|
نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی دوو ئامۆزا وەك برا و هاوسەنگەر و دوو قوتابی رێبازی كوردایەتی وپەروەردەی بارزانی رێزدار سەرۆكی هەرێم و رێزدار مەسروور بارزانی سەرۆكی حكومەتی كوردستان ، ئەگەر نموونەی ئەم چەند ساڵەی رووداو و پێشهاتەكانی ناوچەكەو عێراق و ناوخۆی كوردستان و كاریگەرییەكانیان لە سەر پرۆسەی حوكمرانی و شێوازی مامەڵەكردن لە رووی دەوڵەتداری و سیاسەتمەداری و دیپلۆماتكاری لە نێو قورسسترین بارودۆخەكان وەك جەنگ ، گەمارۆی ئابووری و سەربازی و دیپلۆماسی و دارایی و جەنگی دەروونی و ئینجا هاندانی هەندێك حیزب ولایەن بە دەیان پیلان و سیناریۆی جۆراجۆر و مەترسیدار و پشوودرێژی و شانە بەتاڵنەكردن لە ئەرك و بەرپرسیاریەتییەكان بەرامبەر بە گەل و خاكەیان و ئینجا سازشنەكردن لە سەر مافەرەواكانی كورد و كوردستان ئاماژەیەكی روون و ئاشكرایە بۆ دڵسۆزی و نموونەی دوو سەركردەی بەهێز وكارا لە سەر ئاستی ناوچەكە وعێراق و نێودەوڵەتیی.
ئەگەر هەڵوەستەیەك لە سەر ئەرك وكارە دیپلۆماسیەكانی رێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان چ لە سەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوین ، مامەڵەكردنێكی بوێرانە و ژیرانە لەگەڵ رووداوەكانی چەند ساڵی رابردوو تا بە ئەمڕۆ ئاماژەیەكی روونن بە بەرادەیەكی باش سەركەتوو بووە لەگەیاندنی دۆزی رەوایی گەلی كورد بە كەناڕی ئاڕامی و دڵنییایی و هەروەها لە لە سەر ئاستی ناوچەیی و عێراقی تا چەندە كاریگەری هەبووە لە سەر پرسە سیاسی و ناكۆكییەكان و هەوڵدان ڕەخساندنی كەشوهەوایەكی پر لە ئاڕامی و سەقامگیری و لێكتێگەیشتنی هەمووان ئەوەش بە بروای شارەزایان و دیپلۆماتكاران نموونەی كاراكتەری و سیاسەتمەداری و كەسایەتی بەهێزە كە نێچیرڤان بارزانیی وەك خەسڵەتێكی هەمیشەیی هەڵیگرتووە .
هەروەها ئەگەر بە ویژدانەوە ، ئاماژە بە دەوڵەتدار وحكومرانی كابینەی نۆیەم بە سەرۆكایەتیی رێزدار مەسروور بارزانیی ، بە كۆمەڵێك پلان، بەرنامە و ستراتیژ لە پێناو خزمەتگوزاری لە گشت بوارەكاندا و لە پێناو نزیكردنەوەی حكومەت و خەڵكی كوردستان و ئینجا بەكردەوە پیشاندانی دڵسۆزی لە سەختترین قۆناغەكاندا بەتایبەت نزیكەی سێ ساڵی رابردوو، جوانترین نموونەی حكومرانییەكی سەركەوتوو بوو لە سەر ئاستی عێراق و ناوچەكەدا ، چوونكە رووبەروبوونەوەی چەندین قەیران و كێشەی قووڵ و هەوڵدانی بەردەوام بۆ چارەسەركردنیان و خۆ دوور نەگرتن لە ئێش و ئازارەكانی خەڵكی كوردستان هەر لە هاوسۆزی لەگەڵ خانەوادەی شەهیدانی پێشمەرگە و هاوڵاتیان و قوربانیانی لافاوەكەی هەولێر ودەوروبەری تا چارەسەری و هێنانی ڤاكسینی دژی كۆرۆنا و ئینجا پرۆژەی چاكسازی و پاكسازی و چارەسەركردنی كێشەی مووچە بۆ سێ رۆژ جارێك ئاماژەی نموویەكی دڵسۆزی و خاكەڕێی و خزمەتكردنی گەل و نیشتیمانەكەیەتی .
بۆیە، هەر دوو كەسایەتی و قوتابیانی رێبازی بارزانیی و كوردایەتیی لە پێناو ئامانجێكی پیرۆز بە مێژووییەكی پر شانازییەوە بەرەو لووتكە هەنگاویان ناوە ، بەرەو ئایندەیەكی باشتر بۆ گەل و وڵاتەكەیان كە ئەوەش هەمان ئەو دروشمە راستەقینەیەی بارزانیی نەمرە كە دەفەرمووێت : " شانازییە بۆ مرۆڤ كە خزمەتكاری میللەتی خۆی بێت".
ئەم هەواڵە 8623جار خوێندراوەتەوە |