نوسینی : وەیسی سەعید وەیسی قۆناغێکی ھەستیارو چارەنووساز لەبەردەم خەلکی کوردستانە،کەهەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراقە، بۆیەش گرنگە خەلکی کوردستان لە١٠-١٠ بەگەرم وگورییەوە بچنەوە سەر سندوقی دەنگدان ،تا پێگەی کورد لە بەغدا بە بەھێزی بمێنێتەوە،لەگەل ئەمەشدا لەکاتی دەنگدان ویژدانی خۆمان ئاسودە بکەین ودەنگ بەکاندیدێک بدەین کەبتوانێت لەبەغدا مافی ھەرێم وقەوارەکەی بپارێزێت،کەئەمەش تەنھا بەکاندیدانی پارتی دەکرێت چونکە ھەمیشە پێشمەرگە ئاساتێکۆشاون لەپێناو پاراستنی کوردستان ودەسکەوتەکانیدا،رابردووش شاھیدە بۆ داھاتوو ،کە بە ھیچ شێوەێک سازشیان لەسەر مافە دەستوورییەکانی خەلکی کوردستان نەکردوە...
تەنانەت لە دوای پرۆسەی ئازادی عیراق ونووسینەوەی دەستووری ھەمیشەیی عیراق بەپێداگیری سەرۆک مسعود بارزانی بەشێکی زۆری مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان جێگیرکران ،کەخودی نەوشیروان مستەفاشاھیدی ئەم راستییەیە...
لەئێستاشدا کە بەرەو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەرۆین پێویستە جارێکی تر ئەو نوێنەرانە ھەلبژیرینەوە کە داکۆکیکار و بەرگریکاری مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان دەبن. چونکە ھێشتا پێویستیمان بەوەیە ئەو نوێنەرانە بنێرین، کە لەوێ بەرگری لە مافەکانی خەڵکی کوردستان بکەن .بەدلنیاییەوە نوێنەرانی پارتی لە بەغدا ئەم رۆلەیان بینیوەو دەسکەوتی گەورەیان بەدەست ھێناوە،بەتایبەت لە بابەتە ھەستیارو گرنگەکان،
لەسەرووبەندی نزیک بوونەوەمان لە پرۆسەی دەنگدان بە پێوستی دەزانم ھەلوەستە لەھەمبەر دوو خالدا بکەین ...
یەکەم :بۆ ئەوەی رۆڵی کورد لە بەغدا بۆ پاراستنی قەوارەی دەستووری کوردستان و مافەکانمان بەهێز بێتەوە، پێویستە پارتی لە بەغدا بەهێزی زۆرترەوە بوونی هەبێ.ئەمەش تەنھابە دەنگ بەکاندیدانی پارتی دەکرێت چونکە پارتی پارێزەری ناسنامەی نەتەوەیمانە...
دووەم :دەبێت هەموومان پابەند بین بەو کاندیدەی کە لە بازنەکان بۆمان دیاری کراوە و دەنگی پێ بدەین، هەموو کاندیدەکان بێ جیاوازی کوڕوکچی پارتین وپێشمەرگەی جەنابی سەرۆک مسعود بارزانین.ھەر پابەند نەبوونێک بەرێنماییەکان بەزیانی پارتی دەشکێتەوە کە دلنیام جەماوەری پارتیش زیانی حزبەکەیان ناوێت ،ھەمیشەش پارتی پشت ئەستووربووە بە جەماوەرەکەی ...
بۆیەش لە پێناو داھاتووێکی باشترو ولاتێکی ئارام وخۆشگوزەران پارتێکی بەھێز ھەلدەبژێرین...
ئەم هەواڵە 5074جار خوێندراوەتەوە |