|
نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی لەماوەی چەند ساڵی رابردوو، ناوچەكە،عێراق ڕووبەرووی كۆمەڵێك كێشە وقەیرانی گەورە بۆوە ، بە شێوەیەك كە كاریگەری لە سەر رەوشی سیاسی، ئابووری هەرێمی كوردستان وەك ناوچەیەكی سەقامگیر وخاوەن پێگە جێهێشت ، هێرشی دڕندەترین رێكخراوی تیرۆریستی،دابەزینی نرخی نەوت، گەمارۆی ئابووری بۆ سەر هەرێمی كوردستان و قەیرانی سیاسی و ئەمنی لە عێراق و ئینجا دروستكردنی دەیان گروپی میلیشا لە عێراق و سوریا وناوچەكە لە لایەن وڵاتانی هەرێمی وجەمسەربەندی شیعی و سووننە و مڵمڵانێی وڵاتانی زڵهێز لە ناوچەكە لە پێناو بەرژوەندییە تایبەتییەكانیان و ئینجا بڵاوبوونەوە و مەترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا ، هەڕەشە و مەترسییەكان بۆ سەر ئاسایشی نیشتیمانی و نەتەوەیی كوردستان و چۆنێتی مامەڵەكردن لەگەڵ رووداو و پێشهاتەكان ئاماژەیەكی روون و ئاشكرایی بوونی سەركردایەتییەكی ژیرانە ، خۆڕاگر و دڵسۆزە بۆ پارێزگاریكردن لە دەستكەوتەكان و قەوارەی هەرێمی كوردستان كە بەرهەمی خەبات و ماندووبوونی دەیان ساڵەی گەلەكەمانە .
ئەگەر هەڵوەستەیەك لە سەر هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان بكەین ، كە پارتی دیموكراتی كوردستان وەك براوەی بێ ڕەكابەر لە گوڕەپانی سیاسی هەرێمی كوردستان بوو بە جیاوازییەكی زۆر لە گەڵ لایەنە سیاسییەكانی تر، بۆیە پارتی دیموكراتی كوردستان بە ستراتیژی و دروشمی كوردستانی بەهێز هاتە گۆڕەپانی خەبات و خزمەتكردن و جێبەجێكردنەی ئەرك وبەرپرسیاریەتییەكانی.
مێژوویی دوێنی و ئەمڕۆیش گەواهیدەری ئەو راستییانەن كە ، رێزدار نێچیرڤان بارزانیی ، لە ماوەی چەند كابینەی رابردوو ، بە ئەندازیاری پێشكەوتن و گەشەسەندنی هەرێمی كوردستان ناسراوە كە لە قۆناغە سەخت و دژوارەكانیشدا ، زۆر دیپلۆماسیانە و لە سەرخۆ و سەركەوتووانە توانیی كەشتیی كوردستان لە نێو دەریاییەكی پر تۆفان و قەیراناویی رزگار بكات و بگەێنێتە كەناڕی دڵنییایی و ئاڕامی ، هەر ئەو سەركەوتننانەش بوو كە وایانكرد كە متمانەی جەماوەر وەك كەسایەتییەكی خاوەن ئەزموون و بڵیمەت لە ئیدارە دان و دیپلۆماسی بۆ سەرۆكی هەرێم بەدەست بێنێت تا هەردەم داكۆكیكاری مافەرەواكانی گەل و نیشتیمانەكەی بێت . ئەوەش لە سەر ئەو بنەمایەیە كە دانانی كەسی شیاو لە شوێنی گونجاودا كە بێگومان سەركردەیێكی شارەزا و لێهاتوو و بەئەزموون و شیاوە بو شوێنێكی وەها هەستیار و گونجاودا.
هەروەها مێژووی دڵسۆزی و نیشتیمانپەوەر رێزدار مەسروور بارزانیی وەك كەسایەتییەكی سیاسی و كارگێری ودیپلۆماسی ، پیسپۆر لەبواری ئاسایشی نیشتیمانی و نەتەوەیی لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو و تا بە ئەم دوو ساڵەی وەرگرتنی ئەرك و بەرپرسیاریەتیی سەرۆكی حكومەتی كوردستان لە كابینەی نۆیەم ، توانیوێتی زۆر سەركەوتووانە و وردبینانە رووبەرووی هەڕەشە و كۆسپ و تەگەرەكانی بەردەم گەل و نیشتیمانەكەی لە رووی سیاسی، ئەمنی و ئابووری و تەندروستی بێتەوە ، بەوپەری هەستكردن بە بەرپرسیاریەتی و نەتەوەیی و نیشتیمانی توانیوێتی ئەركەكانی سەرشانی لە فەراهەمكردنی سەقامگیری، پێشخستنی كوردستان لە گشت بوارەكاندا و ئینجا ئابووری بەرەو پێشەوە ببات ، بە سەر هەموو ئەو پیلانگێری و شەڕی میدیایی نەیارانی كورد وكوردستان كە هەردەم خەونی شكست پێهێنانی قەوارەی هەرێمی كوردستان دەبینن سەركەوێت ، كە ئەوەش مایەی شانازی هاونیشتمانیانی كوردستانە.
بویە ، لەگەڵ ئەوەی پێوستە بەردەوام پشتیوانی هەنگاوەكانی سەرۆكی هەرێم و حكومەتی كوردستان بین ، بەدڵنییاییەوە، ئەو دوو سەركردە بڵیمەت ودڵسۆز بە لێهاتووە خۆیان دەتوانن كوردستانی بە هێز زیاتر بەرەو بونیاتنان و بوارەكانی دیكە بەرەو پێشەوە ببەن.
ئەم هەواڵە 9061جار خوێندراوەتەوە |