|
نوسینی: رێبوار حەمەلاو شوانی ئەگەر بە مێژوویی پرشانازی و سەروەری پارتی نەك وەك حزبێك و چوارچێوەیەكی جوگرافیا و ناوچەیەكی دەستنیشانكراو دا بچینەوە و ئەگەر بە هەموو ئەو باجدان و رووبەرووبوونەوەی پیلانگێرییانەی كە پارتی و بارزانی رووبەروویان بوونەتەوە تا بە ئێستا ئەوا هەموومان و ئەوەی بۆ یەك جاریش بێت گەورەیی پارتی دیموكراتی كوردستانی هەر لەبەر چاوە و هەرگیز لەبیرناكات، تەنانەت ئەو كەسانەی كە پاریش نەبوونەوە بە راستی و گەورەییەی پارتی دەزانن و هەمیشە بۆ داهاتووی كوردستان تەنها پارتی گەورە دەبینین ..
ئەركی وبەرپرسیاریەتی پارتییەكان زۆر سەخت ودژوارە چونكە هەردەم لە سەنگەری پێشەوەی بەرگریكردن و داكۆكیكردن لە مافەرەواكانی كورد وكوردستان بووە و پارێزگاریكردن لە خاكی پیرۆزی كوردستان و شوناس و مێژوو ئامانجی هەر گەورەی بارزانی نەمر بووە و پارتی قوتابخانەی كوردایەتیی بووە .
دروستبوونی ئەو بیروهزرە گەورەیە بۆ خۆشەویستی نیشتیمان وایكردووە كە ساڵ بە ساڵ پێگە ومتمانە بە دۆزی كورد لە رووی سیاسی و دیپلۆماسییەوە بەهێزتر ببێت و هەروەها سەروەرییانە پارێزراوتر بن . پارتی و بارزانی هەموو سات و تەمەنی لە پێناو بەرژوەندییە باڵاكانی گەل و نیشتیمانەكەی بەخشیووە و دەبەخشێ و هیچ كات بەرژوەندی شەخسی و حزبی پێش بەرژوەندییە باڵاكانی گەل و نیشتیمانەكەی نەخستووە .
پارتی ئەو ستوون و قەڵا پۆڵایینەیە كە بۆ بەهێزكردنی و پاراستنی بونیاتی دەوڵەتبوون و سەربەخۆیی هاتۆتە مەیدانی خەبات و قوربانیدان و هەردەم لە پێناو پتەوبوونی رۆحی كوردایەتی و بەهێزبوونی رێبازی كوردایەتی ئامادە بووە باج و قوربانی گەورە ببەخشێ و ئەزموونی حكومرانی هەرێمی كوردستان لە ماوەی سێ دەیەی رابردوو و چاپۆشیكردن لە زۆرێك لە مافە حزبی و بەرژوەندیی لایەنگر و كادیر وئەندامانی نموونەیەكی بەرچاویی ئەو ڕاستییەن.
هەروەها سەركەوتنی ریفراندۆمی سەربخۆیی بە رابەرایەتی پارتی و سەرۆك بارزانی لە پێناو گەیاندنی دەنگی گەلێكی ستەملێكراو و مافخوار لە چەنگی رژێمە یەك لە دوای یەكەكانی عێراق ئاماژەیەكی تری ئەو راستییانە .هەروەها رووداوەكانی دوای 16 ئۆكتۆبەری 2017 و پیلانگێری و هەوڵی كۆتایی پێهێنان و لەناوبردنی هەموو ئەو دەستكەوتانەی كە بەرهەمی خەبات و شۆڕش و راپەرٍینە یەك لە دوای یەكەكانی گەلەكەمانە و قوربانیدان لە پێناویاندا ئاماژەیەكی روونی ئەو سەرو ەری وخۆراگرییانەی پارتیین .
هەروەها پارتی خاوەن جەماوەرێكی دڵسۆز و فیدراكار و خۆراگرن لە بەدرێژایی مێژوویی دەیان ساڵەی خەباتمان بەرگەی ئاوارەیی وڵاتان ، هێرش و مەترسی و ئەنفال و كیمیاباران و گەمارۆدان و برسێتی و سەرما و گەرما وكۆرٍەو و دەیان كارەساتی گەورەی تریان گرتووە تا بە ئێستا هەر ئەوەشە وایكردووە كە هەمووان هیوای گەورە لە یان بە پارتی بە رابەرایەتی بارزانی بێت . بۆیە ، بە خوێندنەوەی ژمارەیەكی كەم لەو خەرمانە مێژووییە پرشانازییانە هەمووی سەلمێنەرن بۆ گەورەیی پارتی دیموكراتی كوردستان.
ئەم هەواڵە 11272جار خوێندراوەتەوە |