|
نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی سەرۆك مسعود بارزانی لای دۆستان و نەیاران بۆتە جوڵێنەری سیاسەتی گشتی عێراق و ناوچەكە و هەر هاوكێشەیەك بە ئاراستەی جێبەجێكردندا بڕوات، مەرجە و دەبێت سەرۆك بارزانی رەزامەندی لەسەر بدات.ئەوەش نە بە مانا تاكڕەوانەكەی بەڵكو بە واتای چەسپاندنی مافی دیموكراسی و ئاشتی و بریارێكی ژیرانە و لۆژیكانە ..
سەرۆك بارزانی تاكە رابەرە كە توانیویەتی وەك رابەر بۆ لایەنێكی تری وەك سوننە دروست بكات لە ژێر چاودێری خۆیدا و شیعەكانیش نزیكبكاتەوە لە یەك و یەكیان بخات بۆ ئەوەی بە رێككەوتن و بێ پەراوێزخستن سیاسەت بكەن.
سەرۆك بارزانی، ئەو سەركردەی وەرچەرخانی لە مێژووی بزاڤی ئازادیخوازی گەلی كوردستان هێنایەكایە و ئەو سەركردەی مێژوو دروستی نەكرد، بەڵكو خۆی مێژووی دروستكرد. سەركردەیەك خوڵقێنەری ڕووداوی گەورە و بەدیهێنەری دەستكەوتی گەورە بۆ نەتەوەی كورد ، كە بەدرێژایی مێژووی كورد ، دەستكەوتی وا گەورە بە دەستنەهاتوون، لە پێش ڕاپەڕین و وەك نەخشەكێشی ڕاپەڕین و لە پرۆسەی ئازادی عێراق و ڕۆڵی سیاسی و دبلۆماسی لە بەدەسهێنانی پشتیوانی نیودەوڵەتی و یەكدەنگی ناوخۆیی و دواتریش وەك سەركردایەتی شەڕی تێكشكاندنی داعش كە ناوچەكە و جیهانیشی گیرۆدە كردبوو، ڕۆڵ و كاریگەری و كاریزمای سەرۆك بارزانی زیاتر درەوشایەوە و خۆشەویستی ئەو ڕابەرە مەزنە لە دڵی ئازادیخوازانی كوردستان زیاتر ڕووا، لە هەموو ئەوانەش گرنگتر دەركەوتنی سەرۆك بارزانی، وەك ئەندازیار و ڕابەری پرۆسەی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان، كە بۆ یەكەم جار لە مێژووی كورددا سەركردەیەك لە پێناو مافی ڕەوای گەلەكەی تەحەدای ویستی خۆسەپێن و مەزهەبگەرا و هەژمونخوازی عێراق و هەرێمایەتی و بەرژەوەندخوازی جیهانی كرد و تەنها گوێی لە دەنگی ناخی گەلەكەی گرت، لە گرنگترین وێستگە و بارودۆخدا؛ ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی تەنانەت لە ناوچە هەستیارەكان بە تایبەت لە كەركوكی دڵی كوردستان ئەنجامدا و، لە كاتێكدا ویستی سەربەخۆیی كوردی بە جیهان گەیاند، لە هەمانكات كوردستانیبوونی كەركوكی بە فەرمی و یاسایی سەلماند.
سەرۆك مەسعود بارزانی كاریزمایەكی سیاسی نێودەوڵەتییە و لەسەر ئاستی ناوخۆیی و عێراقی و ناوچەیی و جیهانی پێگەی بەهێز و تایبەت بە خۆی هەیە.عێراقیش بەوە ناسراوە كە وڵاتێك بووە هەرگیز ئاسایش و ئارامی و ئۆقرەیی بە خۆیەوە نەبینیوە، بەتایبەت دوای پرۆسەی ئازادی عێراقیش كێشەكانی عێراق پەرت بوون و فایلی شیعە و سوننە و كورد لە یەكتری جیاكرایەوە و هەریەكەیان بۆ خۆی نوێنەرایەتی خۆی دەكرد.
شیعەكان لە سەرەتادا كۆكبوون، بەڵام بە هۆی تامكردنی دەسەڵاتەوە وردە وردە پەرتبوون تا گەیشتن بەوەی ئەمرۆ كە بە تەواوەتی دژی یەكترین ونێو ماڵی شیعییان لەت كردووە.
لایەنە سوننەكان بێ خاوەن و بێكەس و بێزراو بوون لە دوای پرۆسەی ئازادكردنی عێراقەوە، بەڵام ئێستا بە هەوڵی سەرۆك بارزانی لە زاری خودی سەركردە باڵاكانی سونەكانەوە بڵاوكراوەتەوە، توانیوییەتی كە ماڵی سوننە یەكبخات و رێكییان بخات و ئاراستەیان بكات بۆ ئەوەی بتوانن نوێنەرایەتی سوننە بكەن لە عێراقدا و بەرهەمەكەشیمان بینی كە رێككەوتنی لایەنە سونییەكان بوو بۆ ئەوەی بە نوێنەرایەتی حەلبوسی پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وەربگرنەوە.
كوردیش سەرەڕای ئەو كێشانەی لە ناوخۆدا بە ئەنقەست و بە مەبەست دروست دەكرێن، بەڵام لە بەغدا و لە ساڵانی رابردووشدا و دوای پرۆسەی ئازادی عێراقیش، یەكگرتووترین لایەنی عێراقی بووە، هەرچەندە ململانێی سیاسی یەكتریشییان كردووه، بەڵام لە داكۆكیكردن لە مافەكانی خەڵكی كوردستان و لە پرسە سیاسییەكاندا یەك دەنگ خۆیان نیشان داوە، كە هەوڵی ئەم ستراتیژییەتەش دەگەرێتەوە بۆ سەرۆك بارزانی.ئێستا سەرۆك بارزانی ئاسۆی سیاسی بە ئەندازەیەك فراوانە كە شیعەكانیش سەرەڕای بوونی ئێران كە دروستكەری بەشێكی زۆری هێزە شیعییەكانە، بەڵام بۆ پرسە چارەنوسسازەكان دێنەوە لای سەرۆك بارزانی بۆ ئەوەی كێشەكانییان یەكلایی بكاتەوە. لەبەرئەوەی شیعەكانیش بە ئەزموون بۆیان سەلمێنراوە كە بریاردان لە عێراقدا بێ رەزامەندی سەرۆك بارزانی بریاری نیوەناچڵ و بی بەرهەمن، بۆیە شیعەكانیش تێگەیشتوون كە هەركاتێك بیانەوێت بریارێك لە عێراقدا بدرێت و جێبەجێبكرێت ،بۆیە ، مێژوو سەڵماندی بە بێ رەزامەندی سەرۆك بارزانی بریار یەكڵاكەرەوەكان نادرێت ، ئاستەم بە بێ كێشە بچێتە سەر ، ئەوەش دەرخەری ئەو ڕاستییەكە رابەرایەتیی بارزانیی هەوێنی ئاشتی، دیموكراسییە لە سەر ئاستی عێراق و ناوچەكە ..
ئەم هەواڵە 7936جار خوێندراوەتەوە |