|
نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی پارتی دیموكراتی كوردستان ، هێزی بڕینی رٍێگە سەخت و قورسە كانە ، قوتابخانە و رێبازی هەڵگرتنی ئەرك و بەرپرسیاریەتییەكانە ، جێگەی متمانە و قەڵایەكی پۆلایینی بۆ نەتەوەیی كورد.یەكێك لە هۆكارەكانی بەهێز و زیندوومانەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتیی بارزانی، پەیوەندیی هەیە بە سەركردایەتیی پارتییەوە، كە خۆی لە سەركردایەتیی مێژوویی و سەنگین و هەڵكەوتە و یەكگرتوو خاوەن سیما و خەسڵەتی تایبەتیدا دەبینێتەوە كە بریتیە لە باوكی رۆحی نەتەوەی كورد مستەفای بارزانیی نەمرەوە بۆ هێژا سەرۆك مسعود بارزانی.پارتی لە مێژووی خۆیدا تووشی چەندین قەیران و پیلانی كوشندە بۆتەوە، بەڵام لە بەر ئەوەی كە خاوەن ئەو سەركردایەتییەكی بڵمیمەت و سەنگینە بووە و قەیرانی سەركردایەتیی نەبووە، هەمیشە توانیویەتی سەركردایەتیی قەیرانەكانی خۆی و گەلەكەی بكات و لە گۆڕپانی خەباتدا وەك چیا سەركێش و بڵندەكانی كوردستان سەری شكۆمەندی هەمیشە بەرز بێ. لەلایەكی ترەوە بەدرێژایی مێژووی خەبات پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر هێڵی سیاسەتی نەتەوەیی و دیموكرات بەردەوام بووە كە خۆی لە تێكۆشان بۆ هێنانە دیی مافەڕەواكانی گەلی كوردستان و نەتەوەی كوردا نواندوە، لەگەڵ جەختكردن لەوەی كاتێك گەلی كوردستان دەبێتە خاوەن قەوارەی سیاسیی خۆی، ئەوا لەبنیاتنان و بەڕێوەبردنی ئەو قەوارەیە و لە حوكمڕانیەتیدا پابەند دەبێ بە بنەماكانی دیموكراسی و مافەكانی مرۆڤ، هەروەها لە پەیوەندی لەگەڵ گەل و نەتەوە و دەوڵەت و كیانە سیاسییەكاندا پەیڕەوی لە سیاسەتی پێكەوەژیانی ئاشتیانە و تەكامولی ئابووری و سیاسی و كلتووری و كۆمەڵایەتی دەكات. پارتی لە دامەزراندن و مانەوە و بەهێزكردنی قەوارەی سیاسیی هەرێمی كوردستان ڕۆڵی بونیاتنەر و دامەزرێنەری بینی، بەهەموو توانایەكەوە بەرگریی لێدەكات ، بەدڵنییایەوە ئەگەر سیاسەت و دیپلۆماسییەتی وردبینانەی پارتی دیموكراتی كوردستان نەباویە ئەستە بوو بەو هەموو پیلانگێری و گوشار و گەمارۆدان و پەڵاماردانە سەربازییانە قەوارەی سیاسیی هەرێمی كوردستان ئاسەواری بمایە.
قەوارەی هەرێمی كوردستان سەڕەرایی هەموو بوونی رەختە و تێبینی ، بەڵام ئەمڕۆ هیوای نەتەوەیەكە ، چونكە سەربەرزانە هەمووان شانازیی پێوە دەكەن ، لە سەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی خاوەن ژمارەیەكی تایبەت و دیارە ، بۆیە، پارتی دیموكراتی كوردستان بەردەاوم لە هەوڵ و تێكۆشانەدایە و بۆ زیاتر پێشخستنی قەوارەكەی لە گشت بوارەكانی سیاسی، دیپلۆماسی،كۆمەڵایەتیی و ئابووری و ئاوەدانی . هەروەها بەلەبەرچاوكردنی هەلومەرجی سیاسیی ناوخۆیی و ئیقلیمی و نێودەوڵەتی، بەتایبەتی لەسەر ئاستی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و عیراق كە پێ دەچێ گۆڕانكاری و پێشهاتە سیاسییە نوێیەكان لێكەوتەی وا لەگەڵ خۆیان بهێنن كە لەسەر ئاستی عێراق و كوردستان پێگەی پارتی دیموكراتی بەهێزتر بكەن، بەهێزبوونی پێگەش پێویستی بە ئامادەیی خودی هەیە، چونكە كاتێك پارتی بەهێز بێ ئەوا كوردستان بەهێز دەبێ و دەستكەوتەكان پارێزراو تر دەبێ ..
ئەم هەواڵە 10057جار خوێندراوەتەوە |