|
نوسینی : رێبوار حهمهلاو شوانى بارزانیی نەمر، ئەم رٍابەره بلیمەت و مامۆستایەكی كوردایەتییەی مێژوویی خەبات و تێكۆشانی نەتەوەكەمان بوو كە بە دامەزراندنی قوتابخانەی نەتەوەپەوەری و نیشتیمانپەوەری ، زێهنیەتی خێلگەری و ئاغایەتی و خۆبەزڵزانینی گۆرٍیی بۆ خزمەتكاری و فیداكاری و رزگاریی لە پێناو كورد وكوردستان .
ئەم رێبازە كوردانە و ئازادیخوازانەیە لە خانەقینەوە تا زاخۆ ، بە سەدان كەسایەتیی تێكۆشەرە لەم پارچەیی كوردستان لە دەوری یەكتر كۆكردنەوە، ئەمەو بێجگە لە گشت پارچەكانی دیكەی كوردستان ، كە بۆ یەك ئامانج رەوا و خەباتێكی نەتەوەییان دەستپێكرد و پارتی یان وەك رێبازو قوتابخانەیەك بیروهزری نەتەوەپەوەری بونیات نا.
مستەفا بارزانیی نەمر ، بە شۆڕش و كوردایەتی و بەرخۆدانی و ئەو ڕشماڵەی پارتی توانیی لە ماوەیەكی زۆر كورتدا ، دوژمنانی كورد و كوردستان ناچار بكات كە ددان بە مافەرەواكانی كورد و كوردستان دابێت و بە هەموو داگیركەرانی كوردستان بڵێت كە سەردەمی ئینكاركردن و ژێر دەستكردنی گەلی كورد بە سەر چووە و ئیتر كاتی گەڕانەوەی مافەزەوتكراوەكانی كورد وكوردستانە .
دامەزراندنی ئەو قوتابخانە و درێژەپێدان بە تێكۆشان و بەرخۆدانی نەتەوەیی ، بەردەوامی هەموو ئەو رٍاپەرین و شۆڕشانە بوون كە داگیركەرانی كوردستان خەونی كوژاندنەوەی مەشخەڵی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستانیان دەبینی و بارزانیی نەمر و شۆڕشەكەی دوژمنانی مایەپووچ و ڕیسواتر كرد.
بیروهزری كوردایەتی و خەبات و تێكۆشانی مستەفا بارزانیی ، وەك زنجیرەیەك درێژەپێدەر و پشت لە دوای پشتی تێكۆشانی بنەماڵەی بارزانییە هەر لە سەردەمی شێخ عەبدولسەلام بارزانیی و شێخ ئەحمەدی بارزان كە بووونە فرٍیادڕەس و هیوابەخشی شۆڕش و راپەرینەكانی نەتەوەكانی كوردستانە هەر لە باكوور تا رۆژهەڵات و پشتیوانیی كۆماری كوردستان لە شاری مەهاباد و دواتر درێژەپێدانی ئەو شۆڕش وبەرخۆدانە بۆ ئەم پارچەی كوردستان و دامەزراندنی قوتابخانەی كوردایەتی و درێژەپێدەری خەبات و تێكۆشان و ئومێدی نەتەوەیەك .
پارتی دیموكراتی كوردستان بە رابەرایەتی بارزانی بە رۆحیەتێكی نەتەوەیی و كوردایەتیەوە دادەمەزرێت و داوای مافە رەواكانی گەلی كورد دەكات، سەرەتا بە گفتوگۆ و هەوڵدان بۆ ڕێكەوتن و بەدەستهێنانی خواست و مافە رەواكانی گەلی كورد دەست پێدەكات، چونكە هەر لە سەرەتای دامەزراندنەوە تا ئەمڕۆ وەكو بنەمایی كار رێچكەیەكی ئاشتیانەی گرتۆتە بەر گفتوگۆ و لێك تێگەیشتن گرنگترین هۆكاری مانەوەی ئەو قوتابخانەیە.
بەردەوامە لە تێكۆشان و هەوڵدان بەردەوامە بۆ بە دەستهێنانی مافە زەوتكراوەكانی گەلی كوردستان هاوكات چین و توێژە جیاجیاكانی فەرامۆش نەكردووە و بە واتایەی خەباتێكی گشتگیری نیشتیمانی و نەتەوەیی و كوردستان و ئینجا گرنگیدان بە پێكەوەژیانی ئایینی و مەزهەبی و نەتەوەیی ، هەر ئەوەشە كە وایكردووە كە ئەمرۆ ناوی كورد و كوردستان لە سەر ئاستی ناوچەكەو جیهان وەك ئەستێرەیەكی درٍەوشاوە بگەشێتەوە .
ئینجا رووبەرٍوبوونەوەی پیلانگێرییە هەرێمایەتی و نێودەوڵەتیی و نێوخۆییەكان بە درێژایی 75 ساڵی رابردوو و بەردەوامبوونیان و ئینجا خۆراگری و سەركەوتن و تێكۆشان قۆناغێكی تری بەرخودان هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵانی پێشكەوتنخواز بوو كە دواتر بەرەی كوردستانی بووە چەترێك بۆ كۆكردنەوەی تەواوی لایەنەكان و بەرهەمەكانی ڕاپەرین و ئەمڕۆ كوردستانێكی بەهێز و ئاوەوادن و گەشەسەندووە بەرەو ئایندەیەكی گەشتر و ئەمانە و دەیان و سەدان دەستكەوتی تر، سەربەرزیەكانیشی مێژوویەكی پرشنگدارە كە تا ئەمرۆ دەدرەوشێتەوە.
ئەم هەواڵە 10576جار خوێندراوەتەوە |