نازم شێخانی کاتێک باسی پەرلەمان دەکرێ ، ڕاستەوخۆ دەبێت باسی بنەماکانی دیموکراسی بکرێت ، چونکە پەرلەمان پرۆسەیەکی دیموکراسیە و حزبەکان و کەسانی سەربەخۆ کێبڕکێ دەکەن بۆ بەدەست هێنانی زۆرترین کورسی پەرلەمانی ، ئەندامانی پەرلەمان لە دوو بەرەی سەرەکی پێک دێن ، یەکێکیان پشتگیری لەحوکمەت دەکات ، چونکە ئەو کەس و لایەنەی زۆرینەی پەرلەمانی بەدەست هێناوە بەشداری لەحکومەت و پێک هێنانی دەکات ، بەشەکەی تر دەبێتە ئۆپۆزسیۆن ، هەردووکیان یەک ئامانجیان هەیە ئەویش یاسادانان و چاودێری کردن بەسەر حکومەت و دەنگدانە بە پڕۆژەیاسای بودجە ، هەوڵ دەدەن چاکترین و باشترین یاسا دەربکەن بۆ ئەوەی خەڵک لەژێر چەتری یاسادا تەواو سوود مەند بێت و زۆرترین خزمەت بکرێت .
ئەگەر بۆ ووشەی پەرلەمان بگەڕێینەوە ، ووشەیەکی فەڕەنسیە بە مانایای شوێنی گفت و گۆ دێت بەشێوەیەکی زانستیانە و مەدەنیانە ، لەسەردەمی نوێدا پەرلەمان وەک کۆنگرەیەکی فەرمی پێناسە کراوە بۆ ئەوەی گفت و گۆ بکات لەسەر کارو باری تاکی کۆمەڵگە لەرێگەی ئەو نوێنەرانەی کەلەلایەن گەلەوە هەڵبژێردراون ، بەکورتی پەرلەمان بەشداری کردنی گەلە لە دروست کردنی حکومەتێکی بەهێز و دەرچوونی یاسا.
لەهەرێمی کوردستان مێژووی پەرلەمان نوێیە و زۆر کۆن نیە ، چونکە دوای ڕاپەڕینە مەزنەکەی بەهاری (1991)درووست بوو ، هەر لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا پەرلەمان هەوڵی داوە چاکترین و باشترین یاسا دەر بکات و خزمەتێکی گەورە پێسکەش بەکۆمەڵگای کوردی بکات دەیان و سەدان یاسای باش دەرکراون وەچەندین یاسا هەموار کراوەتەوە کەدژ بوینە بەبنەماکانی دیموکراسی و توانراوەخزمەتێکی گەورە پێشکەش بە خەڵکی کوردستان و پێگەی هەرێمی کوردستان بکرێت ، بەڵام ئەوەی جێ داخە لەگەڵ کرانەوەی کوردستان بەڕووی دونیا و زاڵ بوونی سوشیال میدیا بەسەر تاکی کورد ، بەهەمان شێوە پەرلەمانیش کەوتە ژێر کاریگەری سۆشیال میدیا و گۆڕانکاری تەواو لەکاری پەرلەمانتاری درووست بووە بەتایبەت دوای درووست بوونی بەرەیەک بەنێوی ئۆپۆزسیۆن،ئەم بەرەیە نەیتوانیوە بەئەرکی خۆی هەڵبستێت و بەشێوەیەکی دیموکراسیانە ئەرکەکانی جێبەجێ بکات، چونکە کاری ئۆپۆزسیۆن چاودێری کردنی حکومەتە و هەوڵ دەدات باشترین و چاکترین پڕۆژەی پێشکەش بکات بۆ ئەوەی بتوانێت لەخولی داهاتوو پارێزگاری لەکورسیەکانی بکات و ئاڵو گۆڕی دەسەڵات بکات ، بەڵام لەپەرلەمانی کوردستان ئۆپۆزسیۆن بوون تاکە کاری ئەوە بووە کەش و هەوایی نێو هۆڵی پەرلەمان تێک بدات بەشێوەیەکی بەردەوام لەژێر تایی هەڵبژاردن ژیان گوزەر دەکات و