English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كوردستان خاكی پێشمەرگە، كوردپەوەرانە ..
2021-12-15 [01:06 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


ئەگەر دوژمنان و نەیارانی ئەم گەل و نیشتیمانە ستەملێكراوە دوای 100 ساڵ پەند و وانەیان لە خۆراگری و بەرخۆدان گەلەكەمان و سازش نەكردنمان لە سەر خاك و مافەرەواكانمان وەرنەگربێت با بچن جارێكی تر بەوردی بە مێژوو و خۆیان دا بچنەوە ، چونكە دەستكەوتەكانی ئەمڕۆیی قەوارەی فیدراڵی هەرێمی كوردستان بەرهەمی خوێنی هەزاران شەهید و ماندبوونی پێشمەرگە ، ئەنفال و كیمیاباران و زیندەبەچاڵكردنی گەلێكی ستەملێكراو و هەموو تاكێكی  كوردپەوەر و نیشتیمانپەوەر وكوردستانییەكە .
هیچ زڵهێز ودەوڵەتێك خێری پێمان نەكردووە و موڵكی هیچ حیزب ولایەنێك نییە ، ئەرك و بەرپرسیاریەتیی هەموو تاكێكی ئەم كوردستانە و حیزب ولایەنی كوردپەوەرە كە داكۆكیی لێبكات و بیپارێزێت . كوردستان ماڵی هەمووانە و پێوستە هەمووان وەك ئەرك و زەروورەتێك بیپارێزن .
ئەوەی جێگەی هەڵوەستەكردن و پرسیارە ئەوەیە كە ژمارەیەك لە حیزب ولایەنی سیاسی لە كوردستان لە جیاتی ئەوەی پارێزگاری لە خاك و نیشتیمانی بە خوێن ئاودراو و ستەملێكراویان بكەن ، ئەوا لە سەنگەری دژایەتییكردنی گەل و نیشتیمانەكەیان و بە سوود وگوێرایەڵی دوژمنان دەجوڵێنەوە و بە هەموو هێز وتوانایەكیانەوە ، دژایەتیی قەوارەی هەرێمی كوردستان دەكەن و درێغیان نەكردووە  لە پیلانگێری و لە ماوەی رابردوو  و تا بە ئەمڕۆ هەوڵی ناشرینكردن و لەكەداركردن و لاوازكردنی قەوارەی هەرێمی كوردستانیان داوە و هەموو جورە میكانیزمێك و سیناریۆێك  بە كار دەهێنن بو لێدانی ئاسایشی نەتەوەیی و نیشتیمانی ئەم  قەوارەیە لە سەر ئاستی عێراقی و ناوچەیی و جیهانی سەنگ وبایەخی خۆی هەیە و ژمارەیەكی دیارو بەرچاوە .
ئەوەی لە ئەمڕۆی باردۆخی هەرێمی كوردستان و هەڵوێستی هەندێك حیزب ولایەنی نابەرپرس دەبینرێت ، بوونەتە هاوپەیمانی شۆڤێنی و دوژمنانی كورد وكوردستان رێكەوتوون لە پێناو بەرژوەندییە تایبەتییەكانیان بۆ لێدان و لاوازكردنی پێگەَی هەرێمی كوردستان .بەتایبەت لەبواری دروستكرنی گوشار بۆ   بڕینی مووچەو بودجەی گەلی كوردستان وەگەڕ خستنی گشت دەزگاكانی ڕاگەیاندنی خۆیان و پاڵپشتیكردنی پەلاماردەرە تیروریستیەكان و هەوڵدانیان بو تێكدانی ئارامی و سەقامگیری و خیانەتی 16 ئوكتوبەری 2017  و ئێستاش بە داڕشتنی سیناریۆی سیاسی و میدیایی و میلیشایی مەترسیدار بۆ ناچاركردنی كۆچی  كوردستانیان بۆ درەوەی نیشتیمان و ئەمانە چەندین هەوڵ و پیلانگێری دیكە ، كە ئامانج سەڕەكییان لێدانی پێگەی پارتی و بارزانیی كە بەدەنگی زۆرینەی خەڵكی كوردستان و مافی خۆیان ڕەوایەتیی حكومرانی كوردستانیان وەرگرتووە و بەخوێن وگیان بەرگری لێدەكەن و هەموو سەختی و بەرپرسیاریەتیی یان هەڵگرتووە بە پێچەوانەی ئەو حیزب ولایەنانەی كە لە دوو پەت یاری دەكەن و جێگەی متمانەی خەڵكی كوردستان نین 
ئەو حزبە شكستخواردوانەش كەهیچ پێگە و سەنگ و متمانەیان لای جەماوەری كوردستان نەماوە ، ئەوەش پەیوەست نییە بە ئەمڕۆوە كە  دژایەتی گەل و وڵاتی خۆیان دەكەن لەڕاستیدا خڕابترێن شێوەی ئەدای ژمارەیەك َ لەم حیزب ولایەنانەی ولەهیچ شوێنێكی دونیا ئەم جۆرە هەڵسوكەوت وكارانە جێگەی رەزامەندی نییە و  وبە خیانەتێ نیشتیمانی لە قەڵەم دەدرێت ئەمانە هەمان ئەو ئاراستە سیاسیانەن كە هۆكاری سەرەكی خۆڵقاندنی زۆربەی هەرە زۆری قەیرانەكانی هەرێمی كوردستان بوونەتە و بەربەستی سەرەكیش بۆنە لە دواخستنی دوزی ڕەوای نەتەوەیمان و بەڵام ئەمڕۆ گەلی كوردستان زۆر هوشیارە و ناكەوێتە ناو داویی چەواشەكاری و فریودانیان و پارتی و بارزانیش بە هەموو توانایەك ئەو پیلانگێرییە شوومانە پووچەڵ دەكەنەوە لە پێناو ئایندەیەكی پرئومێد و گەشەسەندوو بۆ گەل و نیشتیماكەی.





ئەم هەواڵە 10504جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad