|
نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی هەرێمی كوردستان لە ماوەی نزیكەی سێ دەیەی رابردوو، بە سیاسەت و دیپلۆماسییەتێكی ژیرانە و بەرپرسیارانە مامەڵەی لەگەڵ رووداو پێشهاتەكانی ناوچەكە ، عێراق و دونیا كردووە ، بە شێوەیەك ئەمڕۆ دە دەبینن كە ئەنجامی ئەرێنی و كاردانەوەی باشی لێكەوتۆتەوە بۆ زیاتر دروستبوونی متمانە و هاتنی دەیان كۆنسۆڵخانە و كۆمپانیایی ناوداری جیهان لە بواری نەوت وكانزا و هتد.. هەروەها لە رووی مامەڵەكردن لە لەگەڵ دراوسێیەكان هەمیشە بە شێوەیەكی زۆر دۆستانە و حەكیمانە وبەرژوەندی هاوبەش كاری كردووە و هیچ كاتێك نەبۆتە مەترسی بۆ سەر وڵاتانی ئیقلیمی .
هەروەها ئەگەر هەڵوەستەیەك لە سەر جموجووڵه‌كانی ترافیكی دیبلۆماسی هه‌رێمی كوردستان بكەین ئەوا بۆ چه‌ند ره‌هه‌ندێك دەگێڕێتەوە، كه ناوبراو ئه‌و ره‌هه‌ندانه ئاشكرا ده‌كات و پێیوایه، ره‌هه‌نده ستراتیژییه‌كه‌ی رووی له به‌غدایه، به تایبه‌ت كه ئه‌مڕۆ ناوچه‌كه به ئاڵۆزییه‌كی سه‌ختدا ده‌رباز ده‌بێ، ئاڵۆزییه‌ك كه ده‌تواندرێت وا ناوزه‌ند بكرێت، ستراتیژییه‌تی ده‌وڵه‌ته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی تێكداوه،هه‌ر ده‌وڵه‌تێك و هه‌رێم و كیانێك و رێكخراوێك، بتوانێ له ڕووی دیبلۆماسییه‌وه مه‌یدانی مانۆڕەكانی فراوان بكات، باشتر ده‌توانێ كاروچالاكی هه‌بێت و زیانه‌كانی له‌سه‌ر خۆی كه‌متر بكاته‌وه، لە لایەک، لە لایەکی دیکەیشەوە ده‌توانێ ده‌ستكه‌وته‌كانی زیاتر بكات.سه‌باره‌ت به سیاسه‌ت و دیپلۆماسی سەرۆكی هەرێم و حكومەتی كوردستان نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی ، كەئه‌وان شاره‌زان جەخت لەوە دەکەنەوە، كه سه‌رده‌می ئه‌مڕۆی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، سه‌رده‌می سیاسه‌تی نه‌رمه، هەروەها سیاسه‌تی نه‌رمی رێزدار نێچیرڤان بارزانیش، ده‌رفه‌تی مانۆڕ بۆ كورد زیاد ده‌كات و ده‌رفه‌تی پیلانی ناحه‌زانیش كه‌م ده‌كاته‌وه، هەروەها سیاسه‌تی نه‌رم به شێوه‌یه‌ك له ئه‌مڕۆدا هێزت پێده‌بەخشێت، كه ده‌رگای زۆرت به روودا بكاته‌وه.
هه‌رێمی كوردستان له خه‌می ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی خاك و خۆشبه‌ختی خه‌ڵك و ئیداره‌دانی سیاسی و، په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان و هه‌ڵكردن و به‌یه‌كه‌وە گونجانی له‌گه‌ڵ دراوسێكان و مشور خواردنە بۆ ئاینده‌ی غازی سرووشتی و دارایی و ئه‌منیه‌ت، هه‌روه‌ها خۆشبه‌ختی میلله‌تان به گشتی، نه‌ك ببێته ته‌ره‌فێك له ململانێ سیاسییه‌كانی هیچ وڵاتێك.
ئەم هەواڵە 10405جار خوێندراوەتەوە |