نووسینی : کۆسرەت میران بەگی / ماموستای زانکۆ
ماستەر لە یاسا و وەبەرهێنانی نێودەولەتی
سهرۆك مهسعود بارزانی وەک كاریزمایهك لە کۆمەلێک پرسی (مرۆی و سیاسی و پێکەوەژیانی پێکهاتە ئاینیەکان و ئەمنی و ...هتد ) ی ڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاست کە ڕەهەندی هەرێمی و جیهانیان هەبووە ڕۆڵی بینیوە و پێگەی بارزانی بەهەند وەرگیراوە هەر ئەمەش هۆکارێک بووە کە هەرێمی کوردستان وەک کارەکتەرێکی نادەولەتی کاریگەری گەورەی هەبێت لە یەکڵا کردنەوەی بەشێک لەم پرس و هاوکێشە گرنگانە لەسەر ئاستی ناوچەکە و جیهان لە دواین نمونەش بارزانی لە مەیدانی شەڕ ڕێبەرایەتی پێشمەرگەی کرد لە جەنگی دژ بە داعش لە جیاتی هەموو دنیا و کوردستانیش بووە شوێنی حەوانەوەی زیاتر لە ملیۆنێک و نیو ئاوارە بۆ ئەمەش لە ئاستی باڵای جیهانی بارزانی و پێشمەرگە و هەرێم ستایشکراون.
لە لایەکی تر بارزانی وەکو مەرجەعی باڵای نەتەوەی کورد لەسەر ئاستی جیهان مامەلەی لەگەڵ دەکرێت هەموو ژیانی خۆی وەک پێشمەرگەیەک بۆ میللەتەکەی تەرخان کرد و هەمیشە خەم خۆری نەتەوەکەی بووە لە پارچەکانی تریش هەر وەک چۆن خەباتگێڕانی ڕۆژ هەڵاتی حەواندۆتەوە و ڕۆڵی گرنگی گێڕا لە پڕۆسەی ئاشتی لە باکوری کوردستان لە هەمان کات پێشمەرگەی نارد بۆ کۆبانێ و هەوڵی یەکخستنی هێزە کوردیەکانی ڕۆژئاوای داو لەسەر هێل بوو لەگەڵ وڵاتە زلهێزەکان بۆ پشتگیری پاراستنی مافەکانیان لە ئاندەی سوریا لەوانەش گرنگتر شەڕی کورد لەگەڵ کوردی بۆ هەمیشە حەرام کردووە . هەمیشە جەنابیان پێیان وابووە کە دەبێت بە شێوەیەکی ئاشتیانە مافەکانی نەتەوەی کورد لە چوارچێوەی سنوری جوگرافی ئەو وڵاتانە کە کوردیان تێدایە بە لەبەر چاو گرتنی تایبەتمەندی هەر یەک لەم وڵاتانە دەستەبەر بکرێت و جێیان بکریتەوە. لە هەرێمی کوردستانیش سەرۆک بارزانی هەموو کاتێك قوربانی بە استحقاقی انتخابی حیزبەکەی خۆی داوە بۆ پاراستنی یەکڕیزیی ناوماڵی کوردستان و هەمیشە بە تەنگ کۆدەنگی نێوماڵی کوردی بووە لە هەرێم و بەغدا. ئەمە جگە لە کۆمەڵێک هۆکاری تر کە وایان لە سەرۆک بارزانی کردووە ببێتە مەرجەعی نەتەوەی تەواوی گەڵی کورد لە هەر شوێنێک و لە هەر ئاستێک کە پرسی کورد گفتوگۆی لەسەر بکرێت ڕاستەخۆ موخاتەبەی بارزانی دەکرێت لە دواین سەردانی نوێنەری تایبەتی ڕوسیا بە ناوی سەرۆکی ڕوسیا وتی ئێمە سەرۆک بارزانی بە مەرجەع و ڕێبەری تەواوی نەتەوەی کورد دەبینین.
