|
نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی هەر چیتان پێكرا لەگەڵ دوژمنان كردنتان بەڵام وەك هەمیشە شكستخوادوو.. ئەگەر تەنها ئاماژە بە 10 ساڵی رابردوویی سەرهەڵدانی ئۆپۆزسیۆن چەواشەكار و گەوجێنەر و روخێنەری هەستی كوردپەوەری و نیشتیمانپەوەری بكەین لەلایەن هەندێك لایەن و كەسی بەرژوەندیخواز و دژی بە هەموو بەها پیرۆزەكانی ئەم گەلە ستەمڵێكراوە بكەین ، ئاماژەیەكی ورد و خێرایی پێبكەین كە بێ شەڕمانە و بەزاندنی هەموو سنوورێكی جاشایەتی و خۆفرۆشییان
یەكەم ،دەست تێكەڵكردن لەگەڵ نەیارانی كورد لە بەغدا وتاران و برٍینی بەشە بودجەی كوردستان ، دووم ،، ئینجا بردنی زانیاریی هەستیار و گرنگ و ئاسایشی نەتەوەیی،سێیەم ،، رادەستكردنی خاك و شكۆ وخیانەتكاری گەورە، چوارەم ،، گشت توانا میدیایی و نێوخۆییەكان و هەوڵدان بۆ ناشرینكردنی سیمای كوردستان و هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێمی كوردستان ،بەتاڵانبردنی داهات و پارەی خاڵە سنورییەكان ، بازرگانی نایاسایی و ماددەی هۆشبەر ، بەكارهێنانی هێزە ئەمنییەكان بۆ بەرژوەندی تایبەتی ، هاندانی خەڵك بۆ پەڵاماردانی بارەگایی حیزبی و حكومەت بە شێوەیەكی زۆر زیرەكانە لە ژێر سیناریۆی ناڕەزایی ، بەكارهێنانی پەكەكە و میلیشا و دەزگە هەواڵگرییەكان بۆ تێكدان و لێكترازانی هەرێمی كوردستان ، ئەوەش لە ئەنجامی ئەو پیلانگێری و هەوڵە قێزەوەنانەیەكە حیزب و نەیارانی پارتی و بارزانیی لە كوردستان لە چەند ساڵی رابردوو تا بە ئەمرٍۆ بەردەوامن
هەموو ئەو بابەتانەی كە نەیاران و بەكرێگیراوەكانیان دژایەتیی پارتی و بارزانیی و حكومەتی كوردستانی پێدەدەن ، پەیوەستن بە پرسە نیشتیمانی و نەتەوەییەكان وبەرژوەندییە باڵاكانی ئەم گەلە ستەڵێكراوە نەك شەخس و حیزبێك بەتەنها ،چونكە ئەوان باش دەزانن كە پارتی و بارزانیی لە سەر بچووكترین بابەتێك كە پەیوەندی بە بەرژوەندی خاك و میللەتەكەی بێت سازشی نەكردووە و نایكات ، هەر ئەوەشە وایكردووە كە بەردەوام لە هەوڵی وشاندنی تیر ژەهراویی كوشندە بن لە خەڵكی كوردستان و كیانی هەرێمی كوردستان كە بەرهەمی خەبات و قوربانیدانی دەیان ساڵەیە ، دیارە بەڵایی ئەو كەس و لایەنانە ئەم قەوارەیە هیچ گرنگی و بایەخێكی نییە ، ئەوان ئامانجیان بەتەنها پارتی نییە بەڵكو هەموو كورد وكوردستانە ، ئەوان باش دەزانن گەر پارتی نەبێت هیچ هێز ولایەنێك ناتوانێت ئەو سەركەوتن و دەستكەوتانە بپارێزێت ،ئەوان پیاویی ئەرك و بەرپرسیاریەتی و دڵسۆزی گەل و نیشتیمانەكەیان نین و هیچ كاتیش نابنە حیزبێك لە خزمەتی بەرژوەندییەكانی نەتەوە و نیشتیمانەكەیان بن ، بۆیە ، بەردەوام سەر وبنی كارەكانیان دژایەتیكردنی پارتی و بارزانیی و قەوارەی هەرێمی كوردستان و بەڵام هەمیشە ڕیسوا و شكستخواردوون .
ئەم هەواڵە 8107جار خوێندراوەتەوە |