English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارتی دیموكراتی كوردستان ،زەروورەتێكی مێژوویی بۆ ئێستا و ئایندە
2021-09-16 [02:28 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


پارتیی دیموكراتی كوردستان لەو كاتە سەختانەی كە نەتەوەیی كورد بە هۆی دابەشكاری و ستەمكاری زڵهێزان و داگیركەران بەرانبەر بە شۆڕش و راپەڕینەكانی گەلەكەمان وەك مەشخەلێكی رووناكی هیوای و ئومێدی بەخشیووە بە كورد وكوردستان ، ئەو قوتابخانە و رێبازە ، لە پێناو تەبایی و یەكریزی نێوماڵی كوردستان هاتەنێو گۆڕەپانی خەبات و گشت سنوورە دەستكردەكانی داگیركەرانی سڕییەوە و بووە پردێك بۆ هەموو نیشتیمانپەوەر و شۆڕشگیران بۆ گەیشتن بە بەمافەرەواكانیان ، هەروەها ئامانجی سەڕەكیی یەكهەڵوێستی تەواو نەتەوەیی كورد بوو ، لە پێناو تێكشكاندنی هەموو ئەو پیلانگێرییانەی دوژمنان و نەیارانمان وەك میراتهەڵگر و درێژەپێدەری گشت شۆڕش و ڕاپەڕینەكانی رابردوو و بەرگری لە مافەكانی گەلی كوردستان بكات و رێگری لە پێشێڵكاری یان بگرێت .
پارتی دیموكراتی كوردستان ئەو بزوێنەرە بوو كە بێ‌ ئومێدی گۆڕی بۆ هیوا و تا لەو رێگەیەوە بتوانێت پارێزگاری لە شوناس، ماف و گشت دەستكەوتەكانی كورد وكوردستان بكات . هەڵبەت ئەو ستراتیژە بە شەو رۆژێك و هەروەها بە سانایی نەهاتە دەست بەڵكو قۆناغ بە قۆناغ و هەنگاو بە هەنگاو توانیی پێشكەوتن ،سەركەوتن و دەستكەوتی گرنگ بەدەست بێنێت ، هەر لە شۆڕشی مەزنی ئەیلوول كە شۆڕشێكی نەتەوەیی بوو لە ساڵی 1961 هەلگیرسا توانی لە ماوەی 9 ساڵدا رژێمی ئەو كاتەی عێراق ناچار بكات بە فەرمی ددان بە مافی ئۆتۆنۆمی بۆ گەلی كورد دابنێت ، ئەو رێككەوتننە وایكرد ، تا تا حكوومەتە یەك لە دوای یەكەكان بێن و ئەوە بكەنە بنەمایەك بۆ گفتوگۆ و ڕێككەوتنەكانی دیكە، كە لەگەڵ پارتەكانی كوردستان دەكران.
ئەو رێباز و قوتابخانەیە لە ماوەی دەیان ساڵی رابردوو، رووبەڕووی سەختی و قورسی زۆر بۆتەوە، هەوراز و نشێویی زۆری برییووە ، بەڵام هیچ كات و لە سەختترین قۆناغەكاندا و لەگەڵ هەموو رژێمە یەك لە دوای یەكانی عێراقدا سازشی لە سەر بچووكترین مافی گەل و نیشتیمانەكەی نەكردووە و لەهەمانكاتیشدا بەردەوام دەستپێشخەر بووە بۆ چارەسەری پرسی كورد لە رێگەی گفتوگۆ و ئاشتییەوە و هەر ئەو سیاسەتە ژیرانە و پشوودرێژییە سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان بە رابەرایەتیی بارزانیی بووە كە بە دەستكەوتیشی بەوەی ئێستا هێنایەوە، كە بەرهەمەكەی هەرێمی كوردستانە و، بە بەری ڕەنجی پارتی دیموكراتی كوردستان و هاوكاریی هێزو لایەنەكانی دیكەیەی بزاڤی كوردایەتییە.

پارتی هەمیشە لەپێناو تەبایی و یەكڕیزیدا قوربانیی زۆری بە خۆی داوە، و لە ساڵی ١٩٩٢ هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان ئەنجام درا، زۆرینەی خەڵكی دەنگیان بە پارتی دیموكراتی كوردستان دا، لە دوای ئەوەش چەند هەڵبژاردن كرابێت، خەڵكی پشتیوانییەكی زۆری جەماوەری هەبووە. دواتر پارتی دیموكراتی كوردستان بە سیاسەتی ژیرانە و حەكیمانەی خۆی توانیی سەركەوتنی گەورە لە رووی پێخستنی كوردستان لە رووی سیاسی و ئینجا بەكردەوە ، دروشم و بەڵێنەكانی كردە رٍاستیی ، هەر دەستكەوتەكانی دوێنی پەرلەمان و سەرۆكایەتیی هەرێم، حكومەتی كوردستان ، فیدراڵی ، ریفراندۆمی سەربەخۆیی تا پارێزگاریكردن لە قەوارەی هەرێمی كوردستان لە پیلانگێری هەرێمایەتیی و ئینجا كوردستانی بەهێز بە كۆمەڵێك پرۆژەی گرنگ و ستراتیژی بۆ كورد وكوردستان ، هەر ئەوەشە وایكردووە، رۆژ بە رۆژ لە سایەی ئەو سیاسەت و دیپلۆماسییەتە ژیرانە ، كوردستان رۆژ بە رۆژ هەنگاوەكانی بەرەو ئاسۆیەكی گەشن .





ئەم هەواڵە 3844جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad