گەلەكەیان بوونە لە پێناو ئازادی لە ستەمكاری و پارێزگاری لە سەروەرییەكان و شوناس و مێژوو و لە چەنگی دوژمنان و نەیاران و تا ئەمڕۆی قەوارەی سیاسی و یاسایی هەرێمی كوردستان و كە سەركەوتن وبەرهەمێكی هەرە گەورەیە كە لە ئەنجامی خوێن و قوربانیدانی پارتی دیموكراتی كوردستانە بە رابەرایەتیی بارزانیی.
هەڵسوكەوت و كردەوەكانی پارتی وەك گەنجینەیەكی گرانبەها لە هەڵگرتنی میرات خەباتگێری و ئامانجەرەواكانی شۆڕشە یەك لەدوای یەكەكان ئەو ڕاستییەی سەڵماندووە كە هەردەم پەرۆشی شكۆ وتەبایی و پرسی كورد بووە، هەر ئەو هەڵوێستە نەگۆڕ و مەردانەیە بوو كە نەك تەنها كوردستانیانی ئەم بەشەی نیشتیمان هیوایان لە سەر هەڵچنیووە بەڵكو نەتەوەیەكی 50 ملیۆنی هیوایان بۆ ئایندە لە سەر هەڵچنیووە ، چونكە پارتی هەمان هیوا و ئامانجی هەڵگرتووە كە لە نێو بیروهزری نەتەوەكەمان بوونی هەیە ، ئەوەی رزگاربوونە لە ژێر دەستی و پاشكۆی و هەنگاو بە هەنگاو گەیشتن بە ئامانجەگەوەرەكەمان ، بە پێچەوانەوە زۆربوون ئەو حیزب ولایەن و شۆڕشانەی كە تەنها دروشمی گەورە بێ كرداریان بە درێژایی مێژوو هەڵگرتبوو دواتر لە قۆناغێكدا توانەوە، یانیش زۆرێكی دیكە ماون كە جگە لە دژایەتیی دۆزی كورد و پارتی دیموكراتی كوردستان هیچی دیكەی لە دەست نەماوە و بە هەموو توانایەكەوە بە پاڵپشتی نەیارانی ئەم گەلە ستەمڵێكراوە ئەنجامی نەدەن سیناریۆی مەترسیداری نێوخۆیی و درەكی بەرامبەر پارتی و بارزانیی..
19 ساڵ دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس و دامەزراندنی عێراقی نوێی و پێنجی خوڵی پەرلەمانی و پەخشان و تەخشانی پۆست و دەسەڵاتەكان ، پارتی دیموكراتی كوردستان و دامەزرێنەی عێڕاقی نوێی هیچ كات حەز و خولیایی بەغدا و عێراق نەبووە ، بەڵكو هەردەم لە پێناو سەنگ و پێگەی كوردستان و مافەرەواكانی و گەڕاندنەوەی خاكی داگیركراو و كێشە لە سەری بۆ باوەشی هەرێم هەوڵی داوە و هەروەها هەمیشە لە رووی سیاسی و دیپلۆماسییەوە تێكۆشاوە تا ئەو ستەم گەورەیەی كە بە هۆی بە زۆر لكانی ئەم بەشەی كوردستان بە عێراقەوە لە گەلی كورد كراوە ، ڕاست بكاتەوە و بەدەستی بێنێتەوە ، بەڵام پێدەچێت جارێكی كۆمەڵكەی نێودەوڵەتیی بەهۆی بەرژوەندییەكانیەوە ویستیان ئەوەیە لە چوار چێوەی عێراق بمێنینەوە ، هەر چەندە ئەوانیش باش دەزانن كە چ هەڵەیەكی گەورەیان كردووە ، لەگەڵ ئەوەش دا پارتی و سەركردایەتییەكی هەمیشە لە ڕێگەی سیاسەت ودیپلۆماسییەوە گشت تواناكانی خستۆتەگەڕ بۆ ئەوەی گەل و نیشتیمانەكەی سەربڵند بێت و هەر چەندە بەغداش باش دەزانێت كە بیروهزری پارتی و بارزانیی هەر كوردایەتی و سەربەخۆییە نەك پۆست و بەغدا ..
بۆیە، هەموو جوڵە سیاسی و كردەوەكان و چاڵاكییە دیپلۆماسییەكانی لە كاتی گونجاویی خۆیدا ، وایانكردووە كە رۆژ بە رۆژ پێگە و متمانە وئاستی جەماوەری كوردستان بۆ پارتی زیاتر ببێت ، بە پێچەوانەوە هەموو ئەو دژایەتیی و بیرهەڵكەندن و دروستكردنی كۆسپ بۆ پارتی، لەلایەن هەندێك حیزب و لایەنەكانی دیكە تا دێت پێگەی جەماوەرییان لاوازتر دەبێت . چونكە ئەو لایەنانە نەك هیچیان بۆ گەل ونیشتیمانەكەیان نەكرد و خاوەن هیچ مێژووییەكی پر شانازی نین ، هەر ئەوەشە وایكردووە بە هەموو توانایەكەوە دژایەتی پارتی و بارزانی بكەن.
ئیتر خەڵك ناكەوێتە داویی چەواشەكارییەكانتان ، چونكە پارتی هەر چی بكات لە پێناو گەل و نیشتمانەكەیەتی مێژوو دوێنی و ئەمڕۆیش بەرگریكردن لە خاك و نیشتیمان و شكۆ و ئیرادەی كورد وكوردستان ئاماژەن بەوەی كێ كوردایەتی دەكات و كوردستانی خۆش دەوێت و كێ بەغدا و عێراقی بۆ بەرژوەندی شەخسی و ژێر دەستبوو دەوێت و خەڵكی كوردستانیش لەكاتی خۆیدا وەڵامی ئەو حیزب ولایەنانە بە بیروهزر و هەست و دەنگەكانیان دەدەنەوە .
ئەوانەی دەستیان هەبوو لە بڕینی بەشە بودجە و مووچەی پێشمەرگە و خەڵكی كوردستان ، ئەوانەی خەڵكیان پەڵكێشی سەرشەقامەكان و كاری توندوتیژی و ڕق وكینەیان بەرامبەر بە خاك و نیشتمان لە نێو رۆح و مێشكیان دەچێنن ، ئەوانەی كە لە چەند كاتژمێرێكدا نیوەی خاكی كوردستانیان ڕادەستی دوژمنان كرد و دوێنی بە دروشمی سەربەخۆیی ودیموكراسی و قودس خەڵكیان چەواشە دەكرد و ئەوانەی كە تەنها بیر لە رووخاندنی هەستی كوردایەتی و باوەر بەخۆ بوون دەكەنەوە ، هەر ئەوانەنن كە ئەمڕۆ تاكە هیوایان عێڕاقە ،چونكە هیچیان نەبووە و هیچیان نەكردووە ، تەنها وەك حیزب ولایەنێكی عێراقیش مامەڵەیان لەگەڵ دۆزی كورد كردووە هەمیشە عێراق و بەغدای پێ پیرۆزتر بووە ، ئێستایش خولیاییان بۆ پۆستێكی وەك سەرۆك كۆمار وای لێ دەكات لە بەخێراییەكی زۆر پشت لە گەڵ ونیشتیمانەكەی بكات .
ئیتر چی ماوە نەیكەن ، چ خزمەتێك ماوە بە دوژمنان و نەیاران نەیكەن ، چی ماوە بۆ بەغدا و عێراق ئەنجامی نەدەن تا لێتان رازی بن ، بۆیە، ئیتر كاتی ئەوەیە پارتی لە پێناو بەرژوەندییە باڵاكانی كورد وكوردستان و بە سەنگ وپێگە و كورسییەكانی بریار بدات تا ئەو پۆستەش بۆ خزمەتكردنی كورد وكوردستان بەكار بێنێت نەك بەرژەوەندی شەخسی و بێهودە بۆ گەلی كورد ، باشتر وایە، چیتر خۆتان و خەڵكی كوردستان وجەماوەركەتان چەواشە نەكەن چونكە بەری ڕۆژ بە بێژنگ ناگیرێت .
ئەم هەواڵە 8407جار خوێندراوەتەوە |