English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
" بۆ هەمیشە دوژمنان پەلاماری پارتی و بارزانیی دەدەن ؟!"
2022-01-10 [06:22 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


پارتی ئەو رێباز و قوتابخانە بیروهزرییە كە خەبات و قوربانیدان و بەرگریكردنی لە ماف ، مێژوو و شوناس تەنها لە پێناو پارتێك و سنوورێكی جوگرافیایی دیاریكراو و بەرژوەندی شەخسی و حیزبابەتیی بەرتەسك نەبووە ، بەڵكو هەڵگری كۆمەڵێك پرەنسیبی نەتەوەیی و نییشتمانی و ئەمانداری ئامانج و رەمز و ئاڵا و شۆڕش و رٍاپەرینەكانی كورد وكوردستانە كە وەك میراتێكی گرانبەها بۆ بەجێی ماوە و بە خوێن و گیان بەرگرییان و داكۆكییان لێدەكات ، كە ئەگەر ئاماژە بەو خەرمانە دەستكەوت و بەرسیاریەتیی و هۆكارانە بكەین كە بەدرێژایی مێژوو دوێنی خەباتی نزیكەی هەشت دەیە و پێش دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سەر دەستی باوكی رۆحی نەتەوەیی كورد مستەفا بارزانیی و لە ئێستاشدا سەرۆك مسعود بارزانیی درێژەیان پێدەدات ، هۆكاری ئەو ڕق هەڵگرتن و دژایەتیكردنە بۆ ماوەییەی دوژمنان و بەركرێگیراوەكانیانە ، 
یەكەم ،، پارێزكاریكردنی لە ئامانجی و دەستكەوتی شۆرٍشەكانی نەتەوەیی كورد ..
دووەم ،، پارێزگاریكردن لە ئاڵایی پیرۆزی كوردستان وەك سیمبول و هێمای نەتەوەیەكی ستەمڵێكراو .
سێیەم ،، بەردەوامیدان بە شۆرٍش و خەبات چ چەكداری و چ شارستانی و دیموكراسی لە پێناو بە دەستهێنانی مافی سەربەخۆیی و رزگاری هەموو خاكی كوردستان ..
چوارەم ،، سازش نەكردن لە سەر خاڵ بە خاڵ مافە رەوا نەتەوەییەكانی كورد وكوردستان ..
پێنجەم ،، داكۆكیكردن لە هەموو بزاڤ و حیزب و تێكۆشەران لە سەر ئاستی كوردستانی گەروە.
شەشەم ،، ناساندنی دۆزی كورد لە رووی خەباتی سیاسی و دیپلۆماسی و گشت پەیوەندییەكان بە وڵاتانی ناوچەكە و جیهان وەك نەتەوەیەكی ئاشتیخواز و رەسەن و خاوەن ماف.
حەوتەم ،، رەتكردنەوە و قەدەغەكردنی هەموو جۆرە شەرٍێكی كورد دژی كورد و رشانی خوێن بەدەستی هاونیشتیمانییەكانی ..
هەشتەم ،، ناساندنی گەلی كورد وەك نەتەوەییەكی ئازا و قارەمان نەك وەك شەرانگێز و داگیركەر و تێكدەر بە شێوەیەك ئەمرٍۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان بووەتە شوناس و شانازی كورد و كوردستان و سرٍینەوەی هەموو ئەو بیرو بۆچوونانەی كە لە رابردوو لە بارەی پێشمەرگەوە ، لەلایەن نەیارانی كورد و پێشمەرگە دەگوتران .
نۆیەم ،، ئەنجامدانی رٍیفراندۆمی سەربەخۆیی وەك شۆڕشێكی ئازادیخوازانە و ئاشتیخوازانە و مافخوازانە و دیموكراسیخوازنە لە نێو جەرگەی هەر چوار وڵاتی داگیركەر ، سەركەوتنی مێژوویی و بەرچاو وەك ئاماژەیەك بۆ ئەوەی كە ئەمرۆ یا سبەی گەلی كورد دەبێتە ببێتە خاوەنی راستەقینەی خاك و نیشتیمان و سەربەخۆیی خۆی.
دەیەم،، سەركەوتن و گەشەسەندن و پێشكەوتنەكانی قەوارەی هەرێمی كوردستان لە رووی سیاسی ، ئابووری ، كۆمەڵایەتی و دیپلۆماسی و پەروەردە و ئینجا پارێزگاریكردن لە سەقامگیری وپێكەوە ژیانی ئاشتیانە و وەك وڵاتێكی سەربەخۆ و پێشكەوتوو و ئینجا مامەڵەكردنی وڵاتانی ناوچەكە و زڵهێزان لەگەڵ سەركردایەتیی سیاسی هەرێمی كوردستان وەك پارا دیپلۆماسی و سەركەوتن و گەشەسەندنی بەردەوام و دەیان دەستكەوتی بێ‌ شووماری دیكە وایانكردووە كە نەیاران و دوژمنان گشت ئامرازێك بۆ رێگریكردن لەو گەشەكردنە بەكار بێنن و رٍق و كینەی خۆیان بەرامبەر بە پارتی و بارزانیی دەربخەن ، بەڵام ئەو خوێندنەوە ژیرانە و خۆراگری و پشوودرێژییە پارتی دیموكراتی كوردستان بەرابەرایەتی سەرۆك بارزانیی هەموو ئەو هەوڵە نەزۆك و پیلانگێرانییەی پووچەڵكردۆتەوە بەرەو ئاسۆیەكی گەش بۆ كورد و كوردستان .





ئەم هەواڵە 8965جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad