|
نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی ئەگەر دوژمنان و نەیارانی ئەم گەل و نیشتیمانە ستەملێكراوە دوای 100 ساڵ پەند و وانەیان لە خۆراگری و بەرخۆدان گەلەكەمان و سازش نەكردنمان لە سەر خاك و مافەرەواكانمان وەرنەگربێت با بچن جارێكی تر بەوردی بە مێژوو و خۆیان دا بچنەوە ، چونكە دەستكەوتەكانی ئەمڕۆیی قەوارەی فیدراڵی هەرێمی كوردستان بەرهەمی خوێنی هەزاران شەهید و ماندبوونی پێشمەرگە ، ئەنفال و كیمیاباران و زیندەبەچاڵكردنی گەلێكی ستەملێكراو و هەموو تاكێكی كوردپەوەر و نیشتیمانپەوەر وكوردستانییەكە .
هیچ زڵهێز ودەوڵەتێك خێری پێمان نەكردووە و موڵكی هیچ حیزب ولایەنێك نییە ، ئەرك و بەرپرسیاریەتیی هەموو تاكێكی ئەم كوردستانە و حیزب ولایەنی كوردپەوەرە كە داكۆكیی لێبكات و بیپارێزێت . كوردستان ماڵی هەمووانە و پێوستە هەمووان وەك ئەرك و زەروورەتێك بیپارێزن .
ئەوەی جێگەی هەڵوەستەكردن و پرسیارە ئەوەیە كە ژمارەیەك لە حیزب ولایەنی سیاسی لە كوردستان لە جیاتی ئەوەی پارێزگاری لە خاك و نیشتیمانی بە خوێن ئاودراو و ستەملێكراویان بكەن ، ئەوا لە سەنگەری دژایەتییكردنی گەل و نیشتیمانەكەیان و بە سوود وگوێرایەڵی دوژمنان دەجوڵێنەوە و بە هەموو هێز وتوانایەكیانەوە ، دژایەتیی قەوارەی هەرێمی كوردستان دەكەن و درێغیان نەكردووە لە پیلانگێری و لە ماوەی رابردوو و تا بە ئەمڕۆ هەوڵی ناشرینكردن و لەكەداركردن و لاوازكردنی قەوارەی هەرێمی كوردستانیان داوە و هەموو جورە میكانیزمێك و سیناریۆێك بە كار دەهێنن بو لێدانی ئاسایشی نەتەوەیی و نیشتیمانی ئەم قەوارەیە لە سەر ئاستی عێراقی و ناوچەیی و جیهانی سەنگ وبایەخی خۆی هەیە و ژمارەیەكی دیارو بەرچاوە .
ئەوەی لە ئەمڕۆی باردۆخی هەرێمی كوردستان و هەڵوێستی هەندێك حیزب ولایەنی نابەرپرس دەبینرێت ، بوونەتە هاوپەیمانی شۆڤێنی و دوژمنانی كورد وكوردستان رێكەوتوون لە پێناو بەرژوەندییە تایبەتییەكانیان بۆ لێدان و لاوازكردنی پێگەَی هەرێمی كوردستان .بەتایبەت لەبواری دروستكرنی گوشار بۆ بڕینی مووچەو بودجەی گەلی كوردستان وەگەڕ خستنی گشت دەزگاكانی ڕاگەیاندنی خۆیان و پاڵپشتیكردنی پەلاماردەرە تیروریستیەكان و هەوڵدانیان بو تێكدانی ئارامی و سەقامگیری و خیانەتی 16 ئوكتوبەری 2017 و ئێستاش بە داڕشتنی سیناریۆی سیاسی و میدیایی و میلیشایی مەترسیدار بۆ ناچاركردنی كۆچی كوردستانیان بۆ درەوەی نیشتیمان و ئەمانە چەندین هەوڵ و پیلانگێری دیكە ، كە ئامانج سەڕەكییان لێدانی پێگەی پارتی و بارزانیی كە بەدەنگی زۆرینەی خەڵكی كوردستان و مافی خۆیان ڕەوایەتیی حكومرانی كوردستانیان وەرگرتووە و بەخوێن وگیان بەرگری لێدەكەن و هەموو سەختی و بەرپرسیاریەتیی یان هەڵگرتووە بە پێچەوانەی ئەو حیزب ولایەنانەی كە لە دوو پەت یاری دەكەن و جێگەی متمانەی خەڵكی كوردستان نین
ئەو حزبە شكستخواردوانەش كەهیچ پێگە و سەنگ و متمانەیان لای جەماوەری كوردستان نەماوە ، ئەوەش پەیوەست نییە بە ئەمڕۆوە كە دژایەتی گەل و وڵاتی خۆیان دەكەن لەڕاستیدا خڕابترێن شێوەی ئەدای ژمارەیەك َ لەم حیزب ولایەنانەی ولەهیچ شوێنێكی دونیا ئەم جۆرە هەڵسوكەوت وكارانە جێگەی رەزامەندی نییە و وبە خیانەتێ نیشتیمانی لە قەڵەم دەدرێت ئەمانە هەمان ئەو ئاراستە سیاسیانەن كە هۆكاری سەرەكی خۆڵقاندنی زۆربەی هەرە زۆری قەیرانەكانی هەرێمی كوردستان بوونەتە و بەربەستی سەرەكیش بۆنە لە دواخستنی دوزی ڕەوای نەتەوەیمان و بەڵام ئەمڕۆ گەلی كوردستان زۆر هوشیارە و ناكەوێتە ناو داویی چەواشەكاری و فریودانیان و پارتی و بارزانیش بە هەموو توانایەك ئەو پیلانگێرییە شوومانە پووچەڵ دەكەنەوە لە پێناو ئایندەیەكی پرئومێد و گەشەسەندوو بۆ گەل و نیشتیماكەی.
ئەم هەواڵە 8725جار خوێندراوەتەوە |