نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی لە ماوەی زیاتر لە دوو ساڵی رابردوویی دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەمی حكومەتی كوردستان بە سەرۆكایەتیی قوتابی رێبازی پارتی و بارزانیی پەروەردە بارزانیی و رۆژانی سەخت ، سەركردەی ژیر و خۆرٍاگر و پشوو درێژ رێزدار مەسروور بارزانیی ، رووبەرٍووی كۆمەڵێك قەیران و كۆشپ و تەگەڕەی زۆر بووە ، بەڵام وەك چۆن لە سەڕەتا بە ستراتیژی كوردستانێكی بەهێز هاتە گۆرٍەپانەكە تا بەكردەوە و بەهەموو توانایەكەوە ئەرك و بەرپرسیاریەتییەكانی جێبە جێی بكات ، بۆیە، لەلایەك گەورەترین و مەترسیدارترین نەخۆشی ، لایەك قەیرانی دارایی و مووچەو بودجە و دابەزینی نرخی نەوت و ئینجا دروستكردنی پیلانگێری هەرێمایەتی و ناخۆیی توانیی زۆر بوێرانە و خۆراگرانە وەك قەڵایەكی پۆڵایین رووبەرووی بەربەستەكان ببێتەوە و وەك كاپیتانێكی بەهێز و خۆراگر لە نێو زەریایی پر تۆفان گەل و نیشتیمانەكەی بگەێنێتە كەنارٍی دڵنییایی
ئینجا هەموو قەیران و كێشەكانی گۆرٍیی بۆ دروستكرنی پرۆژەی ستراتیژی هەر لە زاخۆ تا هەڵەبجە ، ئینجا هەنگاوەكانی لە رووی سیاسی و دیپلۆماسی بۆ شكاندنی بەربەستە ئابوورییەكان و قەیرانە داراییەكان دەست پێكرد ، تا بونیاتنانی چەندین كاری گەورە و مێژوویی و ئەمەوە بێجگە لە گرنگیدان بە پرۆژەی چاكسازی و پاكسازی ئیداری و دارایی و ئینجا گرنگیدان بە پرۆژەی ئابووری و كشتوكاڵ هەموو ئەو ئەرك و بەرپرسیاریەتیانە لە ماوەی رابردوو، لە پێناو كوردستانێكی بەهێز و خزمەتگوزاری بۆ هەموو كوردستانیان بە بێ جیاوازی بیرو رایی حیزبی و تەنها بۆ حیزبێك كە ئەو پەروەردە و ستراتیژی پارتی دیموكراتی كوردستانە لە هەموو قۆناغەكانی خەبات و تێكۆشانی..
بۆیە، ئەگەر دوێنی سەرۆكی حكومەتی كوردستان رێزدار مەسروور بارزانیی بە هەموو توانایەكەوە هەوڵی رزگاركردنی خەڵكی هەرێمی كوردستانی دا بۆ رووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناو هێنانی ڤاكسین و پارێزگاری لە تەندروستی خەڵك ، ئەوەتا ئەمڕۆش بەهەمان شێوە جارێكی تر وەك ئەرك و بەرپرسیاریەتی و دڵسۆزی و نیشتیمانی لە كاتێكی سەخت و هەستیاردا ، لە نێو خەڵكی زیانبەركەوتووی لافاوەكەی پایتەخت دڵنەواییان دەكات و هیوا و ئومێدی ژیانێكی باشتر یان پێبدات وەك دڵسۆزی و ئەركێكی كوردپەوەرانە تا هەمووان ئەو راستییە بزانن كە ، قوتابی و پەروەردەیی رێبازێكی خزمەتگوزار و سەركردەیەكی رۆژانی سەختە و هیچكات پشت لە گەل و نیشتیمانەكەی ناكات و خۆشەویستی و پاڵشتی كوردستانیان ئەوڵەییەتی كابینەی نۆیەمی حكومەتی كوردستانە لە هەموو قۆناغەكاندا ..
ئەم هەواڵە 2164جار خوێندراوەتەوە |