|
نوسینی : وەیسی سەعید وەیسی بۆ داھاتووێکی باشترو ولاتێکی ئارام وخۆشگوزەران،پارتێکی بەھێز ھەلبژێرە...چونکە
بههێزی پێگەی پارتی له بهغدا گهرهنتی پاراستنی كیانی دهستووری ههرێمی كوردستانه،کە ھەمیشە پەرلەمانتارانی پارتی پەرلەمانی بەغدایان کردۆتە سەنگەری بەرگری لە مافە دەستوورییەکانی خەلکی کوردستان ،
بۆیەش پارتی قەڵغانی پاراستنی مافەکانی خەلکی کوردستان بووە،بەھەڵگری ئالاو ناسنامە وسەروەرییە نەتەوەییەکان ناسراوە،ئەمەش وای کردوە لەلایەن ناحەزانی دۆزی کورد زۆرترین دژایەتی دەکرێت ،
رابردووی پارتی وا دەکات ئەم جارەشیان کوردستانیان وەک ھەلبژاردنی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەران پارتی بنێرنەوە بەغدا تا شەری دابینکردنی مافەکانمان بکات .چونکە دەرکەوت پارتی ھێزی ستراتیژی کوردە لە بەغداو شوورایەکی قایم وکۆلەیەکی بەھێزی پاراستنی مافەکانمانە،کە بەھیچ ھێزێک ناچەمێت...
بۆیە داواکارم لەھاونیشتیمانیانی خۆشەویست ،لە١٠-١٠لەکاتی دەنگداندا حەکیمی ویژدانی خۆمان بین ورێگای ێاییندەێکی رۆشنتر دیاری بکەین بەدەنگدانمان بەکاندیدانی پارتی تاکو دلنیابین لەوەی خاک ونیشتیمانمان ھەرزانفرۆش ناکرێت ...
گرنگە ھەمیشە مرۆڤ سوود لەرابردوو وەربگرێت ،ژیان پڕه له ههوراز و نشێوو گۆرانکاری بەسەردێت،مرۆڤەکان لەكاتی تەنگانەدا بەھەلوێستەکانیان دەناسرێن ، راستە قسەکردن زۆر ئاسانە بەلام کردار پێویستە،بروا ناکەم کەسێک ھەبێت دان بەو راستیە نەنێت چۆن لەکاتی چارەنووسازدا پارتی لەھێلی پێشەوەبووە،ئامادەبووە بۆ پاراستنی( خاک -میللەت )قوربانی بدات ، داستانەکانی (پردێ -سحێلا)شەھیدی راستیەکانن،بۆیەش دەبێت بۆئاییندەی کوردستان بیر بكهینهوه كێ پارێزگاری له کوردستان دهكات،كێ ئامادهیه بچێت خۆی بكاته قوربانی،ناکرێت باوهڕ به بهڵێنی ھەموو کەسێک بکەین ، بهڵكو باوهڕ بهوه بكهن كه لە رابردوودا قوربانیداوه،سهلماندوێتی كاتی لێقهومان له هێڵی پێشهوهی بەرگرییە...
بۆیەش دەنگدان بە پارتی، دەنگدانە بە ئارامی، ئاوەدانی، خۆشگوزەرانی و پێکەوەژیان، لەپاڵ ئەوەشدا بەهێزی کوردستان...
گرنگەلە١٠-١٠ بەوریاییەوە دەنگ بدەین ،پابەندبین بەرێنماییەکان ودەنگ بدەین بەوکاندیدەی بۆمان دیاریکراوە،گرنگ نیەکام کاندید زۆرترین دەنگ بھێنێت ،بەلکو گرنگتر ئەوەییە پارتی چەند کاندیدی سەردەکەوێت ....
تائەم جارەش پارتی ھەربەحزبی ژمارەیەک لەکودستان وعیراق بمێنێتەوە تەنھا بەمەش دەتوانین رۆحی پاکی شەھیدان ئاسوودە بکەین...
خوای گەورە پشتیوانمان بێت...
ئەم هەواڵە 9772جار خوێندراوەتەوە |