|
نازم شێخانی
هەرکاتێک هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان دێتە پێش و پڕوو پاگەندەی هەڵبژاردن دەست بێدەکات و تای هەڵبژاردن حزبەکان دەگرێت و هێرشی ناڕەوا دەکەنە سەر پارتی دیموکراتی کوردستان و بوختانی ناڕەوای بۆ هەڵدەبەستن، وە پێیان وایە خۆیان وەک هەنگوین پاک و بێگەردن و هیچ کەموکوریەک لەکایەی سیاسیان نیە و لەگۆڕەپانی کوردستان بێ غەل و غەشن ، لەبەرامبەردا سەرجەم کێشەکان دەخەنەئەستۆی پارتی و چاویان دەسکەوت و پێشکەوتنەکانی هەرێم نابینێت .
ئەگەر سەیری مێژووی ڕابردووی حزبەکان بکەیت و سەیری خەم خۆریان بۆ خاک نیشتیمان و پێشکەشکەش کردنی خزمەتگوزاریەکان بکەیت ، بێگومان هەموو کوردێک قەرازی پارتیە و دەبێت کاتێک هێز و لایەنەکان باسی پارتی دەکەن، دەبێت هەڵوەستیەک بکەن لە ئاست مێژوو و پڕ خەباتی ئەم حزبە .
بێگومان پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵقوڵاوی نێو ناخی میلەتەکەیەتی، وەک کانیاوە سازگارەکانی کوردستان لەنێو چیاسەرکەشەکان هەڵقوڵاوە و چۆن کانیاوەکان ڕووبار درووست دەکەن، سیفەتی رووبار و کانیاوەکان ئەوەیە شتە پیسەکان ڕادەماڵێت و بەربەستەکان دەبڕێت و تەنیا ئاوە سازگارو پاک و بێگەردەکەی تیا دەمێنێتەوە پێشکەشی هاوڵاتیان و هاونیشتیمانیان دەکات، مێژووی پڕ سەرەوەری پارتی وەک روبارە سازگارەکان پاک و بێگەردە ، ئەگەرچی چەندین حزب و لایەن هەوڵایان داوە مێژووی پڕ شکۆی ئەم حزبە لەکەدار بکەن ، بەڵام پارتی ڕووبار ئاسا بەرامبەر هیچ بەربەستێک نەوەستاوە و وەک چیایەکی بەهێز وەستاوەتەوە.
حزبەکان هەوڵیان داوە بەدژایەتی کردنی پارتی دیموکراتی کوردستان خۆیان گەورە کەن ، بەڵام ئاوڕ نەدانەوەی پارتی و ووەڵام نەدانەوەیان وای کردوە حزبەکان لەگەڵ بەڕێکردنی ڕۆژگارەکان خۆیان بچوک ببنەوە و پارتی وەک هێزی یەکەم لەعێراق و کوردستان بمێنێتەوە.
شەمەندەفەرەکەی پارتی بەرەو سەربەخۆی کوردستان و بەنێودەوڵەتی بوونی کەوتۆتە ڕێ ، ئەگەر بێت و هەرکەس و لایەنێک دژایەتی پارتی بکات، لەبەرامبەردا پارتیەکان وەڵامیان بدەنەوە بێگومان شەمەندەفەرەکە دوا دەکەوێت، بۆیە پارتیەکان و ئەوانی لەسەر ڕێبازی پیرۆزی بارزانی پەروەردە کراون ئامادە نین بەیەک ووشەش وەڵامیان هەبێ ، چونکە باش دەزانن پارتی دیموکراتی کوردستان لە چ گۆشە نیگایەک دەڕوانێتە کوردستان ، باش دەزانن لە ئێستادا ئەرکیان ئەوەیە شەمەندەفەری حزبەکەیان لەلوتکە بهێڵنەوە، سەرقاڵی ئەوەن (10/10)تەپڵی سەرکەوتنێکی مێژووی لێبدەن و بەهەموو ناحەزانی ناوەخۆ دەرەوە بڵێن ، تا ئێمە لەگۆڕەپانی سیاسی کوردستان بونمان هەبێت ، کەوتنی کوردستان مەحاڵە و دەبێت تەنیا لە شیرنەی خەودا خەونی پێوە ببینین .
جەماوەی کوردستان بۆ قەرزاری پارتیە؟
کاتێک باسی ئارامی کوردستان دەکەیت دەبێت سوپاسی پارتی بکەیت، هەموومان کوردستانمان لەیادە لەئێستا و لەڕابردوودانامەوێ باسیان بکەم ، تەنیا وەک بی هێنانەوەیەک دەڵێم بەر لە هاتنی پارتی کەس لەسەروەت و سامانی دڵنیانەبوو ئێستا لەڕووی ئارامیەوە کوردستان بەهێزترین شوێن لەناوچەکەدا ، ئەگەر سەیری خزمەتگوزاریەکانی کوردستان دەکەیت دەبێت سوپاسی پارتی بکەیت ، وەکاتێکیش سەیری پێگە نێو دەوڵەتیەکەی هەرێم دەکەیت لەمەشیان دەبێت سوپاسی پارتی بکەیت ، چونکە پارتی توانی بەو هەموو قەیرانەی لە نێوەخۆ و ئیقلیمەی بۆی درووست کرا توانی هەرێمێک درووست بکات و لە ئاستی ووڵاتانی جیهان بێت ، ئایا کام ووڵاتی زلهێز ئامادەیە پێشوازی لەسەرۆکی هەرێمی کەتالۆنیا بکات، پارتی وای کردوە هەولێر بگەینێتە ئاستی پایتەختەکانی جیهان و ئاڵاکەی لەنێو ئاڵای ووڵاتە زلهێزەکان بونی هەبێت کاتێک پێشوازی لەسەرۆکی هەریم و حکومەت دەکرێت ، بۆیە لە ئێستادا لەسەر هەموو تاکێکی بەشەرەفی کوردستان پێویستە وەڵامی چاکە و خەمخۆریەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بداتەوە و ڕۆژی هەڵبژاردن، کوردستان زەرد پۆش بکەن و تەپڵی سەرکەوتنی پارتی لەسلێمانی فەرامۆش کراو و دهۆکی دەلال و بوکی کوردستان و هەولێری شەکری شاران پایتەختی پێکەوە ژیان و کەرکوکی دڵی کوردستان لێبدرێ و ڕوحی شەهیدانی رێبازی پیرۆزی بارزانی تەواو ئاسودە بکرێت وزۆرترین نوێنەرانی کورد لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پشکی پارتی بێت، چونکە پارتیەکان لەژێر یەک ئاڵا و لەژێر یەک رێباز کار دەکەن و تەنیابیرلەوەدەکەنەوە چۆن بتوانن خزمەتی کوردستان بکەن و ڕێگا نادەن بە تێپەڕ بوونی هیچ یاسا و ڕێسایەک دژی تاکێکی کورد و کوردستان بێت
ئەم هەواڵە 11896جار خوێندراوەتەوە |