English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆكی حكومەت بەهێز،دڵسۆز و راستگۆ
2022-01-26 [06:02 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


هەر لە شەڕی جیهانی تیرۆر و پیلانگێرییەكان دژی قەوارەی هەرێم و ئینجا گەمارۆی دارایی و دیپلۆماسی و ئابووری و دواتر تێكشكاندنیان و ئینجا لە ماوەی نزیكەی سێ‌ ساڵی رابردوو ، جارێكی دیكە ، دابەزینی نرخی نەوت ، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆڤید19 ، بڕینی بەشە بودجە و مووچەی كوردستان لەلایەن دەسەڵاتدارانی بەغدا ، ئینجاسیناریۆ نێوخۆییەكان و قاچاقچێتی و كاری نائاسایی لە سەر ناوچە سنوورییەكان ،ڕێگریكردن لە هەوڵەكانی پەكەكە بۆ شەڕفرۆشی لەگەڵ پێشمەرگە و چەندین ڕووداو  و پێشهاتی نەخوازراو كە  خۆڕاگری و پشوو درێژی بەرامبەریان كەسایەتیی بەهێز و پۆڵایینی دەوێت ..!
مێژوو سەڵماندی كە مەسروور بارزانیی پیاویی كردەوەیە ، بەو واتایەی كەمتر دەدوێت و زۆرتریك هەنگاویی كردەیی هەیە،  ئەوەش بۆ  ئەوە دەگەڕێتەوە كە یەكەم پەروەردەی قوتابخانەیەكی كوردایەتیی و رێبازی بارزانییە و ئینجا ئەزموونێكی باشی لە رووی پێشمەرگەبوون، ئەمنی ، سیاسی ، دیپلۆماسی لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو بە دەستهێناوە بەتایبەت ئەو كاتەی كە بەرسیاریەتیی گرنگترین دەزگەی ئەمنی كوردستانی لە نێو ناوچەیەكی پر لە كێشە و ئاڵۆزییدا بە ئەستۆ بووە و زۆر سەركەوتووانە توانی قەوارەی هەرێمی كوردستان لە مەترسیدارترین پیلانگێری و پەڵامارە تیرۆریستیەكان بپارێزێت بە تایبەت شەڕی جیهانی تیرۆر كە سەركەوتووانە ناوی هەرێمی كوردستانی گەیاندە لووتكەی پرشانازی.
بۆیە، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكومەتی كوردستان بە ئەزموونی دوێنی و  ئێستا دەوڵەتداری ، خوێندنەوە و مامەڵەیەكی وردبینانە و ژیرانەی لەگەڵ هەوڵی نەیارانی ئەم قەوارەیە هەیە، لە هەمانكاتیشدا  لە نزیكەوە لەگەڵ خەم  و ناخۆشییەكانی كوردستانیانە و گشت هەوڵەكانی لە چوار چێوەی چارەسەری هەموو كێشە و گرفتەكانە و رووبەڕووبوونەوەی پێشهاتەنەخوازراوەكانە .
بەتایبەت ، كە لە بوارەكانی چاكسازی و پاكسازی لە گشت جومگەكاندا هەنگاوی وردی هاویشتووە كە هیوا و ویست و ئومێدی خەڵكی كوردستان و گشت دڵسۆزانە و ئەگەر چی هەنگاویی سەختن بە ڵام بارزانی سەرۆكی حكومەتی كوردستان بە شێوەی كردەیی و هەنگاو بە هەنگاو بە پێی پلان و ستراتیژی چوونەتە بواری جێبەجێكردنەوە ، ئەوەش سروشت  و خەسڵەتی پیاویی دەوڵەتدار و خەمخۆری گەل و نیشتیمانە ، بەو واتایەی هیچ گفت و بەڵێنێك نادات گەر نەتوانێت جێبەجێ یان بكات ، ئەوەش نیشانەی ڕاستگۆیی و حكومەتێكی خزمەتگوزارە بە شێوەیەكی گشتی .
لەگەڵ هەموو ئەو هەوڵانەشدا ، ئەو كەس و لایەنانەی پشتیوانیی ئەو هەوڵانانە دەدەن وەك پەنجەی دەست هەژمار دەكڕێن و هیچ كات بە ووتەیەكی باشیش پشتیوانی ئەو هەوڵ و هەنگاوانەی سەرۆكی حكومەتی كوردستانیان نەكردووە ، تەنها لە ڕێگەی پروپاگەندنی میدیایی و سۆشیال مێدیاوە هەوڵی  ڕەشبینی و بێ‌ ئومێدكردنی خەڵك و هاندان بۆ نائاڕامی و چەواشەكاری نەبێت هیچ كارێكی باشیان نەكردووە ، ئەوەش ڕاستییەكی حاشاهەڵنەگرە كە مەسروور بارزانیی پیاوێكی بەهێزی حكومڕانییە ، چونكە لە نێو كۆمەڵێك كێشە و قەیرانی گەورە لە ڕووی ئابووری ، سیاسی و رووداوی سروشتی نەخوازراوە ، هەموو ئەو هەوڵانەی كە تێیدا ئامانج شكستپێهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی كوردستان كە یەكسانە بە رووخاندنی قەوارەی هەرێم بووەو و لەگەڵ ئەو هەوڵە نەزۆكانەشدا مەسروور بارزانیی ڕژد بوو لە سەر بەگژداچوونەوەی گەندەڵكاران و كۆكردنەوەی باج و داهاتە بەفیرۆچوو و بەتاڵانچووە كان و چاكسازی لە رووی مووچە و كاروباری ئیداری لە نێو دامودەزگانی هەرێمی كوردستان و ئینجا بونیاننانی چەندین پرۆژەی ستراتیژی لە رووی ئابووری و نیشتەجێبوون و ڕێگاوبان و كشتوكاڵ  هەر لە زاخۆ وە تا حەلەبجە ، ئینجا رێكخستنەوەی مووچە، چاكسازی لە هێزەكانی پێشمەرگەو  خەرجكردنی هاوكاری بۆكەس و كاری شەهیدانی شەڕی داعش،  زۆر بابەتی دی، ڕووبەرووبوونەوەی تاقم و مافیا و گەندەڵكاران.
دەتوانین بڵێن كە هەموو ئەو هەنگاوە كردەییەكانی مەسروور بارزانیی لەماوەی زیاتر لە دوو ساڵ دەوڵەتداری ، ڕاستییەكەمان پێدەڵێت  كە لە توانایی هیچ كەسێكی دیكە نەبوو لەو ماوە كورتەدا ، ئەو ڕێگە سەخت ودژوار ببڕێت بەڵام بارزانی بە هێزوتوانایەكی پۆلایینەوە و بەكردەوە و بوێرانە هەنگاویی دروستی هاویشت .
كۆی گشتی ئەو راستی و بابەتانە پێمان دەڵێن ، كە هەموو ئەو هەنگاوانەی حكومڕانیی مەسروور بارزانیی نەك بەدڵی دوژمنان و نەیارانی ئەو گەل و نیشتیمانە نەبووە ، بەڵكو گشت تواناكانیان لە رووی میدیایی،سیخوری و هەواڵگری خستەگەڕ تا ساردی بكەنەوە لە هەنگاوەكانی بەرەو كوردستانێكی بەهێزتر و گەشەسەندووتر ، ئەوە هیمای بەهێزی و پشوودرێژی  كەسایەتیی مەسروور بارزانییە بۆ پیاویی دەوڵەتداری ..





ئەم هەواڵە 7969جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad