سەلاح بەیتولا ئاکرەیی سەرەتای ساڵانی نەوەدەکان دەسپێکی قۆناغێکی نوێ بوو بۆ خەبات و تێکۆشانی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان
ئەویش قۆناغی خەباتی سیاسی و شارستانی بوو
لایەنە سیاسیەکانی کوردستان دەیاننوانی سودێکی باش لەم دەرفەتە ی کە بۆ دوزی ڕەوای کورد ڕەخساوە ببینن و کوردستانێکی بەهێز بونیات بنێن
بەڵام مخابن لە جیاتی هەوڵدان بۆ بۆنیاتنانی کوردستانێکی بەهێز کە ئەویش خۆی لە پاراستنی پڕەنسیپی یەکدەنگی و یەک هەڵوێستی دا دەبینیەوە
بەرە بەرە حزبەکان لە یەکتر دور کەوتنەوە و لە یەکترازانی سیاسی جێگەی گرتەوە
ئەمە وایکرد کە قۆناغ دوای قوناغ دوزی ڕەوای گەلەکەمان لە ئامانجی دێرینی خۆی دور بکەولتەوەو
بوشاییەکی سیاسی گەورەش بێتە ئاراوە لە ئاکامی دروست بوونی بێ متمانەیی سیاسی نێوانیان
ساڵی 1992 ساڵی وەرچەڕخانی سیاسی بوو بۆ گەلی کوردستان
بەڵام باشوری کوردستان بەرەو ژێرخانێکی سیاسی بەهێز هەنگاوی نەنا بە تایبەت لە سەر ئاستی نێوخۆدا
ململانێ سیاسیەکان بە ئاراستەی بەرژەوەندی تەسکی حزبی ڕۆیشتن
بەرژەوەندی نەتەوەیی و نیشتیمانی پشتگوێ خرا وهەتاکۆ ئەمڕۆش کوردستان لە غیابی گۆتارێکی سیاسی یەکگرتوو دا گوزەر دەکات
ئەوەش وایکرد کە هەموو ئەو دەرفەتانەی کە بو کورد هاتنە پێشەوە لە دەست بچن و ئەمەو زیانی گەورەش بە دوزی نەتەوایەتی کورد بکەوێت
دوزی کورد لەم ناوچەیە پڕ لە فەوزا و ئاشۆبەدا دوژمن گەلێکی هەیە و جوگرفیامان جوگڕافێەکی هەستیارە بە هەموو ئەوانە دەورە دراوە کە سەدان ساڵە دژبەرایەتی شێڵگێرانەی ناوی کورد کوردستان دەکەن
هەڵگری هزرێکی سیاسی ئەوتوون کە تەنها ئامانجیان سڕینەوە کوردو کوردستانە و هەموشیان لەسەر ئەمە کوک و تەبان
ئەگەر تا دوێنێ ڕاستەوخوو بە ئاگرو ئاسن پەلاماری کوردیان داوە
ئەمڕۆ بەشێوەیلکی ناڕاستەوخوو هەڕەشەمان لێدەکەن و پەلامارمان دەدەن و زەمینەی نێۆخوییش بە داخەوە لە ئاکامی ئەو بوشاییە سیاسیەی کە بوونی هەیە ئامادەیە
ئەمەش زیاتر ڕەوشی سیاسی کوردستانی ئاڵوز کردووە و گەلی کوردستانیش باجە ڤوڕسەکە داوەو دەدات
تا ئەمڕۆ هیچ گەشبینیەک بەدی ناکرێت بەڵکۆ ڕەشبینی باڵی کێشاوە بەسەر وڵاتدا
ئەو کات دەبێ بڵێیین گەش بینین کە ببینین کورد بە هەموو بیروڕا سیاسیەکانیەوە خاوەنی یەکگوتاری سیاسیە و بە یەکگرتوویی و یەک دەنگی ڕوبەڕۆی هەڕەشە مەترسیەکان دەبنەوە
کوردستانێکی بەهێزیش یەکسانە بە بوونی یەکگوتاری سیاسی لە ئایندەدا
ئەم هەواڵە 2338جار خوێندراوەتەوە |