|
نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی مانەوەی شوناس و پارێزگاریكردن لە دەستكەوتەكان و بەردەوامیی لە خەبات و تێكۆشان و خۆگونجاندن و خوێندنەوە بۆ هاوكێشەكان لە قورستترین بارودۆخەكاندا ، بۆ بوونی كەسایەتییەكی بەهێزو بە ئەزموون و ئایندە بین دەگەڕێتەوە ، بارزانیی ئەو كەسایەتییە كارێزمایە و بەهێز و پر تەجرووبەریە كە ڕێگای نەدا مەشخەڵی خەباتی نەتەوییمان بكوژێتەوە و لە هەمانكاتیشدا بناغەی دەوڵەتبوونی كوردستانی داڕشتووە و هەنگاو بەهەنگاو لە سەختترین گەلەكۆمەكی و پیلانگێرییەكان دا بەكردەوە هەنگاویی بۆ ناوە و تا بە ئەمڕۆ ڕێرەوانی ئەو رێباز وكاروانە پرشانازییە بەردەوامن بەو ڕێگایە دا دەرۆن بۆ گەیشتن بە بە مافەرەواكانی لە نێویانیشدا بەدەسهێنانی مافی سەربەخۆیی وەك چۆن هەنگاویی بۆ هاویشترا و سەركەوتنی گەورەی سەڕەرایی هەموو ناڕەزایی و پیلانگێریی و گەلەكۆمەكییەكان بەدەسهێنا.
زەروورەتی كەسایەتیی بارزانیی و توانایی وبەهێزی و بیروهزری ژیرانەی تەنها پەیوەست بە نەتەوەیی كورد نییە ، بەڵكو لە سەر ئاستی عێراق و ناوچەكە و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی رابەری و كەسایەتیی و دیپلۆماتكارانی جیهان بۆ زۆرێك لە پرس و ڕاجیاوازەكان دەگەڕینەوە بۆ لایی رابەرایەتیی سەرۆك بارزانی ، ئەوەش وایكردووە كە هەردەم شكۆ و ئیرادەی كورد بە بەرزی حیسابی بۆ بكرێت و چونكە كاتێك سەیری كەسایەتیی بارزانیی دەكرێت و جیهان بە هەمان شێوە دەرووانێتە گەل و نیشتیمانەكەشی ـ بارزانی ڕێنیشاندەر و قوتابخانەی بیروهزری كوردایەتیی و كۆڵنەنەدان بووە ، شكۆ وشانازییەك بووە بۆ كورد وكوردستان ، بۆیە، كاتێك بەلاپەرەكانی مێژوودا دەچینەوە ،هەردەم بە سەربڵندییەوە دەرووانییە ئەو شكۆمەندی و سەروەرییانە .
ئامانج و خەبات و ستراتیژیی بارزانی گەیاندنی گەل و نیشتیمانەكەیەتی بە قەراغی ئاڕامی و دڵنییایی كە خۆی لە سەربەست ژین و ڕەتكردنەوەی پاشكۆیی و پلە دوویی ژێر دەستی دوژمنان وناحەزان دەبینێتەوە ، ئەوەش وایكردووە كە ئەمڕۆ ناوی كوردستان ،ئاڵا ، پێشمەرگە و گەلی و كورد وەك ئەستێرەیەك بدڕەوشێنەوە ، لە خەباتی دوێنی و ئەمڕۆ و سبەی ناوی ژەنەڕاڵ مستەفا بارزانیی هەمیشە وەك سیمبوڵێكە بۆ كورد وكوردستان كە هەر دەم جێگەی شانازییمانە كە لە سەر ئاستی ناوچەكە و هەموو دوونیا وەك شوناسنامەیەكە بۆ كورد وكوردستان ، هۆكارەكەشی بۆ هەموو ئەو خەسڵەتە مرۆڤ دۆستی ، نیشتیمانپەوەری و كوردپەوەرییانە دەگەڕێتەوە كە ڕەنگدانەوەی لە سەر هەموو تاكەكانی ئەم گەل و نیشتمانە دا كردووە و بەدرێژایی مێژووش ئەو كەسایەتییە بەهێزو هەڵوێستە جوان و نەگۆڕانەی بە رانبەر خەباتی رەوایی گەلەكەی وایكردووە ، كاریگەری هەبوو لە سەر هەموو ناوچەكە و گشت وڵاتانی جیهان .
بارزانی هەردەم لە دژی دوژمنان و داگیركەران شۆڕش و كاردانەوەی توندی هەبوو ، ئەوەش بۆ سازش نەكردن لە پێناو مافەرەواكانی كورد وكوردستان دەگەڕێتەوە ، لە هەمانكاتدا قوتابخانەیەكی هەبووە كە پر بووە لە پێشمەرگە، كادیری دڵسۆز و خاكەڕێ لە پێناو خزمەتكردن بە دۆزی رەوایی گەلەكەی و لە هەمانكاتیشدا هەردەم رێنیشاندەری پێكەوە ژیانی ئاشتیانەی گشت پێكهاتە جیاوازەكان و ئایین و ئایینزاكان بووە ، چونكە بارزانی پێوابووە كە سەركەوتنی گەل و نیشتیمانەكەی لە یەكریزی و یەكبووندایە ، چونكە باوەر وابوو كە بەم شێوەیەك هیچ دوژمێنك بوێری نییە بەرانبەر بە كورد وكوردستان بوەستێتەوە .
بارزانی دژی خیانەتكاری و خۆفرۆشی بووە و ئەوەش لەو وتەگرنگەی دەگەڕێتەوە كە ، " ئەگەر كوردایەتی گرانە خیانەت نەكردن ئاسانە " ، هەموو ئەو هەڵوێستە نەگۆڕٍانە بەرانبەر بە دۆزی رەوایی گەلەكەی وایكرد كە دوژمنان و نەیارانی ئەو رابەرە مەزن و كارێزماییە بە بەردەوام پیلانگێری وهەوڵی تیرۆركردن بدەن ، بەڵام هیچكام لە و پیلانگێرییانە نەیانتوانیی مەڕامەكانیان بێتەدی و ئەو كاروانە پر شانازییە بوەستێنن .
مێژوو بەدەگمەن كەلە پیاوێكی وەك بارزانی دەنووسێتەوە و پیاوێك كە بوونیادنەری قوتابخانەی كوردایەتییە دروست دەكات میراتی كاریزمایە لە باوك و باپیرانی كوردایەتی و شۆڕش بوو كە وەریگرتبوو و بۆی بەجێما بوو، ئێستاش ئەو قوتابخانەیە بەهەمان شێوە بەردەوامە لە سەر ئەو رێبازە.سەرۆك مسعود بارزانی میراتگری گشت شۆڕش و رٍاپەرینەكانە بۆ گەیاندیی كورد و كوردستان بە مافەرەواكانی كورد وكوردستان .
ئەم هەواڵە 11665جار خوێندراوەتەوە |