English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گەل پارتی پاداشت كرد...
2021-10-15 [05:18 AM]

نوسینی : وەیسی سەعید وەیسی


بۆجارێکی تر پارتی دیموكراتی كوردستان سەرکەوتنێکی تری تۆمارکرد ،له‌ ئاستی هه‌رێمی كوردستان و عێراق وەک یه‌كه‌م حزبی سیاسی‌ به‌ ته‌نیا زۆرترین كورسی به‌ده‌ستهێنا،بەمەش خەلکی کوردستان پاداشتی ھەڵوێستە نەتەوەیی ونیشتیمانییەکانی پارتی دایەوە،کە ھەمیشە لەبەرانبەر ھەر ستەمێکی بەغدا قسەی خۆی ھەبووەو ھەڵوێستی توندی وەرگرتوە،وێرای ئەوەی ھیج کات ئامادەنەبووە سازش لەسەر مافە دەستوورییەکانی خەلکی کوردستان بکات ،بە تایبەت لە ماوەی چەندسالی رابردوودا لە رێگای نوێنەرەکەی لە کابینەی نۆیەم دا بەرێز(مەسروربارزانی)کە ھەمیشە رێنمایی شاندی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی دەکرد کە نابێت دەستبەرداری مافەکانی گەلی کوردستان بن ،تا سەرەنجام بەشێک لە مافەکانمان بەدەست ھاتن ،

بەم سەرکەوتنە پارتییەکان شانازی وشەرەفمەندێكی تریان تۆمارکرد ،وەفاداری خۆیان بۆ رێبازی بارزانی سەڵماند،رێگایان نەدا خەونی دژە پارتییەكان بێتە دی كە چاوەرێ بینێنی مەرگی پارتی بوون ،ماییەی خۆشحالییە ئەو زەمەنە بەسەر چوو بە قسە گوتن بە پارتی دەنگ کۆبکرێتەوە، كە  دەرئەنجامەكان دەریان خست خەلک ھۆشیارترە بەمەش پاداشتی هەڵوێستە نەتەوەیی و نشتیمانیەكانی پارتیان دایەوە، سزای ئەوانەشی دا کە لە دژی میللەتی خۆیان کاریان دەکرد ئەوەش تێگەیشتنێکی باشە کە لە پرۆسەی ھەلبژاردنیشدا پرەنسیپی   پاداشت وسزاھەبێت.

لە پەراێزی ئەم سەرکەوتنەیە بەکورتی ھەڵوەستە لە ھەمبەر چەند خاڵێکدا دەکەم ....

*پارتی‌ توانی لە رێگای په‌یام و به‌رنامه‌کانی بۆ هه‌ڵبژاردن سەرەنجی ھاوولاتیان رابکشێنێت بانگەشەیەکی ئارامی ئەنجام دا،چونکە لەگەل ئەوەی پارتی هێزی یەكەم و بێ ڕكابەرە، لەھەمان کاتیشدا هێزی حوكمڕانی و بناغەی دەوڵەتدارییە لە كوردستاندا، چونکە دانەری بنچینەی دیموكراسییە،ھیچ کات لە ھەلبژاردن نەترساوە بەلکو ھەولی داوە ھەمیشە دەسکەوت وشانازییەکانی بکاتە بنەمای کارکردنی لە ماوەی بانگەشە تاخەلکی کوردستان لێیان ئاگاداربێت ...

*گەل بڕیار دەدات هه‌ر كه‌سێك سه‌نگی چه‌نده‌.
بۆیەش لای ھەمووان دەرکەوت سەنگی پارتی چەندە،ئەمەش بەشێکی گرنگە لەبەرپرسیارییەتی،بەمەش ئەرکی پارتی قورستربوو تا بەرپرس و كادیرانی  پارتی زیاتر خزمەتی خەڵك بكەن ، گەورەترین شانازیش کە جەنابی بارزانی نەمر بە پارتییەکانی بەخشیوە خزمەتکردن وھەستکردن بە بەرپرسیارەتییە...
بۆیەش گرنگە بەبەرپرسیاریەتیەوە سەیری ئەم پاداشتەی جەماوەر بكرێت وكاربکرێت لە پێناو چاكتركردنی ئاستی بژێوی هاولاتیان  وئەنجامدانی گۆرانكاری و چاكسازی لە ھەموو بوارەکاندا هەر بەمەشە دەتواندرێت پاداشتی هەڵوێستی جەماوەر بدرێتەوە.

*گرنگە نوێنەرانی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەران لە ئاست متمانەی کوردستانیان بن وبەرگریکاری بەهێزی مافەکانمان بن،وداکۆکی لە
بەرژەوەندییە باڵاکانی خەلکی کوردستان بکەن لە پێناو جێبەجێکردنی  دەستوور و شەراکەتی ڕاستەقینە، 

ماوەتەوە بە بۆنەی ئەم سەرکەوتنیەیە، گەرمترین پیرۆزبایی ئارستەی  سەرۆک مسعود بارزانی و،جەماوەری پارتی و هەمو خەڵکی کوردستان دەکەم،گرنگیشە هەموو کات وەک سەرۆک بارزانی لە پەیامی پیرۆزبایی لەبارەی سەركەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردن فەرمووی ،ئامۆژگارییە بە نرخەی بارزانی نەمرمان لەبیر بێت، "لە سەركەوتندا مەغروور نەبن و لە شكست نائومێد نەبن".





ئەم هەواڵە 2854جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad