|
نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی پارتی لە ماوەی حەفتا و پێنج ساڵە لە خەبات و ماندووبوونی بێ وچان ، وەك هێزێكی لەبن نەهاتووە، پارتی بەسەربەرزی بردییەوە، ئەو ئەنجامانە لە ئەنجامی خەبات و ماندووبوون و دڵسۆزی سەركردایەتیی پارتییە.هیچ شتێك بەبێ پارتی ناكرێت، هیچ بڕیارێك لە بارەی كوردستانەوە بەبێ پارتی نادرێت، لەگەڵ ئەوەی سەنگی پارتی هاوكار دەبێت بۆ پێكهێنانی حكوومەتی داهاتووی عێراق.سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆكە، هەروەها قوربانیدانی پێشمەرگە قارەمانەكان و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدانە كە لە رۆژی تەنگانەدا كوردستانیان پاراست و خۆیان كردە قوربانی لە پێناو ئازادبوونی كوردستان و پاراستنی دەستكەوتەكانی گەل ئەویش حكوومەتی هەرێمی كوردستانە.
هەڵبژاردن و پرۆسەی دیموكراتی لە داهێنانی ، سەرۆك بارزانییە كات لە دوای راپەڕین لە وتارێكی دا لە شاری كۆیە كە بەردی بناغەی بەدیموكراسیكردنی حوكمڕانی كوردستان دا و جەختی لە سەر بەدامەزراوەییكردن دامودەزگەكان و حكومەتی هاوڵاتیی لە رێگەی ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن كرد وەك ئەزموونێكی حكومڕانی و دیموكراسی و پیشاندانی بەهەمووو جیهان كە دواتر بە سەركەوتوویی ئەنجامەكەی پەرلەمان و حكوومەت یاسایی و ڕەوایی لە خەڵكی كوردستان وەربگرێت.
پارتی دیموكراتی كوردستان بەكردەوە ، حزبێكی نەتەوەپەوەری و نیشتیمانپەوەری و كە تێیدا ئامانج كۆكردنەوەی هەموو پێكهاتە و ئایین و ئایینزاكانە لە ژێر ڕەشمالێك دا ، كە تێیدا هەڵبژاردنی كردە پێوەرێك بۆ چەسپاندنی دیموكراسی و بەهێزتركردنی پێگەی كۆمەڵایەتی، سیاسی و دیپلۆماسی و ئابووری ولە هەمانكاتیشدا ئاوەردانی و گەشەسەندنی زیاتری هەرێمی كوردستان و لە هەمانكاتیشدا ئاشتی ،سەقامگیری و چەسپاندنی یاسا ، هەموو ئەوانە وایانكردووە كە قۆناغ بە قۆناغ سەڕەرای هەموو كێشە وئاڕیشەكانی بەردەمی پێشكەوتن و سەركەوتنی بەرچاو بەخۆیەوە ببینێت و لە هەمانكاتیشدا كار بۆ زیاتر چەسپاندنی مافەرەواكانی نەتەوە و نیشتیمانەكەی بكات .
هەموو ئەو گەشەسەندن و پێشكەوتننای هەرێمی كوردستان و چەند كابینەی رابردوو ، سەرپەرشتی كردنی ڕاستەوخۆیی حكومەتی كوردستان لە رابردوو و بەسەرۆكایەتیی رێزدار نێچیرڤان بارزانیی لە گشت بوارەكاندا بەتایبەت بوارەكانی ئاوەدانی و گەشەسەندنی بەرچاویی كوردستان لە دواكەوتوویی و بەرەو پێشكەوتنی بەرچاو و ڕاكێشانی دەیان كۆمپانیایی جۆراجۆر و دەیان كۆنسوڵخانەی وڵاتانی زڵهێزی جیهان و ناوچەكە و هەروەها خۆماڵی كردنی نەوت و غاز لە رووی یاسایی و نموونەیەكی بەرچاویی حكومڕانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەردەوامی و درێژەپێدانی لەلایەن كابینەی نۆیەمی حكومەتی كوردستان بە سەرۆكایەتیی رێزدار مەسروور بارزانیی و بوونی دەیان پلان و پرۆژەی ستراتیژی و كاركردن لە سەریان ، لە ئەنجامی ئەو سیاسەت و دیپلۆماسییەت و ئیدارەدانی ژیرانەی پارتی دیموكراتی كوردستانە كە بەكردەوە نەك بە دروشمی بەكردار ، سەنگ و پێگەی هەرێمی كوردستان لە هاوكێشە ناوچەیی و نێودەوڵەتیەكان رۆژ بە رۆژ بەهێزتر كردووە .
بەهێزبوونی پارتی واتا ، ڕژدبوون لە سەر پێداگری لە سەر ئەو هاوبەشی ، هاوسەنگی و رێككەوتننەی كە دەستوور مافەرەواكانی كوردی یەكڵاكردۆتەوە ، كە لە رێگەی نوێنەرەكانی پارتی دیموكراتی كو ردستان سەنگ و پێگەی كورد وكوردستان لە بەغدا بەهێزتر و كیانی هەرێمی كوردستان پارێزراو بێت . چونكە بەهێزبوونی پێگەی هەرێمی كوردستان واتا چەسپاندنی مافەرەواكان و دابینكردنی خۆشگوزەرانی و ئاڕامی و سەقامگیری لە پێناو زیاتر چەسپاندنی دەستكەوتەكانمان . بۆیە، بەهێزبوونی پارتی لە بەغدا واتا بەهێزبوونی كوردستان و داكۆكیكردن لە ماف و ویستەرەواكانی كورد وكوردستان .
ئەم هەواڵە 10201جار خوێندراوەتەوە |