ئێستا کاری ئۆپۆزسیۆن بۆتە خۆ نمایش کردن لەسۆشیال میدیا، ئەگەر ووردبینەوە لەم خولەدا زۆرترین بەرکەوتن هەبووە بەبەراورد لەگەڵ خولەکانی ڕابردوو،کەمترین یاسا دەرچوە، ئەم بەرکەوتنە بەرکەوتنێکی تەندرووست نەبووە، کاری ئۆپۆزسیۆنی بۆتە هۆی ئەوەی بەشێوەیەکی سست پەرلەمان هەڵسێت بەئەنجامدانی کارەکانی ، ئۆپۆزسیۆن وا خۆی نمایش دەکات لەبەرەی گەلە و بەهات و هاوار و قیڕە قیڕ دەیەوێت بەگەلی کوردستان بڵێت ئێمە پشتیوانی ئێوەین، بەڵام لەبیری چوە گەلی کورد هۆشیارانە و بەشێوەیەکی مەدەنیانە و زانستیان چاودێری بەسەر پەرلەمانتارەکان دەکات و بەهات و هاواری پەرلەمانتاران فریو ناخوات ، ئەمەش بەکردەوە بینرا ، لەهەڵبژاردنی پێش وەختەی عێراق ، هەندێک لایەن کە خۆیان بەداهێنەری ئۆپۆزسیۆن نمایش دەکرد، تووشی سزایەکی قورسی دەنگدەران بوون ونەیان توانی هیچ کورسیەکی پەرلەمانی بەدەست بهێنن یاخود بونە خاوەنی یەک دوو کورسی ، ئەم برادەرانەی ئۆ پۆزسیۆن ئەرک و مهامی خۆیان لەبیر کردووە ، بۆیە پێویستە بەکارو ئەدای خۆیان دابچنەوە لە ئێستادا نەکەونە ژێر کاریگەری بانگەشەی هەڵبژاردنی داهاتووی کوردستان ، چونکە گەلی کورد هۆشیارانە مامەڵە لەگەڵ دەنگەکانی دەکات و باش دەزانێت کێ خزمەتی دەکات و کێ لەخەمی پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان دایە ، لەسەر ئەو پەرلەمانتارانەی کە بونەتە پاڵەوانی سۆشیال میدیا پێویستە ژیرانە بیر لە بارو دۆخی هەرێمی کوردستان بکەنەوە و لەهەوڵی پاراستنی ئەم ئەزمونە دابن نەک لەخەمی ئەوەدابن پارێزگاری لەکورسیەکەیان بکەن ، کورسیەک ئەگەر سودی بۆ میلەت نەبێ و لەخەمی خاک و نیشتیمان نەبێ ریسوا بوون و شکستی بەدواوەیە ، ئەمەشمان بەچاوی سەر بینی لەدواین هەڵبژاردندا ، کەکۆمەڵێک پەرلەمانتار بەشێوەیەکی بەردەوام وەک پاڵەوان خۆیان نمایش دەکرد ، بەڵام کاتێک گەل سزای دان بۆخۆشیان چاوەڕوانیان نەدەکرد و نەیان توانی پارێزگاری لەکورسیەکانیان بکەن و لە خولی داهاتوی ئەنجومەنی نوێنەران بونیان نابێ ، جا هەرکەسێک و پەرلەمانتارێک دەیەوێت ببێتە پاڵەوانی سۆشیال میدیا ئەوا دەبێت چاوەڕوانی سزای گەل بکات ،چونکە پاڵەوانانی سۆشیال میدیا تەنها وەک ئەکتەرانی نمایشی جل و بەرگ وان هەر ڕۆژەو بەماسکێک خۆیان نمایش دەکەن و دواجار ڕووی ڕاستەقینە ئاشکرا دەبێت و هەریەکەو بەشێوازێک تووشی شکست دەبێت کەنەتوانێت جارێکی تر هەڵبستێتەوە، بۆیە ئەرکی پەرلەمان چاودێری و یاسادانانە، نەک خۆڵ کردنە چاوی میللەت لەرێگەی کردنەوەی لایڤ و سۆشیال میدیایەوە
ئەم هەواڵە 5080جار خوێندراوەتەوە |