|
نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی ئەم ناوچەیی كە ئەمڕۆ جێگەی متمانە و بایەخی زۆرێك لە وڵاتانی ناوچەكە و جیهانە ، كە بە كیانی سیاسی ویاسایی هەرێمی كوردستان ناسراوە لە ماوەی سێ دەیەی رابردوو، سەڕەرای هەموو كۆسپ و ئاستەنگەكانی بەردەمی بەڵام توانیوێتی بە شێوەیەكی زۆر كارا و كاریگەری ڕكابەری و مڵمڵانێی سیاسی و ئابووری و دیپلۆماسی وكەلتووری و پێكەوەژیانی ئاشتیانە لەگەڵ زۆێك لە وڵاتانی دراوسێی و ناوچەكە بكات و سیمایەكی جوان و گەشەسەندوو پیشانی هەموو جهینا بدات .
هەڵبەتە ئەو پێشكەوتن و سەركەوتننانە هەروەها بە سانایی نەهاتوونەدی بەڵكو لە ئەنجامی سەدەیەك خەبات و قوربانیدانی و سازش نەكردنی بێ وچانە لە سەر بەدەسهێنانی مافەرەواكانمان و هەروەها ماندووبوونی تێكۆشەران و بوونی رابەرایەتییەكی بەهێز و پێشمەرگە و سەركردایەتییەكی سیاسی ژیرانە ، بۆیە هەموو ئەو دەستكەوتانەی كە لە ئەنجامی ڕاپەرینە شكۆمەندەكەی بەهاری 1991 بەدەستهاتوون ، پشكی هەموو كوردستانیانە بە بێ جیاوازی هەر لە پێشمەرگەیەك تا مامۆستایەك و فەرمانبەرێكی و هەموو تاكێك بە بێ جیاوازی ئەوانەی كە نەوەكانی ئایندە لە سەر كوردپەوەری و نیشتیمانپەوەری رادەهێنن، پارێزەری راستەقینە و داهێنەری گەورەی كوردستانێكی ئارام و سەقامگیر و شارستانی، كوردستانێكی جیاواز لەچۆنیەتی بیركردنەوە بۆ بونیاتنانی داهاتویەكی گەش بۆ نەوەی ئێستا و دوارۆژ دەگەڕێتەوە بۆ ئەو زێهنیەتەی دونیای جوانی داهاتووی كوردستانی بەچاوی پڕ لە ئومێدەوە دەبینی.
بۆیە، ئەگەر بە وێژدانە هەڵوەستە لە سەر هەڵگرتنی ئەرك و بەرپرسیاریەتیی و دڵسۆزی بۆ ئەم خاك و نیشتیمانە بكەین و لەتای تەرازووی دڵسۆزی و ئەو خزمەت و كۆششانەدا وەك یەك نەبوون و وەك یەك هاوسەنگ نین. هەیە لە پێناو پاراستنی خاكی كوردستان و بەدەستهێنانی مافە رەواكانی خەڵكی كوردستان فیداكارانە لەسەنگەردا بووە و خەبات و قوربانی داوە. زۆرێك لەوانەی كە تا بە ئەمڕۆ بە پۆشاكی كوردی و زمانی كوردی بەڵام ئامراز لەدەستی نەیاران ودوژمنان بەردەوام خەونی لەناوچوون كوردستانی بەهێز دەبینن ، ئەویش لە پێناو دەستكەوتێكی كەم و بەرژوەندی كەسی و حیزبی خۆیان ، هەروەها شێواندن و لێل كردنی مێژوویی خەبات و تێكۆشانی پر شانازیی گەلێكی ستەمدیدە ئامادەن هەموو كارێك بكەن و بە شێوەیەك كە بەرژوەندییە باڵاكانی نەتەوەكەیان و مێژوو و قوربانیدانی دەیان ساڵەیان لە نێو زێهن و مێشكیان سڕیوەتەوە ، هەر ئەو هەنگاوە نا نیشتیمانی و نا نەتەوەییانەن كە بەدرێژایی مێژوو بوونەتە كۆسپی گەورە لە بەردەم خەبات و هەنگاوە نیشتیمانییەكان ، بەڵام خۆڕاگری و بەردەوامبوون و سازش نەكردن لە ئامانجە كوردپەوەرانە و نەتەوەپەوەرانەكان وایانكردووە كە شێربەفڕینەی ئەو حزب ولایەنانە رۆژ بە رۆژ بەرەو توانەوە بچێت
گۆڕەپانی خەبات سیاسی و داكۆكیكردن لە مافەنەتەوەییەكان و نیشتمانییەكانی ئەمڕۆی هەرێمی كوردستان ، بۆ ئەو كەسانەیە كە هەردەم لە پێناو پێشكەوتن و سەركەوتنی گەل و وڵاتەكەیان تێكدەكۆشن و هەردەم ئەرك و بەرپرسیاریەتییەكانیان بە ئەستۆ گرتووە ، ئەوەش هۆكاری سەرەكییە بۆ بەدەسهێنانی زۆرترین رێژەی متمانەی جەماوەری كوردستان و هەوڵ و هەنگاوە كردییەكانی حكومەتی كوردستان و پشتیوانیكردنی پارتی و بارزانیی بۆ گشت هەنگاو و پرۆژەكان لە پێناو خزمەتكردن بە كورد وكوردستان بوونە بەتاڵكردنەوەی خەونە و پیلانگێری دوژمنان و نەیاران و نەیانتوانی ئامانجە گەورەكانی كەپێشمەرگە لەپێناوی شەهید بوون، لەبارببەن، ئەمڕۆ هەموومان چاوەڕوانی لەناوبردنی ئەو جۆرە عەقلیەتەین ، كەبوونی خۆی لە دەرەوەی چوارچێوەی بەرژەوەندیە باڵاكانی نیشتمانی و نەتەوەیدا دەدۆزێتەوە.
ئەم هەواڵە 7645جار خوێندراوەتەوە |