نوسینی : رەوان ئیدریس بارزانی زۆر بەداخەوە جارێکی تر تیرۆرستانی داعش بەسوود وەرگرتن لەم بۆشاییە ئەمنیەی کەلەنێوان ھێزی پێشمەرگە و ھێزی سەربازی عێراقی دا ھەیە، هەروەها نەبوونی ئۆپەراسیون لەنێوان هەردوو لایەندا ئەمە بۆ چەندین جار رووداوی لەم شێوەیە دووبارە دەبێت لە ئەنجامدا شەھید بوونی ھاوڵاتیانی سڤیل و پۆلێک پێشمەرگە لێدەکەوێتەوە، لەقولایی ناخمەوە ھاوخەمی خۆم بۆ شەھیدانی ئەم ھێرشە تیروریستیە دەردەبڕم.
کوردستانیانی ئازیز دڵنیا دەکەینەوە لەھەر پیلانگێری و ھێرشێکی دۆژمناکارانە بۆ سەر خاکی کوردستان بەتوندترین شێوە وەڵامیان دەدەینەوە، داوا لە هاوسەنگەرانم دەکەم زیاتر چاوکراوەبن لەو سنورانەی کە دوژمن ئامانجیەتی زەڤەر بە خەلک و هێزی پێشمەرگە بگەینێت و هەروەک چۆن لەپێشتر توانیمان بەرپەرچی تیرۆرستانی داعش بدەینەوە ئێستاش بەهەمان شێوە کار بکەین، هەموولایەکمان دۆژمنە و ئەرکمانە چاوکراوەتربین.
نەمری بۆ شەهیدانی نیشتیمان.
ڕەوان ئیدریس بارزانی
۲٠۲۱/۱۲/۳
ئەم هەواڵە 3169جار خوێندراوەتەوە |