|
نوسینی:وەیسی سەعید وەیسی دوای ئەوەی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی سەبارەت بەپەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، راگەێندرا کە ئەم بڕیارەش ھەنگاوە دەستوورییەکان بەدوای خۆیدا دەھێنێت بۆ پێک‌ھێنانی کابینەی داھاتووی حکومەتی فیدراڵ.
بۆیەش گرنگە کورد لە بە‌غدا یەکدەنگ بێت، تاسەنگی کورد بەھێزبێت ،ومافەکانی خەلکی کوردستان بەدەستبێن وسازش لەسەر مافە دەستورییەکانی خەڵکی کوردستان نەکەن ،چونکە ئەگەر لە بە‌غدا کورد جیا بێت، بە جیاش مامەڵەی لەگەڵدا دەکەن.ئەمەش لەبەرژەوەندی گەلی کورددانییە،
راستە عێراق لە پیکهاتە و مەزهەبی جیاواز پێکهاتووە، بەلام نابێت مامەڵەی کوردستان لەگەڵ بە‌غدا بە کورسی بێت، چونکە گەلی کورد نەتەوەی دووەمە لە عێراقدا، بەڵام ئەگەر هەموومان پێکەوەبین بەهێزترین و حیسابی زیاترمان بۆ دەکرێت، ئەگەر خوا نەخواستە جیاجیا بین، ئەوان بە دیدی خۆیان مامەڵەمان لەگەڵ دەکەن،ھێشتا ھەلگرانی فەرھەنگی شۆڤینی ماون کە بەعس ئاسا بەرامبەر مافەکانی کورد بیردەکەنەوە،بەدرێژایی مێژوو کێشەی گەلی کورد لەگەڵ عێراق کێشەی عەقڵیەتە، راستە لەدەستووری ھەمیشەیی عیراقدا ھاتووە کە دەبێت عیراق لەسەر ھەریەک لە بنەماکانی(رێککەوتن،ھاوسەنگی،بەشداری راستەقینە)بنیاتبندرێت،بەلام بەداخەوە پێشێلی ئەم سێ پرەنسیپەیە کراوە ھیچ تەوافوق وپارسەنگێکی شەراکەت نەماوە، بۆیەش دۆخەکە بەئەمرۆ گەیشت ،ھەموو ئەو پیلانانە وا دەخوازێت زیاتر لایەنە سیاسیەکان یه‌كڕیزی خۆیان رێكبخه‌ن و به‌یه‌كه‌وه به‌ره‌و ئامانجه باڵاكان هه‌نگاو بنێین.
لەرابردوو دا نموونه‌ی زۆرمان هه‌یه، له‌و كاتانه‌ی لایەنە سیاسیەكان یه‌كڕیز وتەبابوون، ده‌ستكه‌وتی گەورە بەدەست ھاتوون ،له راپه‌ڕینی 1991 به یه‌كڕیزی لایه‌نه كوردستانییه‌كان ده‌ستكه‌وته‌كان چی بوون، بەھۆیەوە كیانێك دامەزرا ، كە لە ساییەی دا بووینه خاوه‌نی په‌رله‌مان وحكومه‌ت .
ھەروەھا له كاتی ده‌ربازكردنی یاسای بودجه‌ی عێراق لەسالی رابردوودا، بینیمان چۆن به‌یه‌كڕیزی ئه‌و ئامانجه‌ش بپێكین،
ھەرئه‌و یه‌كڕیزییه ی كه له شه‌ڕی دژ بە تیرۆرستانی داعش ھەموو لایەنەكان به‌یه‌كه‌وه نیشاندا و ده‌ست له‌ناو ده‌ست رووبه‌ڕووی بووینه‌وه...
شتێكی زۆر ئاساییه حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان بیركردنه‌وه‌ی جیاوازیان هه‌بێت، به‌ڵام ده‌بێت هه‌ندێك سنوور و چوارچێوه هه‌بێت،لەپێناوی بەرژەوەندییە باڵاکانی کوردستان کاربکەن وبەرگری لەمافە دەستوورییەکانی خەلکی کوردستان بکەن ،
دەبێت زۆر راشکاوانە ئاماژەش بەو راستیە بكەین لەرابردوودا چەند پەرلەمنتارێکی كورد لەبەغدا یەكدەنگ نەبووینەو كێشە ناوخۆییەكانی ھەرێمیان بۆ بە‌غدا بردوەیان وەك كارتی فشار بەكاریان ھێناوەكە راستەوخۆ زیانی ھەبووە لەسەر پێگەی كورد بۆیەش گرنگە لەم خولەدا ئەم کار بکرێت بۆدووبارەنەبوونەوەی ئەم جۆرە ھەلسوکەوتانە کە تەنھا بەزیانی خەلکی کوردستان تەواودەبێت ...
دەبێت لێرەوە ئاماژە بەهه‌نگاوه‌كانی سەرۆک مسعود بارزانی وپارتی دیموکراتی کوردستان بکەم وەک مەزنترین حزب لەسەر ئاستی عێراقدا کاریانکردوە بۆ دروستکردنی یه‌كڕیزی و ده‌سته‌به‌ری مافه‌كانی گه‌لی كوردستان لە بە‌غدا لە رابردوو ئێستادا ،تەنانەت ھیچ کاتێک لەگەڵ پەرتەوازەبوونی نێوماڵی کورد دانەبووینە، بۆیە زۆرجار بەرژەوەندیەکانیان کردووەتە قوربانی یەکریزیی لایەنە کوردستانییەکان ودەستبەرداری پۆست ومافەکانی خۆیان بووینە بۆ لایەنەکان .
ئەم هەواڵە 9952جار خوێندراوەتەوە |