English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەركەوتنی پارتی ، واتا بەهێزبوونی كوردستان
2021-10-07 [09:09 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


پارتی دیموكراتی كوردستان  وەك كاراكتەرێكی سەرەكی ڕۆڵی كاریگەری هەبووە ، هەم لە بنیادنان و هەم لە پاراستنی ئەزموونی هەرێمی كوردستان و هەمیش پەیوەندییە سیاسی و دیپلۆماسییەكان چ لە سەر ئاستی عێراق ، هەرێمایەتیی و نێودەوڵەتیی دا،ئەگەر سەیری پەیوەندییەكان بكەین، هەمووجار ئەگەر پەیوەندییەكان باش بووبن لەنێوان هەرێمی كوردستان، ئەوا پەیوەندییەكان باش بوونە لەگەڵ ئەو لایەنە كوردییانەی كە لە توركیاشن، بۆیە بە هەرجۆرێك بێت بە تایبەت كە لەم قۆناخەی كە ئێستا هەرێمی كوردستان تێی كەوتووە بە تایبەت لەگەڵ بەغدا، بە حوكمی ئەو جیۆپۆلەتیكە سەختەی كە هەرێمی كوردستان هەیەتی، بە حوكمی ئەو پێگەیەی كە هەیەتی، ئێمە دەوڵەت نین بە راستی، ئەو رۆڵەی دەیبینی هەندێك جار رەنگە زۆر خەڵك رەخنە بگرێت بەهۆی ئەوەی ئاڵا دادەگیرێت یان داناگیرێت، بەڵام ئەگەر سەیربكەین ئەو كاراكتەرانەی نادەوڵەتین، بە دەگمەن كاراكتەرێكی نادەوڵەتی ئەكتیڤ دەبینیتەوە وەك هەرێمی كوردستان لە سەكۆ نێودەڵەتییەكان بەو چاڵاكیی وكاراییە دیپلۆماسی و  سیاسەت بكات، لەبەرئەوە پەیوەندییە سیاسی و  دیپلۆماسی و نێودەوڵەتییەكان ئەگەر بۆ وڵاتانی ناوچەكە جارێك گرنگ بێت ئەوا بۆ هەرێمی كوردستان 10 جار گرنگە، چ لەگەڵ عێراق بێت، چ لەگەڵ ئەمریكا بێت، چ لەگەڵ وڵاتانی دیكە بێت،قۆناغی حوكمڕانی و بەڕێوەبردن 1992- 2021ماوەی ئەم قۆناغە 29 ساڵە ، كە گرنترین خاڵە ئەرێنیەكانی بریتین لە :ئەنجامدانی هەڵبژاردنی نوێنەرانی پەرلەمانی كوردستان و دامەزراندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان  لە رێكەوتی 19 -5- 1992 .پرۆسەی خۆبەڕێوەبردنی كوردستان بووبە ئەمری واقع ،و حكومەتەكانی هەرێمی و نێودەوڵەتی مامەڵەی بازرگانی ، سیاسی ، دیپلۆماسی و سەربازی و ئەمنیان لەگەڵ  دەست پێ كرد .دەرچوونی بریاری پەرلەمانی كوردستان سەبارەت بە فیدرالی كردنی سستمی ئیداری هەرێمی كوردستان لەرێكەوتی  4- 10- 1992   .ئاوەدان كردنەوەی زۆربەی شارۆچكە و گوندە خاپووركراوەكانی كوردستان دەسپێكردنی بزاڤی دیموكراسی لە كوردستاندا بەرێگای ئەنجامدانی چوار خولی هەڵبژاردن ،  و پێكهێنانی نۆ كابینەی وەزاری  . هەروەها فراوان  بوونی مەوداوی كاركردن و ڕۆڵ و كاریگەری  دامەزراوە جیاوازەكانی ڕاگەیاندن ، واتا دەسەڵاتی چوارەم  لە كوردستان دا .یەكگرتنەوەی هەردوو ئیدارەی سلێمانی و هەولێر .ڕووخانی حكومەتی بەعس لە2003  و نوسینەوەی دەستوورێكی تازە بۆ عێراق و چەسپاندنی سستمی فیدارلی ، و بەشێكی بەرچاو لە مافی گەلی كوردستان لەو دەستوورەدا.بوونی ئارامی و ئاسایش بوژانەوەی ژیانی گشتی لە هەرێمی كوردستاندا ، كە جیای دەكاتەوە لە بەشەكانی تری عێراق .بەتایبەت  ، هەموو ئەو هەوڵ و تێكۆشانەی سەركردایەتیی سیاسی كوردستان بە تایبەت سەرۆك بارزانیی وایانكردووە كە  هەرێمی كوردستان بایەخێكی یەكجار زۆر گەورەی هەیە بۆ وڵاتانی هەرێمی، ، چونكە لە ڕووی سیاسییەوە سەقامگیریی پێوستە و بەبێ گەلی كورد ئەم سەقامگیرییە دەستەبەر ناكرێت و، هەر ناسەقامگیرییەك دەبێتە هۆی مەترسی بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەییی وڵاتانی ناوچەكە . لە لایەكی ترەوە، لە ڕووی ئابوورییەوە،  سوودێكی یەكجار زۆر لە هەرێمی كوردستان دەبینن و، لە كاتی ئێستایشدا هەم وڵاتانی ناوچەكەو  هەمیش وڵاتانی دونیا بەگرنگییەوە دەروانن ئەم ناوچە ئاڕامە و رۆژ بە رۆژ زیاتر گرنگی و بایەخی پێدەدەن چونكە هەم شوێنی كونجاوە بۆ پێكەوە ژیان و هەمیشە نەوایەكی ئاڕام بۆ هەمووان ؛ بۆیە ناكرێت هەرێمی كوردستان پشتگوێ بخەن.ئەمەش بۆ سەركردایەتیی ژیرانەی پارتی و بارزانیی دەگەرێتەوە ، كە ئەمرۆ هەرێمی كوردستان وەك ئەستێرەیەكی دڕەوشاوە دەگەشێتەوە .





ئەم هەواڵە 10105جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad