|
نوسینی : وەیسی سەعید وەیسی بریاری ئەنجامدانی ریفراندۆم لە٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧یەكێكە لە بریارە ھەرە گرنگ ومێژووییەكانی سەرۆک مسعود بارزانی لەگەل چەند لایەنێكی سیاسی دا بۆ ئەوەی گەلی کوردستان بتوانێ لەرێگایەکی ئاشتییانە دەنگ وویستی خۆی بەجیھان بگەیێنێت ،
بۆیەکەم جاریش لەمێژوودا گەلی کوردستان لە بێ وێنەترین كەرنەڤالی نیشتیمانیدا لە ٢٥ی ئەیلوول گوزارشتی لە رای خۆی كردو ریفراندۆمی ئەنجام دا
پرسی ریفراندۆم وسەربەخۆیی مافێکی دەستووری و یاسایی و شەرعیە ، شێوازێکی مودێرنی خەبات وتێکۆشانی گەلەکەمان بوو بۆ نوێکردنەوەی ناسنامەی نەتەوەیی،کە ھیچ کەس ولایەن وولاتێک ناتوانێت ئەنجامەکەی بگۆرن ،چونکە دەنگی سێ ملیۆن ھاوولاتیە تەنھا لە رێگای ریفراندۆمێکی ترەوە دەتواندرێت ئەنجامەکەی پوچەل بکرێتەوە کە ئەمەش کارێکی ئەستەمە.
بۆیەش ریفراندۆم وەک شکۆوشانازێک بۆگەلی کوردستان دەمێنێتەوە بەھیچ جۆرێک دەستبەرداری نابین،ھەر چەندە خیانەتەکەی ١٦ ئۆکتۆبەر نەیھێشت لەم قۆناغەدا بەھیواو ئاواتی خۆمان بگەین بەلام ھەموو ئەمانەش نەیانتوانی كاریگەری لەسەر ئیرادەی كوردستانیان دروست بكات ،لەرابردوودا پیلانی گەورەترو دۆخی سەخترمان بینیوە بەمەش دەرکەوت کە گەلی کوردستان لەسەر ریفراندۆم سزا نادرێت و مووچەو بودجەی نابردرێت بەلکو لەسەر کوردبوونە ،
ئەم سال یادکردنەوەی ریفراندۆم ھاوکاتە لەگەل بەرێوەچوونی پرۆسەی ھەلبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆیەش گرنگە وەک ھەلبژاردنی رابردوو پاداشتی ریفراندۆمچیەکان بدرێتەوە،ئەوکات خەلکانێک خەونیان بەمەرگی سیاسی پارتیەوە دەدیت کە جەماوەر سزای دەدات، بەلام رێک پێچەوانە دەرچوو کوردستانیان لە ھەمبەر ھەلوێستە نەتەوەییەکانیدا پارتیان پاداشت کردو متمانەیان پێ دایەوە وەک حزبی یەکەمی کوردستانی لەعیراق وکوردستان ھێشتەوە، ھەموو لایەک چاک ئەو راستیە دەزانن گەر حیکمەتی سەرۆک مسعود بارزانی وقارەمانیەتی شێرەکورانی رێبازی بارزانی
نەبان جگە لە خوای گەورە کەس نەی دەزانی چارەنوسمان چی لێ دەھات ، توانیان لەشکست وبێ ئومێدی دا ھیواو ئومێدو نەخشە رێگای سەرکەوتن دروست بکەنەوەو ھەموو گەلە کۆمەکییەکانیان بەتال کردەوە داستانەکانی (پردێ-سحێلا)مێژووێکی تری بەرگری وخۆنەچەماندنیان دروستکردەوە ھەرەسیان بەپیلانی لەناوبردنی قەوارەی سیاسی کوردستان ھێنا، جیاواز لە لایەنەکانی تر لەبەرپرسیاریەتی رای نەکردو لەسەنگەری بەرگری مایەوە،لەئاییندەشدا پارتی ھەر بەپێشەنگ وپارێزەری مافەکانی خەلکی کوردستان دەمێنێتەوە...
ئەم هەواڵە 10948جار خوێندراوەتەوە |