لەلایەکی تر سەرۆک بارزانی وەک مەرجەعیکی باڵای سیاسی عیراقی ڕۆڵ و پێگەی دیاری هەبووە و هەیە لە دوای ڕوخانی سەدام و بنیاتنانەوەی دەولەتی نوێ ی عیراق هەر لە مجلس حکم بگرە تا نوسینەوەی دەستور و پیکهێنانی حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عیراق کە هەمیشە جەنابیان ڕۆڵی یەکلاکەرەوەیان هەبووە لە لە یەک نزیک کردنەوەی لایەنە ناکۆکەکانی عیراقی و دواجار گرئ کوێرەی پێکهێنانی حکومەت تەنها لە سەری بڵند کراوەتەوە، ڕوونتر بیلێم ئەگەر هاتوو لایەنە عیراقیەکان کاریان بە نەخشە ڕێگەی بارزانی بۆ پڕۆسەی سیاسی و بەڕێوەبردنی دەولەت بکردایە کە هاوتەریب بوو لەگەڵ دەستور و بەرژەوەندی تەواوی پێکهاتەکانی عیراقی و کە خۆی دەبینێتەوە لە بنەماکانی سازانی پێکهاتەکان و هاوبەشی ڕاستەقینە لە بەڕێوەبردنی دەولەتی عیراق و هاوسەنگی گشتگیر و جی بەجی کردنی تەواوی بەندەکانی دەستور و مامەلە نەکردن لەگەل پێکهاتەکانی عیراق بە عقلیەتی زۆرینە و کەمینە ئەو کات بە دڵنیایەوە دەولەتی عیراق دەیتوانی ڕۆلی گرنگ و جەمسەری بگێڕێت لەسەر ئاستی ناوچەکە و خزمەتگوزاری و خۆشگوزەرانی زیاتر بۆ هاوڵاتیانی عیراقی فەراهەم بکات و ئەم هەموو نەهامەتیانەش بەرۆکی کۆمەڵگەی عیراقی نەدەگرت و عیراق نەدەبووە گۆڕەپانی یەکلای کردنەوە بەرژەوەندی و بەیەکداچوونی پیلانی هێزە جیاوازەکانی ناوچەکە و جیهان. لە هەمان کات سەرۆک بارزانی و میللەتی کورد تا ئێستاش بەغدا یان بە قیبلەی سیاسی و قوڵای ستراتیژی بۆ هەولێر دەبینی و هەر بەو هیوایەش کورد بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانە لە عیراقی نوێ مایەوە لە دوای ٢٠٠٣ . بە دیوێکی تر ئەوانەی نەخشە ڕیگە و ئامۆژگاری بارزانیان پشتگوئ خست عیراقیان بەم دۆخە گەیاند و جەنابی سەرۆک و گەڵی کوردیان بێ هیوا کرد کە عەقلیەتی چەوساندنەوە و دژایەتی مافە نەتەوەی و دەستوریەکان و و داراییەکانی خەڵکی کوردستان کۆتایی پێ نەهاتووە و ئەو دەولەتەی کەشایەنی هەموو پێکهاتەکانی عیراق بوو نایەتە دی و پڕۆسەی سیاسی عیراق ڕۆژ دوای ڕۆژ لە پاشە کشە دایە و بەڵام نەک کار بە نەخشەی سیاسی بارزانی نەکرا دواجار سەرۆک بارزانی و گەلی کوردیان ناچار کرد بەرەو ڕیفراندۆمی سەربەخۆی هەنگاو بنێن کە بووە تاکە بەڵگەنامەی شەرعی و یاسایی بە پئ ی بنەماکانی چارەی خۆنووسینی نەتەوە یەکگرتووەکان لە تەواوی خاکی کوردستان بۆ سەربەخۆی لە ئایندەدا .