|
نووسین: نازم شێخانی
ماوەیەکی کەم ماوە بۆئەنجامدانی پرۆسەی پێش وەختەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، ئەم هەڵبژاردنە هەڵبژاردنێکی چارەنوس سازە بۆ گەلی کورد ، چونکە جیا لەهەڵبژاردنەکانی ڕابردوو یاسایی هەڵبژاردن هەموار کراوەتەوە و دەنگدان بەشێوی بازنەیە و عێراق بەسەر زیاتر لە (80) بازنە دابەش کراوە ، ئەوەی لەسەر کورد پێویستە ئەمجارە دەنگ بە پارتێکی بەهێز بدات، بۆچی پارتێکی بەهێز ؟
ئایا ئەم پارتە بەهێزە کێیە لە هەرێمی کوردستان ؟
بێگومان هەموو لایەک باش دەزانن هەڵبژادنی عێراق جیاوازە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ، نوێنەرەکانمان شەڕ لەسەر ئەرک و مافی کورد دەکات و هەوڵدەدات باشترین و چاکترین یاسا بۆ بەرژەوەندی تاکی کورد دەستەبەر بکات بەتایبەت یاسای بودجەی گشتی ووڵات و ڕێگریش لەو یاسایەنە دەکات کەدژی هەرێمی کوردستان دەردەچن ، بۆیە پێویستمانە پارتێکی بەهێزو بەئیرادەیەکی پۆڵاین هەیە بۆ ئەوەی شەڕی یاسایمان بۆ بکات لەنێو هۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران ، ئەم پارتە بەهێزە جگە لەپارتی دیموکراتی کوردستان لە هەرێمەکەمان بوونی نیە ، بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان ؟
ئەگەر سەیری مێژوو بەرخودانی پارتی دیموکراتی کوردستان بکەیت ئەوا هەست دەکەیت، حزبێکە خاوەن ئیرادەیەکی پۆڵاین روئیا و ستراتیژیەکی ڕوون و ئاشکرای هەیە و خاوەن سەرکردایەتیەکی بەهێزە و هەڵقوڵاوی نێو ناخی جەماوەرەو لەسەر ئاستی نێو دەوڵەتی ناسراوە و هیچ کاتێک ئامادە نەبووە سازش لەسەر هیچ ناوچەیەکی کوردستانی بکات و بەدەیان هەزار شەهیدی پێشکەش بەخاک و ووڵات کردوە تاوەکوهەرێمێکی بەهێز درووست بێت، وە پەرلەمانتارەکانیش نەچوینە ژێر باری هیچ هێز و لایەنێکی عێراقی، (18) ساڵی کارکردنی پەرلەمانتارەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، گەواهی ئەم ڕاستیەن و پەرلەمانتارەکانی هەوڵیان داوە چاکترین و باشترین یاسا دەر بکەن بۆ بەرژەوەندی کوردستان و شەڕیان لەسەر قوتی هاوڵاتیانی هەرێم کردوە بەتایبەت لە یاسای بودجەی گشتی ووڵات ، وە هەرکاتێکیش پێویست بوبێت بایکۆت دانیشتێکی پەرلەمان بکەن، بەبێ دوو دڵی سڵیان نەکردۆتەوە هۆڵی پەرلەمانیان جێهێشتوە ،بۆیە کورد پێویستی بە پارتێکی بەهێزی وەک پارتی دیموکراتی کوردستان هەیەکە لەبەغدابوونی هەبێت.
هو گەلۆ ئەی ئەوانەی دەنگی بەڵێتان بۆ ریفراندۆمە مێژوویەکەی هەرێمی کوردستان کرد ، باش دەزانن هەڵبژاردن (یوم الحساب) ە ئەگەر کەسانێک دژی ریفراندۆم بوون و لەهەوڵی ئەوە دابن دەنگی نەخێر سەرکەوێ بەسەر دەنگی بەڵێ، چۆن چاوەڕوانی ئەوەی لێ دەکەیت ، بەیانی لەنێو هۆڵی پەرلەمان بەرگری لە مافەکانت بکات، ئەگەر بەوردی سەیرێکی رابردووی نوێنەرەکانی تری کوردستان بکەیت جگە لەنوێنەرانی پارتی دیموکراتی کوردستان ، بەتایبەت دوای درووست بوونی ئۆپۆزسیۆن لە هەرێمی کوردستان، ئەوا بۆت دەر دەکەوێت هۆکارێکی سەرەکی بوینە بۆ پەرتەوازەیی دەنگی کورد لاواز کردنی پێگەی کورد، هەر ئەمەش وای کرد کورد کۆمەڵێک پێگەی هەستیار لەدەست بدات و درووست کردنی بەرەی هیوا و بڕینی بەشە بودجەی هەرێم و هەبوونی زیاتر لەکاندێکی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و پەرتەوازە کردنی دەنگی کورد لە پەرلەمانی عێراق و خۆفرۆشتنی هەندێک لەپەرلەمانتاران بەلایەنە عێراقیەکان گەواهی ئەم ڕاستیەن کە بەدەنگی هەندێک کوردی هەڵخەڵەتێندراو چونەتە بەغدا،جا بۆئەوەی هەڵەی ڕابردوو دووبارە نەبێتەوە، دەبێت لەئەنجومەنی نوێنەران پۆلێک پەرلەمانتاری بوێر و دلێر هەبێت بۆ ئەوەی بتوانێت مافە زەوت کراوەکانی کوردستان بەدەست بهێندرێتەوە لەڕێگای یاسا و دەستورە ، بۆیە تاکە شت کە لەبەر دەستە دەنگەکانتانە ، وە ئەو کاندیدانەش کە خاوەن دەنگێکی بوێر و دلێر بێت و پێشمەرگە ئاسا بەرگری لەمافی نەتەوەکەی بکات، کاندیدەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانن ، چونکە کاندیدەکانی پارتی هەم ئەزموون دارن و هەمیش کەسی لێهاتوون خاوەن کەسایەتیەکی بەهێزن و پێشمەرگە ئاسا لەسەنگەرەکان خزمەتی ووڵاتیان کردوە، بۆیە دەنگدانت بەکاندیدانی پارتی ئاسودە کردنی روحی شەهیدانی رێگای رزگاری کوردستان و شەهیدانی دەستی داعش و داستانی پردێ و سحێلایە و بەهێز کردنی پێگەی کوردە لە بەغدا و یەک ریزی و یەک دەنگی کوردە لەنێو هۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران، وە دڵنیابە دەنگەکانت بەفیرۆ ناچێت و دەبێتە قەڵغانێک بۆ پارێزگاری کردنی هەرێمی کوردستان ، سەرخستنی کاندیدەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان وا دەکات هەرێمەکەمان پارێزراو بێت لەپلانی دوژمنانی نێوەخۆ و دەرەوە .
ئەم هەواڵە 11893جار خوێندراوەتەوە |