|
نازم شێخانی ڕۆژی ( 10/10/2021) ڕۆژی هەڵبژاردنێکی چارەنوس سازبوو بۆ گەلی عێراق بەگشتی و گەلی کورد بەتایبەتی ، گەلانی عێراق لە چاوەڕوانی لە دایک بوونی حکومەتێکی بەهێزن بۆ ئەوەی لە کێشەی سیاسی و ئابووری رزگاریان بێت ، لەبەرامبەردا گەلی کورد چاوەڕوانی ئەوە دەکات لە حکومەتی داهاتودا پێگەیەکی بەهێزی هەبێت و نوێنەرەکانیان بتوانێت بەرگری لەمافە ڕەواکانیان بکات ، هەر بۆیە بڕیاری خۆیدا و سزای هەندێک کەس و لایەنی دا . پێش هەڵبژاردن قسەی زۆر کرا ، پڕوپاگەندەی زۆرمان بیست ، کۆمەڵێک بوختان و هێرشی ناڕوا کرا ، بەتایبەت بۆ سەر هێزێکی ڕەسەنی وەک پارتی دیموکراتی کوردستان ، بەڵام پارتی کەمترین وەڵامی هەبوو ، هەوڵیدا بەکردەوە بۆ جیهانی بسەلمێنێت پارتی زۆر لەو حزب و لایەنانە گەورەترە وەڵامیان بداتەوە چونکە باش دەیزانی لەسەر سندوقی دەنگدان گەل چ بڕیارێک دەدات ، بەکردوەش بڕیاری گەل ئاشکرا بوو، کەکێ سزای گەلی وەرگرت، وە کام لایەنیش متمانەی گەلی وەرگرت . گەل لایەن و حزبێکی ناوێت تەنها دروشمی چەواشەکاری پیشەی بێت ، بەڵکو گەل دەیەوێت خەڵکانێک ڕابەرایەتی بکات کەبتوانێت بەرگری لە مافە ڕەواکانی بکات و خۆش بەختی و خۆشگوزارانی بۆ فەراهەم بکات ، سزای گەل بۆ هەر هێزو لایەنێک بێت سزایەکی قورسە، چونکە ئەوەگەل بڕیاری بەهێزی هێزە سیاسیەکان دەدات ،هەر بۆیەش پارتی دیموکراتی کوردستان یەکێک لەدروشمەکانی هەڵبژاردن ئەوەبوو پارتێکی بەهێز هەڵبژێرە ، چونکە پارتی هەڵقوڵاوی نێو ناخی گەل و باشیش دەزانێت گەل چ داواکاریەکی هەیە و بە پێچەوانەی ئەو لایەن و کەسانە کاری کردووە کەخەڵکیان چەواشە کردوە . گەل سزای ئەو کەسانەی دا کە زومی کامیرای تی ڤی یەکان دەکەوتە سەریان خۆیان بە پاڵەوانی ئەم کوردستانە نمایش دەکرد، پێیان وابوو ئەوان لەبەرەی گەلن و سەر بەخۆن ، بەڵام کام سەر بەخۆ ، ئەو سەر بەخۆیەی هەڵقوڵاوی نێو ناخی گەل بێت ، یان ئەو سەر بەخۆیەیی جاشایە تی حەشد و عەرەبە شۆڤینیەکان بێت، بۆیە گەل باش تێگەیشیت ئەوانەی پڕو پاگەندەی سەر بەخۆی خۆیان دەکەن، نەک هەر سەر بەخۆ نین بەڵکو بۆنەتە دار عەسای بێگانە . جگە لەشکستی هەندێک کاندیدی بەنێو سەربەخۆ ، لایەنێکی تر بەر سزای گەل کەوت ، ئەو لایەنە شەو و ڕۆژ وەک نوێنەری خوای گەورە لەسەر زەوی قسە و گفتار پیشەی ڕۆژانەی بوو ، لەبیری چوبوو نوێنەرەکانی چۆن پشتیان لەگەل و مزگەوت کرد ، تاکە درووشمیان ئەوەبو هەموو لایەنەکانیان پێ گەندەڵ و فاسد بوو تەنها خۆیان وەک زێڕی عەیار بیست و یەک نمایش دەکرد ، هەر ئەمەش وای کرد مانگی هەنگوینی لەگەڵ لایەنێک بەکۆتا بهێنێت ، کەسەردەمانێک سەری زمان و ژێر زمانیان ئەوەبوو ئەوان لەبەرەی گەلن و خەڵک لەبەرەی دەسەڵاتە ، خەونی بەدەست هێنانی کورسی هەموو هۆشی بردبون و وەک توتی تەنها لەیەک ئاواز دەیانخۆێند ، چگە لەئاوازی کورسی هیچ ئاوازێکی تریان نەدەزانی بخوێنێت و ئاینیان بۆ چەواشەکردنی گەل بەکار دەهێنا، بەڵام گەلی زیندوو توانی سزایەکیان بدات دڵنیام دوای هەڵبژاردن تووشی کێشەیەکی نێوە خۆدەبن و وەک گەڵای پایز گەڵاکانیان هەردەوەرێ . لەلایەکی تر حزبێک خیانەت بۆتە پیشەیی و لە( 16)ئۆکتۆبەر کەرکوکی دڵی کوردستانی ڕادەستی عەرەبی شۆڤینی کرد، تاوەکو گەڕانەوەی پارتی بۆ کەرکوک ، خەونیان بەوە دەبینی ئاڵای کوردستان بەئاشکرا هەڵبکەن ، بینیمان چۆن بەر سزای گەل کەوتن، هیچ شتێک نەمابوو بیکەن تەنها ئەو نەبێت لە ڕۆژی هەڵبژاردن لەڕێگەی گریا ن فیغانی ئەندام و کادیرانیان کەلە ڕاگەیاندنەکانیان نمایشیان دەکرد بۆئەوەی سۆزی گەل بەدەست بهێنەوە ، بەڵام گەلی کورد لەم هەڵبژاردنە زۆر بەهۆشیارانە بڕیاری خۆیدا و نەکەوتە ژێر سۆزی و کاریگەری چەواشەکاریەکان. لەپاڵ ئەوەی گەل سزای هەندێک کەس و لایەنی دا ، گەل باش دەیزانی متمانە بەکێ دەکات ، متمانەبە نوێنەرێک دەدات لەلایەن سەرۆک بارزانی دیاری کرابێت . نوێنەرێک نوێنەرایەتی حزبێک بکات کە (75)ساڵە قوربانی دەدات لە پێناو بەدیهێنانی خۆشگوزەرانی و ئاوەدانی کوردستان چۆن متمانەی خەڵک بەدەست ناهێنێت ، حزبێک بتوانێت ووڵاتێکی بێ کیان و بێ ئاڵا لەسەرزەوی بگەینێتە هاوشانی ووڵاتانی زلهێز و هەولێر بکاتەپایتەختی ئابوری جیهانی و سەرکردەی زلهێزی ووڵاتان بێن لە هەولێر پشوەک بدەن چۆن متمانەی گەل بەدەست ناهێنن، ئەمجارەش وەک هەڵبژاردنەکانی ڕابردوو گەل متمانەی بەخشیەوە بەو حزبەی کۆدەنگی و یەک ریزی کوردان ئامانجی سەرەکی بێت ، پیرۆزە لەکاندیدانی سەرۆک بارزانی کەتوانیان متمانەی گەل بەدەست بهێنن
ئەم هەواڵە 9805جار خوێندراوەتەوە |