|
نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی لە مێژوویی خەبات و تێكۆشانەكان دا دەیان راپەرین و شۆرشی جۆراو جۆر هەبووە پەیڕەوكراوە چەندین كەسایەتیدیاریش لەنێو ئەم قوتابخان و ڕێبازەدا سەركەوتنی گەلێك مەزنیان بەدەست هێناوە ،درێژە پێدەری ڕێبازەكەبوون و ناویان چۆتە ناو لاپەڕەیی زێڕینی مێژوو.. قوتابخانەی كوردایەتی و كۆڵنەدان قوتابخانەیەكی درێژخایەنە چەندان سەركردەیی لە خۆبردوو خۆنەویستی تێدابووە ... وەك شێخ محمودی حەفید ، شێخ ڕەزا ، شێخ سەعیدی پیران ، شێخ عوبێداللەیی نەهریی ، شێخ ئەحمەدی بارزان ، پێشەوا قازی محەمەد ، مستەفا بارزانی نەمر ، هەموو ئەو سەركردە ورابەرانە مامۆستاو رێنیشاندەری خەبات و كوردایەتی بوون ، كاروانی شۆڕشی كورد ڕۆژ بەڕۆژ لە پێشڕەوی دابوە هەردەم تاكو ئێستا بەردەوامی هەیە ، بە پشتیوانی ڕێبەرایەتی و دڵسۆزانی ووڵات ،، یەكێكی دی لەو پێشمەرگە، رابەرە مێژووییانەیی دی كە بە درێژایی تەمەنی بێ وچان خەبات دەكات لە پێناو ڕزگاركردنی كورد و گەیشتنی بە مافی سەربەخۆیی و رەتكردنەوەی ژێر دەستی وەك مافێكی خۆیی وەك هەموو ئەو نەتەوە و گەلانەی خاوەن ووڵاتی خۆیانن ئەویش سەركردە ماندوەكەی كوردستانە هێژا سەرۆك مسعود بارزانیییە كە بە ژیری و خوێندنەوەی وردبنیانە و بەسیاسەتە وردبینانەی بەرانبەر بە هەموو رووداو و پێشهاتەكانی دەوروبەری و ناوچەكە توانیویەتی گەلێك هەنگاوی مەزن بنێ بۆ بەدەسهێنانی مافەرەواكانی كورد وكوردستان و گەیاندنی دەنگی نەتەوەكەی بە هەموو جیهان ، هەمیشە بەدرێژایی خەباتی هەوڵ و هەنگاوی جدیی ناوەو ماندونەبوە لە گرنگی دان و پێداگیری لە پشتیوانی كوردستان بۆ پێدانی مافی سەربەخۆیی ،، بەشێوەیەكی فراوان لە پێش و دوای ڕوخاندنی ڕژێمی بەعس ، بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ لە گەڵ جیهان و ووڵاتانی زلهێز سەرجەم سەردان وگفتوگۆكانی بووە ، گەڕاندنەوەی مافەزەوتكراوەكان و هەوڵەكانی زۆر چڕتركردۆتەوە ئەو ئەو مافانە و ئەو خەباتەی كە خوێنێكی زۆری لە پێناو رٍشاوە وقوربانیی زۆری بۆ بەخشراوە ئەویش سەربەست ژینە ..بۆیە باهەموان ڕێز لەماندوبوونی ئەم پێشمەرگە و رابەرە مەزنەی نەتەوەكەمان گبرن بگرین و هەمیشە لە ئەرك و ڕاسپاردەو بەرپرسیارێتیانەی لە ئۆستۆماندایە بە ئەمانەتەوە لێی بڕوانین و خۆمان كەمێ ماندوتر كەین و ڕێز لە پرنسیپی بەهاو داموو دەزگا حیزبی و حكومییەكان بگرین و وەك سەرۆك بارزانیی هەموو ساتێك لەخەمی گەل و ووڵاتەكەمان دا دابین ، چیدی نەبینە هوكار بۆ كێشە ناوخۆییەكان چونكە سەرۆك بارزانی جگە لە كێشەی درەوەو هەوڵ و هەنگاوی دیپلۆماسی لەگەڵ ووڵاتان تاكو پەیوەندی و دۆستایەتی زیاد دەكات هەمیشە كێشە ناوخۆییەكانی ناوخۆی هەرێمیش لەئەستۆی هێژا بارزانیە دەبا هەمووان هاوكاری سەرۆكە ماندووەكەبین لە جەنگ شەو نوخنی و گفتوگۆیی ناوخۆو دەرەوە هەموو لەئەستۆیی ئەودایە ؛ پێكەوە هەمووان چەمكێ لەم ئەركە قورسە بگرن تاكو هاوكاری سەرۆك بارزانی بن ، كە هەردەم وەك باوكێكی دڵسۆز و فیداكار لە خەمی خاك و نیشتیمان و نەتەوەكەیدایە و گشت تواناكانیی لە پێناو شەكانەوەی ئاڵایی كوردستان و سەربڵندی نەتەوەكەیەتی هاوشێوەی گەلانی ناوچەكەو هەموو جیهان ..
ئەم هەواڵە 12319جار خوێندراوەتەوە |