پاشان بە پڵانێکی نیوخۆیی و هەرێمی ڕووداوەکانی ١٦ئۆکتۆبەر روویدا و پێشیان وابوو دوای ئەم ڕووداوە و نەمانی سەرۆک بارزانی لە پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم جەنابیان ئەو ڕۆڵ و پێگەیەیان نامینێت و پەراوێز دەخرێن لە گۆڕەپانی سیاسی عیراقی و هاوتەریب لەگەڵ ئەمەش بەشێک لەم سیاسیە قین لە دڵانە بارزانیان بە مەترسی بۆسەر یەکپارچەی دەولەتی عیراق دەبینی دواجار نەک هەر ئەمە ڕوینەدا بەلکو پارتی بووە حیزبی ژمارە یەکی عیراق و ئێستاش هەر ئەم لایەنە عیراقی و هەرێمیانەن کە سەرۆک بارزانی وەک مەرجەعێکی باڵای سیاسی لەسەر ئاستی عیراق و ناوچەکە دەبینن و مامەلەی لەگەل دەکەن و بە هۆکار و پێویستیەکی گرنگی سەقامگیری و ڕزگار کردنی دەولەتی عیراق دەیبینن و داواکارن کە جەنابیان ڕۆڵی خۆیان بگێڕن لە لێک نزیک کردنەوەی لایەنە ناکۆکەکان و ڕێگە گرتن لە پەرتەوازەی نێو ماڵی سونی و شیعی و کوردی و هێورکردنەوەی ململانێ ی نێوان هەموو پێکهاتەکانی عیراق ئەم ڕۆلەی بارزانیش بەڕوونی درکی پێکراوە لە لایەن تەواوی وڵاتانی ناوچەکە و جیهان هەروەک دەبینن بارەگای بارزانی بۆتە ناوەندی بڕیاردان لەسەر ڕاستکردنەوەی ئاراستەی پڕۆسەی سیاسی لە عێراق و کۆکردنەوەی لایەنە ناکۆکەکانی سونی و شیعی بە کرداریش ئەمە ڕوویدا بە یەکخستنی لایەنە سوونیەکان و ئاراستە کردنیان بۆ ئەوەی بەیەک کوتلەی پەڕلەمانی نوێنەرایەتی پێکهاتەی سوونە بکەن کە لە
دوای پرۆسهی ئازادكردنی عێراقهوه سونەکان بێ خاوەن و پەرتەوازە بوون ئەم ڕۆلەی سەرۆک بارزانیش بە ڕوونی لە زاری سەرکردە باڵاکانی سوونە ئاماژەی پێکراوە و تەنانەت هندێکیان بارزانی وەک مەرجەعێکی باڵای پێکهاتەی سونی لە عیراق بە کورد و عەرەبەوە پێناسەی دەکەن. شیعهكانیش سهرهڕای بوونی هەژموونی ئیرانی بهڵام بۆ پرسه چارهنوسسازهكان دێنهوه لای سهرۆك بارزانی کە ڕۆڵی خۆی ببینێت لە پەرت نەبوونی زیاتر نێو مالی شیعی و فراوان کردنی بنکەی حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی بە دەرفەت دان بە شێک لە لایەنەکانی چوارچیوەی هەماهەنگی بێنە نێو حکومەت و دەست نیشانکردنی کەسێک بۆ سەرۆک وەزیران چونکە دەکرێت سەدر و لایەنەکان زیاتر لە هەر لایەنێکی تری ناوخۆی و دەرەکی گوێ لە بارزانی بگرن لەبەر ئەوەی بارزانی هەوڵی نەداوە لایەنگیری هیچ لایەنێک بکات دژی لایەنێکی تر یان لەسەر حیسابی لایەنێکی تر پشتگیری لایەنیکی تر بکات و بەیەک مەودا لەگەڵ هەموو لایەک مامەلە دەکات و ئەوەی لە هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەڕلەمانیش ڕوویدا دەرخەری ڕۆلی جەمسەری و یەکلاکەرەوەی سەرۆک بارزانی بوو لەوەی کە پڕۆسەی سیاسی لە عیراق خستنە سەر ڕێگای ڕاست و دەستوری و لە چەقبەستن ڕزگاری کرد.
ئەم هەواڵە 2158جار خوێندراوەتەوە |